کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
میدیای شەڕانگێز وەک کاڵای سەفەری
فارس نەورۆڵی
2024-02-11
لەو کاتەوە مۆنتسکیوی فەیلەسوف پرەنسپی دابەشکردنی دەسەڵاتی هێنایە ناو گوتاری سیاسییەوە، دواتر لە دەستوری بنەڕەتی سیستەمە دیموکراتەکاندا وەک بنەمای دیموکراتی جێگیرکرا، دەسەڵاتی سیاسی لەنێوان یاسادانان و بەڕێوەبەری و دادوەریدا دابەشکرا، دواتر لە سەردەمی پێشکەوتنە خێراکاندا و نوێگەری و دیموکراتیدا دەسەڵاتی میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم، وەک یەکێک لە بنەماکانی دیموکراتی هاتە نێو گوتاری سیاسییەوە وەک هێزێکی کاریگەرو بەرگریکاری خەڵک چاودێری دەسەڵاتەکانی دیکە دەکات، لە هەرکوێ نادادپەروەری و گەندەڵی هەبێ زەقی دەکاتەوە و کار بۆ چارەسەرکردنی دەکات. ئێستا میدیا ئەوەندە کاریگەرە بووەتە بەشێک لە هەر تاکێک، بەڵام لەڕاستیدا بەشێک لە میدیای ئەمڕۆ نابەرپرس و شەڕانگێزن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئەو هێزانەی لە پشت هەر میدیایەکەوەن، ئێستا جۆرێک میدیا دروستبووە دەکرێ بە میدیای شەڕانگێزو سەفەری بیناسێنین. میدیای سەفەری و شەڕانگێز ئەو جۆرەیە لە میدیا، کە ئەمڕۆ حزبێک، گروپێک کۆمپانیایەک، عەشیرەتێک، گەڕەکێک، بۆ ماوەیەکی کاتی دروستی دەکەن لە ڕێگای هەندێ قەڵەمی قەزەم و بێ مۆراڵەوە خەڵکی دیکەی یان ڕکەبەرەکانیانی پێ دەشکێنن و ڕەسەنایەتی و بەرپرسیاریەتی میدیاش دەخەنە ژێر پرسیارەوە، ئەم جۆرە میدیایە وەک کاڵا بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاردەهێنرێن و هەتا ئەو کاتەی کاریان پێیان نامێنێ ئیتر دەمیان قەپات دەکەن.
ئەم میدیانە بێ دایک و باوک و زۆڵن، بەڵام بەجینات دەناسرێنەوە لە کێن ولەکوێوە سەرچاوەیان گرتوە بەڵام خاوەنەکانیان دەرک بەوە ناکەن، ئەگەرچی لە کورت ماوەدا خەڵکی پێ دەشکێنن،
بەڵام لە بۆ دوور مەودا خاوەنەکەشی باجی دەدات، چونکە لەلایەکەوە دەستەکەیان کەشف دەبێ لەلایەکی دیکەوە ئەم جۆرە لە میدیا ڕۆحی کۆمەڵگە توشی نامۆبوون و داڕزان و بێ ئیرادەیی دەکات دواجار باجەکەی میللەت و نیشتیمان دەیدەن خاوەنەکانیشیان مایە پووچ ،ئەوەیە چارەنوسی میدیای شەڕەنگێزو و سەفەری .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine