کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گەنجی کورد ئینتیمای بۆ هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنە هەیە نەک کوردایەتی !!
محمد خۆشناو
2024-07-06
لەهەر تاکێکی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بپرسیت کە هۆکاری لاوازی وەلا و ئینتیمای گەنجان بۆ کوردایەتی و کوردستان چیە ؟! پێت دەڵێت : ئەدای خەراپی بەرپرسانی حزبی و دەسەڵاتە کە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و کەسیی خستۆتە سەرووی هەموو شتە پیرۆزەکان ، نەوە و وەچە گەنجەکانی ئێستا و ئەوانی تریش گاڵتەیان بە کوردایەتی دێت چوونکە ئەزموونێکی ئیلهامبەخش-یان نەبینی کە هیوایان پێببەخشێت بۆ سەبەینەیەکی باشتر و بڕوایان بداتێ کە ئەوە کورد یەکدەگرن و شتێکی زیاد دەخاتە سەر ژیانیان !! ئەمە وایکردووە کە ڕق و کینەی گەنجان بەرانبەر کوردایەتی دوو بەرابەر بێت و ، واشیکردووە کە ئینتیما و وەلا بۆ یانەکانی تۆپیپێ بەشداربێت لە سووکردنی بارگرانایی ئەو دۆخە ناهەموارەی کە حزبەکان سەپاندویەتی بەسەریاندا….جگە لەمە هۆکارێکی تریش هەیە کە وەلا و ئینتیمای لاواز کردووە ، ئەویش جیهانگیری «عولمة»یە کە هەڵساوە بە بەرتەسکردنەوەی دووری نێوان مرۆڤەکان ، بۆیە سەیر نیە کە دەبینین ڕیال مەدرید و بەرشلۆنە هاندەری لە هەرێمی کوردستان یان وڵاتێکی تر زیاترە لە ئیسپانیا و وەلایان بۆ ئەو دوو یانەیە زیاترە .
ئێمە دەبێت دان بەوە بنێین کە نەوەیەکی نوێ لەدایکبووە کە دیدگای جیاوازیان بۆ ژیان هەیە ، شێوازەکەیان بۆتە مایەی تێکچوونی دابونەریت و ڕێوڕەسمەکان ، ئەو نەوەیە لەسەر بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا و سۆشیالمیدیا ڕاهاتوون ، ئەمە وایکردووە کراوەتر بن لەوانی پێش خۆیان ، وەلا و ئینتیمابوون بۆ یانە وەرزشیە جیهانیەکان و شتە جیهانیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کلتوورێکی ڕاستەقینەی جیهانیان هەیە و ، حەزیان لە پلەبەندی ( فلان بەرپرسی باڵا و فلان کەس و فلان مەلا و شێخ و قۆناغ و….تاد) نیە حەزیان لەوەنیە کەس لەسەرەوە فەرمانیان بەسەرەوە بکات و ، بیروهزریان لەدەرەوەی سندوقە و بە خێرایی هاوڕێیتیان جیادەکرێنەوە و ، بەئاسانی فەرمان ورناگرن و ، زۆربەیان هاوڕێتیەکەیان لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوەیە کە ئەمەش بۆتەمایەی هەڵوەشانەوەی خێزان و زیادبوونی ڕێژەی لێکجوودابوونەوە ، شتێکی تریشیان هەیە کە لە فەشل ناترسن و بەشەرمەزاری داینانێن ، نازانم کاربەدەستانی کوردستان ئەوە دەزانن کە ئێمە لە کوێی ئەو دونیایەی ئێستاین کە پێی دەڵێن ( سوپەر زیرەک- فائق الذكاء) کە چەند بە خێرایی هەنگاو دەنێت !! کەی زەمەنی تەخوین و تێوەگلان و یەکتر تۆمەتباکردن و ئەو شتە قۆڕانە ماوە ؟! لەکاتیکدا کە پێویست بوو هەمووان دەستیان لە پلەوپایە و بەرژەوەندی و ململانێی نابەجێ هەڵگرتبا و یەکڕیزبان بۆ گەڕاندنەوەی ئینتیما و هێنانەکایەی نەتەوەیەکی بەهێز لەڕێگەی وەبەرهێنان لە بونیاتی تواناکان و ، وەبەرهێنان لەخودی نیشتیمانپەروەری بە پڕۆسەی گۆڕانی نەتەوە لە لاوازی بۆ بەهێزی و ، لە جەهل بۆ مەعریفە و ، لە ترس بۆ ئەمن و ئەمان و ، لە بێهیوایی بۆ هیوا و ، لە گومان بۆ متمانە ، گەنجانی نەتەوەی بەهیز کۆچ ناکەن بۆ گەڕان بەدوای هەلی کار ، ئێستا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەرەتای دەیەی دووەم لە سەدەی بیستویەک بەخێرایەکی جێگیر دەجوولێتەوە بەرەو قۆناخی پێنجەم لە پێشکەوتنەکەی کە لە ئەدەبیاتی ئەوڕۆ بە کۆمەڵگەی ( سوپەر زیرەک) دەناسرێت ، چوار قۆناخەکەی پێش قۆناخی پێنجەم بریتین لە ( کۆمەڵگەی ڕاو و ، کۆمەڵگەی کشتوکاڵی و ، کۆمەڵگەی پیشەسازی و ، کۆمەڵگەی زانیاریەکان ) لە قۆناخی پێنجەم ، زیرەکی دەستکرد لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان بەڕێوەدەبات ، هەتا بە پڕۆسەی زهنیش وەکو مرۆڤ هەڵدەستێت ، بەداخەوە ئێمە هەر لەنێو کۆمەڵگەی یەکەم و دووەمداین ، لەدواجار دەتوانین لەو زەردەخەنە گەڵتەجاڕیە تێبگەین کە گەنجێکی کورد ڕوبەڕووت دەبێتەوە ئەگەر باسی کوردایەتی یان یەکگرتوویی کوردانی لەگەڵدا بکەیت !
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine