کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
محمد خۆشناو
2025-03-29
فەیلەسوفی ئابووری ئینگلیزی « جۆن ماینارد کینز » دەڵێت : ( کاتێک ڕاستیەکان دەگۆڕێت ، ڕەئی خۆم دەگۆڕم ) ، ئێستا ڕاستیەک خۆی فەڕز کردووە جیاوازە لەگەڵ ئەو ڕاستیەی کە دەیان ساڵ لەمەوبەر هەبوو ، ئەوانەی بە موقەدەسی سەیری ڕاستی واقیعی سەپێنراوی دەیان ساڵ لەمەوبەر دەکەن لە وەهمدا دەژی ، ئێستا لە جیهانێکداین هەندێک وڵات فراوان دەبن و هەندێکیش بچووک دەبنەوە ، ئەوڕۆ ئیمپڕاتۆرەکانی دوێنێ بونەتە کۆمبارس لە یاریگای سیاسەتی نێودەوڵەتی ، قەیرانی گەورە کە ئێستا بەرۆکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە ، پێویستی بە دیدگا و ستراتیژی ناتەقلیدی هەیە ، ئێستا جیهانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەکە لە کوڵان و وەرچەرخاندایە ، کە لەئاکامی ڕووداوە یەک لەدوای یەکەکانی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت ، زۆربەی ئەو شتانەی لە دوو دەیەی ڕابردوو لە جیهان ڕوویاندا تەنیا دەرهاویشتەی بومەلەرزەکەی ساڵی « 2001»ن ، ئەم دەرهاویشتەیە بەردەوام خاکی ئەو ناوچەیە دەلەرزێنێت کە لەوێنەی « بەهاری عەرەبی » خۆی نوێدەکاتەوە ، پاشان « 7 »ی ئۆکتۆبەری « 2023 »ی تۆفانی ئەقسا هات ، ئەو تۆفان و لافاوەی ناوچەکەی بە کوشتن و جەنگێکی کاولکەر کە لە غەززەوە دەستیپێکرد و وا بەردەوامە ڕاماڵی ….وڵاتانی زلهێز کە کارێکی گەورەی وەک دابەشکردنی وڵاتان دەکەن ، ئەمە بە شەو و ڕۆژێک نایکەن ، ئەو چێشتە لە ناندینی سیاسی زلهێزەکان لێدەنرێت و لەبەردەم خۆیان دایدەنێن بۆ خواردن و ، دوای دەیان ساڵ ئێمەی نوستووی خەوی غەفڵەت پێدەزانین ، لە گرمەی جەنگی یەکەمی جیهانیدا لە ساڵی « 1916 » کە جەنگەکە لە لووتکەی هەڵایسانیدابوو ، بەنهێنی فەڕەنسا و بەریتانیا ڕێککەوتن ، پەیماننامەی ( سایکس پیکۆ )یان دانا ، کە وڵاتی شام و عێراق دابەشبکەن و ، ناوچەی نفوز لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەستنیشانبکەن و ، موڵکەکانی دەوڵەتی عوسمانی دابەشبکەن ، پێشکەوتنی ئێستای ڕووداوەکانی ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین ئاماژەن کە ڕێککەوتنێک وەکو « سایکس پیکۆ »لەنێوان « ئەمەریکا و ئیسرائیل » بۆ دابەشکردنی نوێی هەمان ناوچەی دابەشکراوی پێشوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە لەچواچێوەی تەسەوری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات ، هەر دوای « 11»ی سبتەمبەر پڕوپاگەندە و بە بازاڕیکردنی دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد ، دەبێت ئەوە بزانین تۆ ئەگەر بتەوێت جەنگێک هەڵگیرسێنیت یان نیازی شتێکت هەبێت بیکەیت دژی بەرانبەرەکەت ، سەرەتا بە پڕۆپاگەندەوە دەستپێدەکەیت ، پاشان دەست بە کاری عەمەلیەکە دەکەیت ، لەمێژە باس لە سەرلەنوێ ڕەسمکردنەوەی نەخشەی ناوچەکە دەکرێت و ، « حەماس »یان بە تەڵە وەکرد بۆ دەستپێکی جێبەجێکردنی بەرنامەکە ، دوای ئەوە نتنیاهۆ-ی سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل چەندین جار تەئکیدی لەوەکردۆتەوە کە ئەو جەنگە ئامانج لێی گۆڕانکاریکردنە لە نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەرەتا لە غەززەوە دەستپێدەکات پاشان وڵاتانی تر دەگرێتەوە ، ئەوە دەبینین کە ئێستا ئیسرائیل « 50 » کیلۆمەتر لە دیمەشق دوورە و ، داوای دەستەبەکردنی مافی کەمینەکانی ئەو وڵاتە دەکات و ، ئامانجی دابەشکردنی سوریا لەمیانی دروستکردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ دروز و عەلەویەکان و کورد و سوننەیە و ، هەروەها لوبنان -یش بۆ ئەم دابەشبوونە بەئامانج گیراوە ، بەڵام ئێستا کاتی نیە و بەلانی کەم جیاوازە ، بۆیە گووشاری سەربازی و پێشێلکردنی سەروەری و خاکەکەی بەردەوامە ، سوریا و لوبنان بۆتە ناوچەیەکی زیندوو بۆ ئیسرائیل کە تێیدا دووبارە واقعی سیاسی و سەربازی و دیموگرافی بە ڕێگایەک دادەڕێژێتەوە کە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی لەسەر هەردوو ئاستی نزیک و دوور بکات ، ئاشکراشە کە چەتری ئەمەریکا بۆ گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە ستراتیژی و نهێنی نیە ، بەڵکو ئاشکرایە و هانی نتنیاهۆ دەدات جێبەجێیبکات ، چونە ناوەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سوریا و تێکشکاندنی چەکی سوپاکەی دواکاری ترمپ-ی سەرۆکی ئەمەریکا بوو ، ئەمەریکا هەرتەنها ڕووپۆشی کارەکانی ئیسرائیل ناکات ، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەشدارە لە گۆڕیینی ناوچەکە ، ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە کە بۆ کورد هاتۆتە پێش کەئەمجارە بەرژەوەندیەکەی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل هاوتەریبن دەبێت بچێتە پێش و ، بۆیە بۆ کورد گەیشتن بە عەقل و گوێێ ترەمپ کارێکی قورس نیە ، بەتایبەتی پەیوەندیەکی گەرم لە نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەو هاوڕێ ئەمەریکیە هەیە .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
ئەمانەش ببینە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
سەعید كابان ئەستێرەیەك بە ئاسمانی پەروەردەو زمانی كوردییەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine