کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
داهاتووی کوردستان لە جیهانی نوێدا
تەنیا کوردی
2024-11-24
دیمەنێک دێتە پێشچاو لەمێژنییە، کە لە پەکین، بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین یەکتریان بینی، چۆن بینینێک؟ پرسیار و ئاماژەی نوێی دایە جیھان، کە دوژمنە دێرینەکانیش دەتوانن پێکەوە ھاوبەش بن، ئەم دیمەنە بۆ ھەرێمی کوردستان، هەمان ئەو پەیامەیە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ھاوبەشی و داھاتوویەکی روون بۆ ھەرێمی کودستان ھەنگاوی بەردەوامی ناوە.
لە جەنگی کەنداو، ئەمریکا بە تەنیا هات و جیهانی بردەوە، ئەمڕۆ هەمان ئەمریکا لە AUKUS (ئەمریکا، ئوسترالیاو بەریتانیا) و QUAD (ئەمریکا، ژاپۆن، ھندستان و ئوسترالیا)، هاوپەیمانی دروست دەکات.
چین و رووسیاش لە BRICS Plus دا بیست وڵاتیان کۆکردووەتەوە، ئەمە جیهانی نوێیە، جیهانی هاوپەیمانێتی کە ژیری و ھاوبەشی و پێکەوە کارکردن، بەرژەوەندییەکان دروست دەکەن.
لەم نێوەندەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ھەوڵ و روئیاو ھەنگاوە دیپلۆماسییەکانی روونن، لەگەڵ تورکیا دەدوێت، بەڵام پەیوەندی ئێران ناپچڕێنێت، لەگەڵ ئێران دانوستان دەکات، بەڵام پەیوەندییەکان لەگەڵ خەلیج رادەگرێت، لە بەغداش، پێوەندی واشنتۆن دەپارێزێت، ئەمە هونەرێکی نوێی سیاسەتە، هونەری هاوسەنگی لە جیهانێکی ئاڵۆزدا.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، چاوی لەسەر مۆدێلێکە ASEAN. ئەو ھاوبەشیەی لەسەر خۆڵەمێشی شەڕێک کە پێنج ملیۆن کەس لە رابروو کوژران، بەڵام ١٠ دوژمنی دوێنێی کردە هاوبەشی ئەمڕۆ، سنگاپور، بە ڕووبەر وڵاتێکی بچووک، بووە سەنتەری ئەم هاوپەیمانییە و گەیشتە لوتکەی پێشکەوتن، ئەمە وانەیەکی گرینگە کە ھێزە سیاسییەکان لەسەر روئیاو پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشت بن بۆ داھاتوو، بۆ گەشانەوە و بەھێزبوونی زیاتر وەک ئەوەی ASEAN پێشەنگی ئابوورییە لە ناوچەکە کە ھاوبەشی و فڕێدانی ناکۆکی وڵاتان تێیدا ئەم پێشکەوتنە ئابوورییەی دروست کرد.
ئەمریکاو ھندستان و، ئیمارات..نموونەیەکی ترن، چۆن وڵاتانی جیاواز لە کولتوور و سیستەم، لە بەرژەوەندیدا یەکدەگرن، لە بەرامبەردا، وێرانەی سوریا و لیبیا نیشانی دەدەن ناکۆکی ناوخۆیی چ کارەساتێک دەخوڵقێنێت.
هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو رێگادایە، یان دەبێتە ناوەندێکی سەقامگیر و بەهێز لە ڕێی هاوپەیمانی و ھاوبەشی و پێکەوەبوون، یان وەک یەمەن و ئەفغانستان، ململانێی نێوخۆیی لێکەوتەی لەسەر داھاتووی ھەرێم دەبێت، بەڵام هەڵکەوتەی جوگرافی، سەرچاوە سروشتییەکان و کەلچەری کرانەوە و ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دەرفەتی یەکەم دەرەخسێنێ و، ھەرێم داھاتووی گەشە.
ئێستا روونە کە جیھان گۆڕاوە، لە پەکین، دوو دوژمنی دێرین فێر دەبن پێکەوە دابنیشن. بۆ کوردستانیش، تێگەیشتن لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەنیا بژاردە نییە، بەڵکو کۆدەنگی و جێبەجێکردنی ھەنگاوە ستراتیژییەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رێگای مانەوە و، گەشەکردنی ھەرێمە لە سەدەی نوێ دا.
ھەرێمی کوردستان، دەتوانێت پێشەنگی ئەم شۆڕشە نوێیەی پەیوەندییەکان بێت لە ناوچەکەدا، پردێک بێت لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ناوەندێک بێت بۆ هاوپەیمانی و سەقامگیری، ئەمەش بە یەکڕیزی ناوخۆ و ھاوسەنگی ئیقلیمی و شاندانە بەرپرسیارێتی زیاتر کە ھەموو ھێزە سیاسییەکان لە دەوری یەکتردا کۆببنەوە بۆ بەھێزکردنی بەرژەوەندی ھەرێم، داھاتووی ھەرێم لە ناوچەکەدا سەقامگیرتر و درەوشاوەتر دەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine