کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئایا لەو جیهانەی ئێمەی تێدا دەژین تۆڵەی خودایی بۆ ستەم هەیە ؟؟!!
محمد خۆشناو
2023-10-21
دوێنێ هەینی لە بڵندگۆی یەکێک لە مزگەفتەکانی شاری هەولێر ، مەلایەک بەهەموو هێز و توانا و سۆزەوە ، هێرشی دەکردە سەر ئەمەریکا و ئیسرائیل و نزا و دوعای لێدەکردن و ، لەخواش دەپاڕایەوە بۆ سەرخستنی حەماسی لقی فەڵەستینی ئیخوان المسلمین و ، حەتمەن کاکی مەلاش ئیخوان بووە ، بەخوای ئەگەر ڕزق و پارە بە تەقوا و دوعاکردنبا ، ئەوە هەژار و کەمدەرامەتەکانی ئێمە لەڕیزی دەوڵەمەندەکانمان دەبوون ، دوعاکردن هیچ شتێک لە هەقیقەت نابات و خەڵک ناگەڕێنێتەوە بۆ دەسەڵاتی یاسا ، بەداخەوە هەر لە منداڵیەوە وا تەلقین دراوین کە هیچ شتێک بەدەستەخۆت نیە….پێش بەدیارکەوتنی نەتەوەی کورد لە ویژدانی کوردا شوناسێکی ئیسلامی هەڵە حوکمی کردۆتە سەر ئێمە ، نەک ئاینە جوانەکەی ئیسلام ، کە لە غائیبی هیوا و خۆزگەکاندا ئەو مەیلە زیاد دەکات کە داوا لە خەڵک بکریت بۆ دوعاکردن ڕووەو خوای گەورە بۆ ئەوەی لەو بەڵایەی کە بەسەریان هاتووە ڕزگاریان بکات ، هەر لەو کاتەی کە شەڕی نێوان حەماسی فاشیزمی ئایینی و ئسوڵی ڕادیکالی ئیسرائیلی هەڵگیرساوە ، زۆر چاودێری تەلەفزیونە عەرەبیەکانم کردووە ، سەیری ئەو هەموو دوعا و پاڕانەوەی عەرەبەکان و ئیسلامیەکانی لای خۆمان کردووە کە داوا لە خوای گەورە دەکەن تۆڵە بسێنیت ، بەڕاستی کارەساتە !! خوای گەورە بخەیتە ناو هاوکێشەی پاداشتی دونیایی ، لەو ماوانەی ڕابردوو چەندین بوومەلەرز و لافاو ڕوویاندا ، هەندێک لە مەلاکان ئەم کارەساتە ژینگەییەیان دەگەڕاندەوە بۆ ستەمکار و وایان بڵاودەکردەوە کە ئەمە سزا و عیقابی خودایە ، وەرە سەیری میژوو بکە بزانە ئەو هەموو ستەمکارانەی کە ستەمێکی زۆریان لە ژیاندا کردووە تووشی سزای دونیەوی بوون !! ئەگەر ئەمەریکا نەبا بە ملیۆنا دوعا سەدام حسین نەدەروخا بەڵکو دەسەڵاتی عودەی و قوسەیشیمان دەدیت ، بەڕیزان : سەرکەوتن و شکستخواردن پەیوەستە بە هەوڵ و تەقەلا و ئامادەکردن و کار و مەشق و ڕاهێنان ، نابێت هەر کارێکی شەڕانگێز کە لەو جیهانە ڕوودەدات بۆ خوای گەورە بگەڕێنیتەوە ، بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە خودا تەنها چاکە خەلق دەکات ، ئێمە دەبێت دان بەوە بنێین کە ئەو هەموو پەتا و نەخۆشی و گرکان و ئاگرکەوتن و لافاو هی ستەمی مرۆڤ و ئامرازێکی سزادان نیە ، بەڵکو هاوسەنگیەکە گۆی زەوی پێویستی پێیەتی ، ئەمانە دیاردەی سروشتین بە کرداری جوولەی توێکلی زەوی ڕوودەدەن ، کە بوومەلەرزیەک لە ژاپۆن ڕوودەدات چەند کەسێک بریندار دەبن ، بەڵام کاتێک هەمان بوەمەلەرزە بە هەمان پلە لە ئەفعلانستان ڕوودەدات هەزاران کەس دەمرن ، ئەوە زانست و ئامادەکاری و پێشبینیە نەک هیواخواستن ، ئەوەی لە زوڵمی ئەوانی تر ڕزگارمان دەکات ، جێبەجێکردنی دادپەروەریە لەنیوانماندا ، بەڕاستی ماندوو بووینە و ، با واز لەو دواکەوتوویی و مێشک بەردینیە بهێنین ، ئێستا کاتی خۆڕێخستنەوەی خۆمانە لە هەموو بوارەکاندا و ، باچیتر خەڵک چەواشە و فریوو نەدرێت ، بزانە سەیری ئەو نیفاق و درۆیانە بکە کە لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەبەر « د. خ » بازاڕ و سەیارە چۆن دەڕازێنرێتەوە و دەست بە تەپڵ و سەڵاوات و سروودی ئایینی و دابەشکردنی چوکلێت و پاقلاوە و شەربەت دەکرێت ، بەڵام سوێندی بەدرۆ دەخۆین و قۆڵی بەرانبە دەبڕین و ، گەندەڵی و دزی باڵ بەسەر شەقام و ڕێگاکاندا دەکێشت ، بە پارەی ئەو دزیە دەچینە حەج و عومرە .
بەڕێزان : بڕۆن لە مێژووی مرۆڤایەتی لەسەر سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بکۆڵنەوە و ، سەیری ئەزموونی گەلان بکەن لە کارگێری و ئابووری و سیاسەت ، بزانە چۆن قانونەکانیان بەجۆرێک داڕشتووە کە پاریزگاری لە سیستەم و کار و ماف کردووە ، ئەمەیە ڕێگای گەشەکردن و خۆشگووزەرانی ، بەدوعا و تکاکردن مرۆڤ ناژێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine