کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
2025-04-05
لەجیهانێکدا دەژین زۆر دژوار و تڕاژیدیایە ، هەر کەس خەریکی خۆیەتی و بایەخ بەخۆی دەدا و دەوروبەرمان شەڕ و ژاوەژاو و بومەلەرزەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئارامی تێدا نیە ، وایلێهاتووە هەفتەیەک و ڕەنگە چەند مانگيک تێپەڕێت ئەندامە بەساڵاچووەکانی خێزانەکەت بەسەر نەکەیتەوە ، خەریکە خێزانی پێکهاتوو لە باپیر و داپیرە و باوک و دایک و منداڵەکان کۆتایی پێدێت ، سۆشیالمیدیا وا پێشکەوتووە کە پەیوەندی بە دەنگ و وێنە لەگەڵ باوک و دایک و ئەندامانی خيزان ئاسان بووە و ، سیلەی روحم نەماوە و کەسایەتی کوردی تووشی شیزۆفرینیا و ئیزدواجیەت بووە بەقسە قدیسە و کە هەڵسوکەوتی دەبینی نامەردی وەکو خۆی نیە ، متمانە و ویژدان زۆر لاواز بووە ، وەرە سەیر بکە لەسەر هەندێک سامان چ کارەساتێک بەسەر خێزان دێت ، یان ئاگات لەخۆ نیە پاڵێکت پێوە دەنێن بۆ ناو بیرێکی قووڵ ، کەسی نامەرد ئەو کەسەیە کە نزیکتە و هاوکاری دەکەیت و دەیپارێزیت وەک دۆستێکی باوەڕپێکراو دایدەنێیت کەچی ناپاکیت لەگەڵ دەکات هەر لە دزیەکی بچووکەوە تا دەگاتە کوشتن و ، لەپشتەوە لێت دەدا ، نامەرد کەسێکی نمەک حەرامە بەجێتدەهێڵیت و پاشان هێرشت دەکاتە سەرت و پیلانت لێدەکات ، گەشتکردن لەگەڵ نامەرد یان گورگ گەشتێکی دڵنیاکەرەوە نیە و نوستن لەگەڵی نوستنێکی خۆش نیە ، تەنگوچەلەمەکە لە نامەرد نیە ، بەڵکو لەوەیە کە سایکۆلۆژیەتی نامەردەکان پشتگوێ دەخەیت ، کە بڕوای بەوە هەیە کە تاکە هەقیقەت کە نامەردیی پێ جیا دەکرێتەوە لەناو هەناوە دڕندەکەیدایە ، تۆ نازانیت فلان کەس نامەردە تا ئەوکاتەی پێتوەدەدات و ، ئاخر ئەوان لافیتەی نامەردی-یان لەسەر نیوچاوان هەڵنەواسیوە تا گۆشەگیریان بکەیت و لە شوێنێکی ئارامیان دابنێیت تا مومارەسەی نامەردیی بەرانبەر یەکتری بکەن ، ئەزموونی ژیان دەریخستووە کە هاوڕێی شەڕانگێز هەمیشە توانای ئەوەی هەیە کە سروشتی خۆی بشارێتەوە تا ئەو کاتەی بەڕێکەوت ئاشکرا دەبێت ، زۆر جار دەسەڵات و کۆمەڵگەش ڕێگە بەکەسانی نامەرد دەدات کە بە ئازادی و بێ کۆت بێن و بچن و گەشە بکەن ، تۆ ئەگەر منداڵەکانت لەسەر ڕاستگۆیی و ئەمانەت پەروەردە کرد ، بەمە کۆمەڵگەیەکی باش دروستدەبێت ، بەڵام کاتێک دەسەڵات و کۆمەڵگا پاداشتی خەڵکی خراپی دا و پیاوە ماقوڵ و کەسایەتی کۆمەڵایەتی پێبەخشی و ڕێگەی بە درۆ و فێڵ و فریوداندا بۆ خۆڕزگارکردن لە دڕندەیی ژیان ، ئەوە هەموو هەوڵەکانت بۆ پەروەردەی منداڵەکانت لەسەر ڕاستگۆیی و ئازادی بەر تاشەبەرد دەکەوێت چونکە ئەو چەکە شیاوەت وەک ئەوەی ئەوان پێنیە بۆ مامڵەکردن لەگەڵ ژیان و بەمەش دەبیتە قوربانی ، واتلێدێت ناتوانیت خۆت بەرانبەری ڕابگریت ، نامەردەکان بوکەڵە نین بۆ گەمەکردن ، ئەوان دەتوانن گەمە بە خەڵک بکەن و تەکتیکاتی کارکردن بگۆڕن ، ئەو هەڵوێستە باشەی کە هەندێ جار پێشانی دەدەن تەنها هەندێکە لەو تەکتیکایەتیە ، سێ لە فەیلەسوف و هزرمەندی گەورەی ڕۆژئاوا باسی سێ لە مەترسیدارترین شەیتان لەناو مرۆڤ کردوە کە نامەردەکان و کەسانی شەڕانگێز پەیڕەوی دەکەن ، یەکەم « کارل مارکس » شەیتانی سامان و ململانێ لەسەری ، دووەم « فەرەدریک نیتشە » شەیتانی هێز ، سێیەم « سیگمۆند فرۆید » شەیتانی شەهوەی سێکسی ، ئەو سێ غەریزە ئاژەڵیە لە مرۆڤ بۆتە فەلسەفەی وجودی مرۆڤ و ، مرۆڤ بەرەو مەترسیدارترین شەڕانگێزی دەبات کە نامەردەکان بەشێکن لێی کە بۆ تێرکردنی غەریزەکە سڵ لەهیچ شتێک ناکەنەوە ، ئەم سێ شەیتانە بۆتە ئامانجی باڵای ئادەمێزاد ، بزانە لەسەر سامان چ کارەساتێک ڕوودەدات ، سەیری ئەو هەموو کوشتنە بکە !! وەرە سەیری هێز و کۆنتڕۆلکردن و دەسەڵاتداریی بەسەر ئەوانی تر بکە تەنها بۆ ناچارکردنیان بۆ ملکەچی ، تێربوون لە شهوەی سێکسی بێسنوور کارەساتی گەورەی نایەوە ! جا دەشێت ئەو سێ غەریزەیە لە یەک مرۆڤ کۆبکرێنەوە ، ئەوجا دەبێت چ جۆرە دڕندەیەکی ماڵوێرانی لێدەرچێت !! ئەوانەی چێژ لە ڕاستگۆیی شەڕانگێزە سایکۆپاتیەکان وەردەگرن ، هەق وایە خۆیان لێیان ڕزگار بکەن : ئەوان دەتوانن شێر و پڵنگ کەیی بکەن ، بەڵام ماڵیکردنی نامەرد ناکرێت و نابێت !!
زیاتر بخوێنەرەوە
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
عادل باخەوان
عادل باخەوان: دەم پارتی خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
حاکم شێخ لەتیف
ئێستا کورد لە باکور چی بکات؟
ئەمانەش ببینە
سۆران عومەر لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین هەمو شتێكی ئاشكراكرد
ترەمپ چۆن لە پڕێکدا هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی وەستاند؟
هۆشیار عەبدوڵا : دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی شەرمنمان هەیە
یەكگرتوی ئیسلامی هەڕەشە لە پارتی و یەكێتی دەكات لە بەغداوە كۆتایتان پێدەهێنین
ئەمریكا كەی لە ئێران دەدات؟ چەكوشەكەی ترەمپ و تەحەمولی خامنەیی كامیان دەیبەنەوە؟
مەسرور بارزانی قسەدەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine