کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
محمد خۆشناو
2024-05-04
دەبێت دان بەوە بنێین کە کورد بەسروشتی خۆی سۆزدارە و هەستوسۆزەکەی زاڵە بەسەر عەقلی ، ئەمە بۆتە کلتوور ، کورد زوو لەبیر دەکات و زاکیرەی لاوازە و خێراش دەبوورێت و ، خێرا ئەوە لەبیر دەکات کە ناحەزانی چ کارەساتێکی گەورەیان بەسەر هێناوە و ، تەنها دوا لەقتەی فیلمەکەی لەبیر ماوە ، هۆشیاریەکەشی بەجۆرێک سنووردارە کە ناتوانێت بەسەر تەنگوچەلەمە و قەیرانەکانیدا سەرکەوێت ! کورد پێویستی بە هێزی نەرم و سەرکردەی لێهاتوو و قوربانیدەر هەیە کە کۆمەڵگا هۆشیاربکاتەوە و دۆخەکە ڕاستەڕێ بکاتەوە ، کەواتە سووچەکە لە گەل نیە بەڵکە بۆ ئەو دۆخە سیاسی و کۆمەڵایتیەیە کە تێیدا دەژیت و ڕەنگدانەوەی سیستەمی دەسەڵاتەکەیە ، قەیرانەکانمان لەبوارەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەگەڕیتەوە بۆ سنوورداربوونی هۆشیاری خەڵک کە سەبەبکاری سەرەکی بریتیە لە لاوازی مەنزومەی دەسەڵات و دەسەڵاداران ، ڕەفتاری گەل و مامڵەی خەڵک لە شەقام و شوێنی کار و لەگەڵ دراوسێ ناگەڕێتەوە بۆ عەیبە «جینیەکان»ی گەل یان ئەنجامی میراتی کلتووری کە وا لە گەل بکات هۆشیاری کەمتر بێت لە گەلانی تر ، هۆکاری ناخۆشی و نەهامەتی گەل دەگەڕیتەوە بۆ مەنزومەی دەسەڵات و ئیدارەدان و ئامرازە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتورری کە بتوانێت گەلێکی پێشکەوتوو دابمەزرێنێت کە ڕێز لە قانون و زانست بگرێت ، سەیری ئەو گەلەی ئێستای کوردستان بکە و بەراوردی بکەی بەو گەلی کوردستانی ساڵانی چلەکان و پەنجاکان و شەستەکان و حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ، هەرووکیان هەمان گەلن ، بەڵام جلوبەرگی ئافرەتانی ئەوێ ڕۆژێ و ئێستا زۆر جیاوازە ، ئافرەت سەرکۆت و تەنورەی کورت و دەستومەچەک ڕووت بوون ، نەک وەک ئێستا سەرپۆش و لەچەک و جووبە کە هەمووی ئیستیراد کراوە ، هەروەها هەمان شت بۆ جۆری بیرکردنەوە و هۆشیاری و ڕەفتار و مامڵە …تاد ، کەواتە جیاوازیەکە لە پەیام و ئامرازەکانی مەنزومەی دەسەڵاتی سیاسی و کلتووری و تەعلیمی و ئایینیە ، بۆیە سەرکردایەتکردن و ئیدارەدانی وڵات هۆکارێکی بنەڕەتی هۆشیارکردنەوە و پێشاندانی ئامانجە مەزنەکانە .
نموونەی سەرکردەی مەزن کە توانی گەلەکەی هۆشیارکاتەوە و لەخەوی غەفڵەت و تاریکی دەریبێنێت «پۆل کاگامی» سەرۆکی ڕواندا-یە لەبەرچی باسی ڕواندا دەکەم ؟ چونکە دۆخی کوردستان لەچاو ئەوەی ئەوان تێیدا ژیان بەهەشت بوو !! بزانە چ پازدانێکی گەورەیان هاویشت ، لە نەوەدەکاندا ڕواندا جەنگێکی ناوخۆ لەنێوان دوو قەبیلە «هۆتۆ و تۆتسی » بەخۆیەوە بینی زیاتر لە ملیۆنێک کەس کوژران ، تەبعەن دەستی دەرەکی بۆ نانەوەی دووبەرەکی هەردوو قەبیلە هۆکاری سەرەکی بوو !! ئەوکاتی گەلی ڕواندا ئاستی هۆشیاریان لە گەلی کوردستان ئەگەر نزمتر نەبێت باشتر نەبوو ، بەڵام کاگامی داهیە و عاقلمەندی بڕاگماتی هات و توانی ئەو وڵاتە بریندارە بخاتەسەر سکەی هۆشیارکردنەوە و لەخەوهەڵسان و چاکردنەوە ، پەرەی بە وشیاری گەلەکەیدا و پڕۆژەیەکی دادپەروەری بۆ وڵاتەکەی دانا کە لەسەر بیرۆکەی سزادان ڕانەوەستابوو ، بەڵکو ئیعترافکردن بە هەڵە و بیرلێکردنەوەی ئەو هەڵەیە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا ، کاگامی خەڵک بەجۆرێک وشیار دەکاتەوە و پێیان دەڵێت : ( نیشتیمانێکمان هەیە با بونیاتی بنێین و ، لەکاتێکدا بەدەستێک فرمێسکەکانمان دەسڕینەوە و بەدەستەکەی تر بینا دەکەین ) ، ئيستا ئەو وڵاتە پێی دەگوترێ « سەنگاپورا»ی ئەفەریقا ، بێگومان کاگامی قەدیس نەبوو ، دەسەڵاتداران قەدیس نین ، بەڵام ئەو پیاوە کاریگەریەکی زۆری لە هۆشیارکردنەوەی خەڵکی وڵاتەکەی بێجیاوازی هەبوو و توانی هەندەسەی چنینی نیشتیمانەکەی بگەڕێنێتەوە و، لە نەبووەوە گەشانەوەیەکی گەورە لە تاریکترین دۆخدا بەسەر وڵاتەکەی هێنا .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine