کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
سەردار عەزیز
2025-04-12
ئەمڕۆ کاتژمێر سێی عەسر لە مەسقەت شاندی ئێرانی و ئەمریکی کۆدەبنەوە. شاندی ئێرانی پێکهاتوە لەچوار کەس: عێراقچی، تەخت-ڕەڤانچی و غەریبئابادی و بەقایی. شاندی ئەمریکی تەنها ناوی ویتکۆف دەهێنرێت. ویتکۆف خاوەن هیچ ئاگایی و شارەزاییەک نیە، تەنها ئەوەیە کابرایەکی مقاولی دەوڵەمەندی هاوڕێی ترەمپە.
ترەمپ هێندە ڕۆڵ بە دەزگای فەرمی نادات.
سەرەتا ئەمریکییەکان بە ئیماراتیەکاندا نامەیان بۆ ئێران نارد. بەڵام ئێرانییەکان بە عوماندا وەڵامیان دایەوە، کە ئاماژەیە بەوەی ئێرانیەکان متمانە بە ئیماراتیەکان ناکەن. نامەکە لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە نوسرابوو. دەڵێن ترەمپ زۆر حەزی لە نامەنوسینە. جاری پێشوو کە سەرۆک بوو ٢٣ نامەی بۆ سەرۆکی کۆریای باکور نوسی.
ترەمپ کۆمەڵێ گرێی دەرونی سەختی هەیە، دەیەوێت وەها دەرکەوێت کە کەسێکی ئێجگار بێ وێنە و بە توانایە لە دانوستان و ڕێکەوتن و ئاشتیدا. بەڵام قسەکانی دەربارەی کێشە و ململانێکان ئاماژەیەکی ڕونن کە شارەزایی دەربارەی ئاڵۆزی دۆخەکە نزیکە لە سفرەوە. بەڵام ئەوەی بۆی گرنگە بەدەستێهێنانی گوایە سەرکەوتنە.
ترەمپ زۆر بە هەڵەداوانە بۆ دەستکەوتێک. پێشتر ووتی کە بە ٢٤ کاتژمێر پرسی ڕوسیا و ئۆکرانیا چارەسەر دەکات، بەڵام بیست و چوار هەفتەش خەریکە تێدەپەڕێت. ئەم زیادەڕۆیی و خۆ بە پاڵەوانکردنە لە لایەن نەیارەکانیەوە سودی لێدەبینرێت.
پلانی ئێرانیەکان ئەوەیە کە خۆیان نەدەن بەداری گۆڵەکەدا. ئەوەی ئێرانیەکان بیری لێدەکەنەوە داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکە کە هەتا درێژە بکێشێت باشترە، چونکە بڕوایان وەهایە کە هەڵبژاردنی نێوەندیدا ترەمپ گورزی گەورەی بەردەکەوێت و چیدی ناتوانێت وەک ئێستا مامەڵە بکات.
بەڵام لە هەمانکاتدا ئێرانیەکان دەزانن کە ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو زۆر بە ووردی چاودێری ئەم دانوستانە دەکەن، بۆیە درێژەکێشان ڕەنگە ببێتە مایەی بێزاری ئەو وڵاتانە و فشار کردنیان.
زۆرترین دەستکەوت ئەمڕۆ بە دەست بێت ڕەنگە تەوقەیەک بێت لە نێوان عێراقچی و ویتکۆفدا. ئەگەر ئەوە ڕوبدات ئەوا زەمینەی بەردەوامی گفتوگۆکان دەڕەخسێنێت.ئێران دەیەوێت کات بکوژێت. ترەمپ دەیەوێت سەرکەوتنێک بە دەستبهێنێت. دوای کوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن ترەمپەوە ئێرانییەکان ناتوانن بە جیدی وەرینەگرن.
زیاتر بخوێنەرەوە
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
ئەمانەش ببینە
نهێنیی پشت یاری باسکەکەی ئەحمەد شەرع چی بوو؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine