کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
قه‌ره‌بووى پرده ڕووخاوه‌كان ڕابگرن، له هۆكار بكۆڵنه‌وه...
شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
2024-03-23
پردی حكومه‌تى هه‌رێم روخا
ئازار دڵی هەڵقرچانم
بێخه‌مى بوو بە دڕکە زی
چەقی لە گۆشت و ئێسقانم..
چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ وه‌رزى داباریندا پرۆژه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم تووشى شكست و داڕووخان ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى جدى له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مى له ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كاندا بكرێت و هیچ كه‌سێك ڕووبه‌ڕووى دادگا بكرێته‌وه.
پرد یان پێڵ، پێکھاتەیەکە کە بۆ تێپەڕین لە کۆسپ یان بۆ بەربەستێکی فیزیکی وەکوو چه‌م و شی‌و دروست دەکرێت. داڕشتن و دروست کردنی پرد کاری ئەندازیاریی شارستانی و بە تایبەت ئەندازیاریی پێکھاتەییە. پردەکان پێویستیان بە بەڕێوەبەرایەتی تایبه‌ت بۆ چاودێرى و پاراستن ھەیە کە یەکێك لە شێوازە ھەرە نوێکانی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتیی پرد کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە کار دێت تەکنیکی چاودێریی ساخیی پێکھاتەیە، به‌ڵام له كوردستان چاودێرى پرد، به پاسه‌وان و كامێرایى سه‌رده‌م، بۆ كاتێكى دیاریكراوه تاكو به‌رپرسێكى چاوگه‌ش ده‌یه‌وێت به سه‌لامه‌تى به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بكات.
له هه‌رێم پردی ئاوەخێری درێژترین پرده كه هه‌زار و 200 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی 13 مه‌تره، هه‌روه‌ها به‌رزییه‌كه‌شی 18 مه‌تره، به‌ڵام پردی گراند، درێژترین پردە لە هەموو جیهاندا کە درێژیەکەی 164.8 کم (102.4 مایڵ )ە . کە لە سەر ڕێگای خێرای شەمەندەفەری بەیجینگ - شەنگەهای درووستکراوە.
چه‌ند ساڵێكه گه‌رمترین هه‌واڵى زسانه، داڕووخانى پرده، كه پچڕاندنى هاتووچۆ له نێوان چه‌ندین گوند‌و ناوچه دروست ده‌كات، وه‌ك (پردی گوندی گەرمکان لە دەڤەری پشدەر، پردى باناڵێ له شارباژێڕ، پردی شەلخە لە نێوان هەولێر و ناحیەی سێگردكان،پردی دەرەدۆین لە سەر رێگای سلێمانی- کەلار،پردی (دەرەدۆین)ی نێوان هەردوو قەزای دەربەندیخان و كەلار، پردی گۆڵێ لە قەزای پێنجوێن،پردی ئاسنی بەرمیزە لەسەر رێگای سەرەکی (پیران -بەرمیزە-کانی رەش)سەربە ناحیەی سیدەکان)...
له پارێزگاى دهۆك چه‌ند رۆژى ڕابردوو، به‌هۆى باران بارینى به‌خوڕ له ماوه‌ى چوار كاتژمێردا لافاوێكى گه‌وره دروست بوو، لە سنووری قەزاکانی بەردەڕەش، ئاکرێ و ئامێدی، زیانی بە 234 خانوو، دووكان، مزگه‌وت و فەرمانگە گه‌یاند، هەروەها 500 كه‌پرى گه‌شتیارى و زیاتر له 18 ئوتومبیل زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و سێ كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستدا، پاش ئه‌و ڕووداوه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى بڕیاریدا به 117 شووقه قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوان بكاته‌وه، واتا نیوه‌ى زیان لێكه‌وتووه‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌و 117 دیكه‌ش له چاوه‌ڕوانیدا ده‌بن، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا بڕیاره‌كه‌ى قرمانڕه‌وایى ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه .
له‌جیاتى مشتێك نمونەیه‌ك لەسەر جیاوازی خزمەتگوزاری حکومەتى هه‌رێمى ئێستا‌و 15 سه‌ده‌ى ڕابردوو ببینن، كه بەهۆی لافاوەکەى چەند رۆژى رابردوو له هه‌رێم، چەندین پرد كه حکومەتی هەرێم دروستیکردبوون ڕووخان، هاوکات پردی دەلال لە زاخۆ کە مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ 1500 ساڵی ڕابردوو کە هێندە بەشێوەیەکی ئەندازیاری دروست و جوان بنیاتنراوه تا ئێستا بەهۆی لافاو هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.
پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم و وه‌زیرى شاره‌وانى كه چه‌ند ساڵێكه له قۆناغى نه‌خشه‌سازین بۆ پرۆژه‌ى هێڵى شەمەندەفەر كه درێژییه‌كه‌ى 620 كیلۆمه‌ترە ڕایبگرن، ئه‌مه‌ش له پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى باشتر نه‌ك زۆر‌و بۆر،چونكه به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یه زیاتر له 80 پردى ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامى كارى باش پێویستى به بیركردنه‌وه‌یه‌كى باشه .
زیاتر بخوێنەرەوە
فارس نەورۆڵی
هەفتەی چارەنووسساز
کازم جەباری
لە پەراوێزی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا ... ئایا ڕێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە ڕێکەوتنی سەدە؟
ڕەزوان یاڵانپێی
سواخی پیرە قەڵات بەئاڵای توركی ... هەڵسەنگاندنێكی مێژوویی!!!
ئومێد مەحمود
ئامانجە شاراوەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان
فارس نەورۆڵی
بیری ئازاد ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرهەم دەهێنێت
محمد خۆشناو
پاداشتی هێرشەکەی سەدام بۆسەر ئیسرائیل ڕوخانی عێراق بوو ، دەبێت پاداشتی ئەم هێرشە چی بێت ؟!
کازم جەباری
گەلی عێراق لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانیدا
عەبدولقادر ساڵح
ئایا فەرمانبەرى خانەنشینکراو پلە بەرزکردنەوەى بۆ دەکرێت؟
محمد خۆشناو
ئێرانیەکان لێهاتوون لە بەکارهێنانی بریکارەکانیان !!
گۆران قادر
هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سنوردار و وه‌به‌رهێن ده‌بێت
ئەمانەش ببینە
هاتوچۆی سلێمانی دواین زانیاری سەبارەت بە ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێی دوکان دەخاتە ڕوو
بەغداد ، وەک پیسترین و ناشیرین ترین شار دیاری کرا
سەرۆکی یەکێتی کارتی چەکی نەتەوەیی دژی پارتی بەکاردەهێنێت..
کۆمپانیای ئێڵ جی دووبارە دەستنیشانکرا بۆ نایابێتی دیزاین و چەندان خەڵاتی بردەوە لە بۆنەی RED DOT دا
پۆلیسی سلێمانی وردەکاری هۆکاری خۆهەڵدانی کچێک لەسەر پردێکەوە دەخاتە ڕوو
موشەكبارانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine