کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پێوەرەکانی کورد بوون
فارس نەورۆڵی
2024-05-11
بۆتێگەشتن و شیکردنەوەی هەر ئایدیا، چەمک و تیۆرێک، پێوەر هەیە و، زۆرێک لەم پێودانگ و پێوەرانەش، بە گوێرەی رێڕەوی مێژوو، گۆڕانکارییان بەسەردا دێت. هەندێ پێوەرش نەگۆڕن. ئەگەر بمانەوێ قسەلەسەر پێوەری کورد بوون بکەین ناتوانین لە وتارێکدا وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە، ئاخۆ پێوەری کوردبوون چییە و شوناسی کوردبوون چییە؟دەبێ چۆن بێت؛ بەتایبەتی کوردبوونێکی تەژی لە وشیاری. چونکە باڵای کوردبوون، بە قەڵاییەکی پڕ ئازاردا بە مێژوودا ڕۆچووە. یەکێک لە نۆرمەکانی شوناسی کوردبوون لە دوێنێدا گیانبازی بوو بۆ بەرگری لە شوناسی کوردی لە جوگرافیای کوردی، کە لەخۆیدا پێوەرێکی کوردبوون بوو. ئەو جۆرە لە کوردبوون ڕاستگۆیی و خۆشەویستی و بەها بوو، هەرچەندە لەڕەخنەش بەدەر نەبوبێت ،بەڵام ئەمڕۆ سەرەڕای ئەوەی سی ساڵ زیاترە لە باشوور خاوەنی دەسەڵاتی خۆماڵی خۆمانین، خۆزگە بە گەڕانەوەی ئەو پێودانگانە دەخوازین و، وەک بڵێی بوون بە رابردوو. ئەمە دەبێتە حەسرەت، لە کاتێکدا، کە دەبوو زۆر بە قوڵی کارمان لەسەر پەروەردە و فەرهەنگ، بەهێزبوونی گوتاری هاووبەش، جوانترکردنی ژینگە، گەشەکردنی وشیاری سیاسی، گیانی یەکتر قبوڵکردن، فراوانکردنی مەودای ئازادی زیاترو پرنسیپەکانی دیموکراتی کردبا.
هەرچەندە ناکرێ بڵێین هیچ نەکراوە، بەڵام دەکرێ بڵێین هەموو کورد چاوەڕوانی زیاتری لە باشور هەبوو بۆ گەشەکردنی ئەو چەمکانەی ئاماژەم پێدان. بەپێچەوانەوە ئێستا پێوەرەکانی کورد بوون شێواون. دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ دنیای ئێمە لەیەکدی دوور دەکەو ێتەوە .هەرچی وشەی بێزراو هەیە، ئاخنیومانەتە ناو فەرهەنگ و زمانی کوردییەوە، دەستکاری نەرێنی ئەخلاقی تاک کراوە. ئەوەی گرنگی پێ نادەین فەرهەنگە، لەبەرامبەر ئەو شەڕە فەرهەنگییەی دژی کورد بەڕێوە دەچێ. بەداخەوە ئێستا پێوەری کورد بوون گۆڕاوە بۆ حزبی بوون حیزبی بوونێک بوەتە کارگەی بەرهەمهێنانی ڕق و کینە دژی یەکدی . ئێستا پێوەری کورد بوون گۆڕاوە تا چەند لەتەک حزبی ئێمەی لەتەک منی و وەک من بیر بکەیتەوە. سەیری میدیاکەی من بکەی لە دەستەکەی من بیت، ئەگەر گەمژە و شتی دیکەش بیت ئەوە کوردێکی باشیت، بەو مەرجەی لە دووی من و پێودانگە خۆ کردییەکەم رێ بکەیت. گەر لەتەک من لەتەک ئێمە نەبیت ئەوە خائینی، بەداخەوە پێوەری کورد بوون گەشتۆتە ئەم دۆخە . بۆیە لەتەک تێک چوونی پێوە رەکانی کورد بوون ، کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی کایەکانی دیکەکردوە و شێواندویەتی .
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
فارس نەورۆڵی
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
هەندرێن شێخ راغب
ئەگەر لە جێگای پارتی بام؟
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
ئەمانەش ببینە
ئەم کچە لە سلێمانی کاری سەرتاشین بۆ کوڕان دەکات؛ بزانە چۆن باسی کارەکەی دەکات
چیرۆکی ئەو کچەی کە مرد فریشتەکانی خودا بۆی دەگریان
بەپەلە.. مانگرتوانی سلێمانی نەخۆشخانە بەجێدێڵن و دواین پەیامی خۆیان دەگەیەنن
کۆمپانیای ئێڵ جی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە GOOGLE CAST (گوگڵ کاست) ەوە لە بۆنەی ISE 2025 نمایش دەکات
دوکاندارێک دەڵێت تاپۆی خانو کراوە بەدیاری وە کورێکی عەرەب ئۆتۆمبێلێکی کردووە بەدیاری بۆ کچێکی سلێمانی
راستەوخۆ… بۆ رۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کرا بەدیاری
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine