کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کوردی ساویکە و خۆبەکەمزان و یادگەلاواز !!
محمد خۆشناو
2024-02-10
ئەوە سەدان ساڵە دەستدرێژیمان دەکەنەسەر ، هەڵیانکوتاوەتە سەر نیشتیمانەکەمان کوردستان و داگیریانکردوە و ، هەرچی خێروبێری ئەم خاکەیە دزیان ، کلتووریان دزی و خاپووریانکرد ، دووچاری زیندەبەچاڵکردن و جۆرەها بۆمبابارانکردن بووین کە پێنج بەرابەری ئەو بۆمبە ئەتۆمیەیەیە کە لە «هێرۆشیما و ناکازاکی » ژاپۆن درا لە جەنگی جیهانی دووەم ، لەو ناوچەیەی ئێمەدا دووری لەنێوان لۆژیک و گەمژەیی ئەوەندە فراوان نیە ، ئەوەی بڕواناکات با بەمێژوودا بچێتەوە ، وایانلێکردین کە جۆگەلەکانی جەهەنەم بەچاوی خۆمان ببینین ، کەچی ئێمە هەر خۆمان لێیانزیک دەکەینەوە و ، داوای پێکەوەژیان و لێبووردەیی لەگەڵیان دەکەین ، ئێمە بێسنوور نەتەوەیەکی لێبووردەیین و دڵمان بۆ هەموو کەسێک دەکەینەوە ، ئێمە هەمیشە خۆمان خستۆتە ناو خانەی تاوانبار و ، بەهەموو ڕێگا و ئامرازێک بەرگری لەخۆمان دەکەین و کەچی ڕەزیل و سەفیل دەچینە لایان دەست پاندەکەینەوە و داوای لێبووردن لە هەڵویستەکانیان دەکەین و تەنازولیان بۆ دەکەین ، کەچی تەنازول بۆ یەکتری و میللەتەکە ناکەن ، خاکی ئەو نیشتیمانەمان بۆ باوەشکردن بۆ ئەو دەستدرێژیکارانە کردۆتەوە ، نەتەوەیەکی وا سۆزدارین سۆزمان بۆ هەموو مرۆڤێک هەیە و ، هەست بە ئێشوئازاریان دەکەین و کارەساتەکانی خۆمان لەبیردەکەین ، لەڕاپەڕینی 1991 باوەشمان بۆ سەربازە دڕندەکانی ڕژێمی بەعس کردەوە و دەرگای ماڵەکانمان بۆیان کردەوە و ، دوای ڕووخانی ڕژێم و داعش دەرگای شارەکانمان بۆ سوننەی عەرەب کردەوە و ، ئەو دەسەڵاتە شیعەیەی کە فەرمانڕەوایی ئەو بەناو عێراقە دەکات لەکن ئێمە بوون و برامان بوون و دەمانحاواندنەوە چونکە هەستمان بە چەوساندنەوەیان دەکرد ، ئەمەش بەهۆی ئەو داکرانی لێبوورەدەییەیە کە هەمانە ، کەچی بزانە چیمان لێدەکرن ؟! بەڵام خەتاکە هی خۆمانە ، بزانە ئەو لێکترازان و دابەشبوونە ترسناکەی هەمانە کە بۆتە چەکێکی خۆکوژ بۆمان !! ئێمە هەمیشە کە ئاسۆی شەبەنگێکی ئاشتی بەدیارکەوێت بەهەموو ڕێگا و ئامرازێک باوەشمان بۆ کردۆتەوە لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیەی عەرەبی سونە و شیعە کە خاپووریکردین ، ئێمە نەتەوەیەکین خێرا لەبیر دەکەین ، هەوڵمانداوە دەستدرێژی و ستەم و نادادپەروەی و کوشتن…هتد لەبیرکەین و یادگەی «الذاكرة » خۆمان لەسەر هەموو مەرگەسات و ڕووداوە مێژووییە خەراپەکان داخست و ، زۆر بە پارێز بووین لەوەی کەس نەیەت دەرگای یادگەمان بکاتەوە نەبادا ئەو بۆمبانە بتەقنەوە کە بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری خاپوور بکات ، بەڵام ئەوە خۆتان دەبینن کە بەدرێژایی مێژوو و تا دەگاتە ئێستای بۆردومانی موشەک و درۆن و جەنگی ئابووری ، بۆردومانی یادگەمان دەکەن ، ئەوان دەبینن کە دۆخی نێوماڵی کورد چۆن خاپوور بووە ، کە ئیمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و تەنازولکردن بۆ یەکتری و بۆ گەلەکەمان و وازهێنان لە چێژی پارە و دەسەڵات هەیە ، بەتایبەتی لەو دۆخە هەستیارەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و ، پێویستە سەرکردایەتی کورد خۆی بۆ گۆڕانکاری ئەو قۆناخە و کۆتایی هاتنی جەنگی غەززە ئامادەبکات و ، چیتر بە بەڵێنی فریودەرانەی سۆزاوی هەلنەخەڵەتێت و خۆی بەکەمنەزانێت ، کە ئەگەری ئاساییکردنەوەی عەرەب - ئیسرائیل و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و ئاوەدانکردنەوەی بێ بەشداری رێکخراوی حەماس هەیە و ، چاودێران پێیان وایە کە وڵاتەیەکگرتووەکان ورەقەکان لەدەست ئێران لە فەڵەستین و عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن ڕادەکێشێت و لەهەمان کاتیش بۆ بەدیهێنانی سەرمایەی سیاسیە بۆ هەڵبژاردنەکانی دادێی ئەمەریکا و ، ئەمە هەلێکی زێڕینیە بۆ کورد کە دەستکەوتی مەزن بێنێتەدی ئەگەر ئێمە بەیەکگرتوویی و دەستلەناودەست بیقۆزینەوە !!!
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine