کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
هەڵوێستەکەی عەلی حەمە ساڵح و هێرۆ عەتار بە پێوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان
سەردەشت عەلی
2024-12-03
سەردەشت عەلی ــ پارێزەر
سەرنجێکی یاسایی لەسەر چەند پێشهاتێکی کاری پەرلەمانی لەڕوانگەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانەوە.
ــ لە بڕگەی یەکەمی مادەی( ١٣) ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە" پاش سوێند خواردنی یاسایی، کاندیدی هەڵبژێراو دەبێتە خاوەنی سەرجەم ماف و ئەرکەکانی ئەندامی پەرلەمان.
لەبڕگەی دووەمی هەمان مادەدا ئەڵێت:" ئەگەر کاندیدی هەڵبژێردراو بەبێ پاساوێکی ڕەوا لە دانیشتنی یەکەمەوە بۆ ماوەی (٣٠) ڕۆژ سوێندی یاسایی نەخوات، مافی سوێندخواردنی نامێنێت.
ــ ئەگەر کورسییەکی پەرلەمان بەهەر هۆکارێک بە بەتاڵی مایەوە، ئەوا کاندیدێکیتری هەمان لیست جێگەی دەگرێتەوە، ئەمەش لە (مادەی ٢٧)ی پەیڕەودا دەقنووس کراوە.
لەم ڕووەوە تێئەگەین لەوەی کە لە بەرواری یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە، کاندیدی هەڵبژێردراو " هێرۆ عەتار" دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بێگوێدانە هەڵوێست و ڕەزامەندی ئەو لیستەی کە خۆی تیادا کاندید کردووە..
ـ سەبارەت بەو دوو ئەندامەیتری فراکسیۆنی کۆمەڵ " عەبدولستار مەجید" لەهەولێر و عومەر گوڵپی" لەسلێمانی، لە یەکەم دانیشتنەوە هەتا سی ڕۆژی تر مافی ئەوەیان هەیە بێنە ناو هۆڵی پەرلەمان و سوێندی یاسای بخۆن، لەدوای ئەو وادەیە دوو کاندیدیتر لەبازنەی سلێمانی و هەولێر بەپێی ڕیزبەندی دەنگەکانیان بانگهێشت دەکرێن بۆ سوێند خواردن بەوجۆرە تا تەواوبوونی سەرجەم کاندیدەکانی لیستەکە، لەو دوبازنەیە، ئەگەر کەس ئامادە نەبوو، دەچن بۆ فراکسیۆنەکانی تر بەپێی مەرج و ڕێکارە پەیڕەویی و یاساییەکان.
ــ سەبارەت بەو کاندیدانەی کە پاش سوێند خواردن ئامادەی دانیشتنەکان نابن، ئەوا بەپێی مادەی (٢٢) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەگەر بە بێ هۆیەکی ڕەوا ئامادەی دانیشتنەکان نەبوو، ئەوا سەرۆک بەنوسین (سەرنج)ی ڕادەکێشێت، ئەگەر دووبارە ئامادە نەبوو ئەوا لەسەدا پێنجی موچەکەی لێئەبڕێت بۆ هەر جارێک کەئامادە نەبووە، لەسێ دانیشتنی یەک لە دوای یەک، یان پێنج دانیشتنی پچڕ پچڕ لەیەک وەرزی یاساداناندا، ئەگەر هەر بەردەوام بوو لەسەر ئامادە نەبوون، ئەوا سەرۆک دەتوانێت بۆ لێسەندنەوەی ئەندامێتی بابەتەکە بخاتە دەنگدانەوە.
ــ بەڵام سەبارەت بە بایکۆت، لەبڕگەی حەوتەمی مادەی (٢٣)ی پەیڕەودا هاتووە" ئەگەر ئەندامێک یان فراکسیۆنێک لەبەر هەڵوێستێک بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کرد، ئەوا بە ئامادەنەبوو دانانرێت" بەڵام ئەبێ ئەوە لە بەرچاوبگرین کە بایکۆت هەڵوێستێکە لەبەرامبەر ڕوداوێک یان پێشهاتێک کە ئەندامی پەرلەمان لەدەرەوەی هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمان یان لیژنەکان ئەبێت بۆ ماوەیەکی دیاری کراو .نەک ئەوەی بۆ هەمیشە پەرلەمان بەجێ بهێڵێت.
ــ لەمادەی (١١٠)بڕگەی دووەمدا هاتوە کە ئەگەر ئەندامێک لە فراکسیۆنەکەی جیابووەوە یان چووە پاڵ فراکسیۆنێکی تر، ئەوا ئەندامێتی خۆی لە پەرلەمان لەدەست ئەدات و کەسێکی تر لە فراکسیۆنەکەی جێگەی ئەگرێتەوە، ئەمەش پاش بەدەست هێنانی ڕەزامەندی پەرلەمان لەو بارەوە.
دەنگدانیش لەو بارەوە بەنهێنی ئەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
عادل باخەوان
عادل باخەوان: دەم پارتی خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
ئەمانەش ببینە
سۆران عومەر لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین هەمو شتێكی ئاشكراكرد
ترەمپ چۆن لە پڕێکدا هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی وەستاند؟
هۆشیار عەبدوڵا : دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی شەرمنمان هەیە
یەكگرتوی ئیسلامی هەڕەشە لە پارتی و یەكێتی دەكات لە بەغداوە كۆتایتان پێدەهێنین
ئەمریكا كەی لە ئێران دەدات؟ چەكوشەكەی ترەمپ و تەحەمولی خامنەیی كامیان دەیبەنەوە؟
مەسرور بارزانی قسەدەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine