کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
سەردار عەزیز
2025-04-07
من هەرچەند دەکەم لەو پرسی داوەتکردنی نوسەری میسری یوسف زەیدانە تێناگەم. لە سەرەتاوە ڕون بوو کە شەڕێکی ناپێویست و دۆڕاوە.
هەرچەندە کاتم نیە، بەڵام بە بە خێرایی بە ستراتیژەکاندا بڕۆین
گریمان مەبەست لە بانگهێشتکردن گەیشتنە بە دونیای عەرەبی. بێگومان ئێمە پێویستمان بە گەیشتنە بە دونیای عەرەبی، بەڵام بە شێواز و ڕێچکەی تایبەت. کۆمەڵگای عەرەبی لە دۆخێکی ئێجگار سەختی دەرونی ئابوری و کۆمەڵایەتی و جیوپۆلەتیکیدا دەژی. زۆر لایەن دەیچەوسێننەوە و ناتوانێت هیچ بکات بەرامبەریان. بەڵام زۆر ئامادەیە داخی دونیا بە تۆ بڕێژێت.
جارێکیان مەلیک حسێن بە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بەرزانی دەڵێت: ئەگەر ئێمە بڕۆین بۆ قودس عەرەب لێمان قبوڵ دەکات، بەڵام لە ئێوەی قبوڵ ناکات.
ئەمە ئاماژەیەکی رونە بۆ دۆخی دەرونی ئەو کۆمەڵگایە.
جا ئەگەر کەمێک ستراتیژیانە بیربکەیتەوە ئایا بە سەرمایەگوزاری لە سەر سەلاحەدین تۆ باشتر دەچیتە ناو ئەو کۆمەڵگایە یان یوسف زەیدان. وەڵامەکەی لای هۆشمەندان و زیرەکی هۆشمەندیش ڕونە.
ئەگەر مەبەستت ئەوەیە ڕکەبەری ئیسلامییەکان بکەیت. ئەوا لە چەندین ئاستدا هەر پێش دەستپێکردن وەک سەلما ستراتیژێکی دۆڕوا بوو. یەکەم، بە قسەکردن لە سەر سەلاحەدین خەڵک دەوروژێت، بەڵام بۆ یوسف زەیدان کەس ناهەژێت. بۆیە هەم سەلاحەدینیت بە دیاری بەخشی بە ئیسلامییەکان و هەم شەڕێکیان لێبردیتەوە و هەم توانیان ئامرازی سۆشیال میدیا کاریگەرتر بکەن.
ئەگەر مەبەست ئازادی بیروڕایە، هەندێک لە هاوڕێیانم لەم ڕوەوە قسەیان کرد. بەڵام مەخابن هەڵەن. ستراتیژی یوسف زەیدان ئەوەیە کە چۆن پرۆڤەکەتیف بێت، یانی چۆن پەرتکەر و بێزارکەر و بریندارکەر بێت، لە پێناو دەرکەوتن و بازاڕ و دۆخی سیاسی تایبەتی وڵاتەکەی. ئەمانە ئازادی نین. ڕێگریکردن لە ڕێکلامێک ناچێتە خانەی ئازادییەوە.
بەزۆر شێوە ڕێگریی لە ئازادی دەکرێت. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە زۆر نەرمە، ئەوەیە پرسێکی بێبایەخ زاڵبکەی بە سەر پانتایی گشتیدا و پرسە پڕ بایەخ و گرنگەکان بشاریتەوە. کە یوسف زەیدان لەم جۆرەیە. دوای ئەمە ئازادی زۆر بەرتەسکتر دەبێتەوە.
ئەگەر مەبەستەکە ئەوەبوو کە سیمبولی کوردی نەمێنێت هەتا هەندێک سیمبولی تر هەیە زەقببنەوە، ئەمەش هەڵەیە، چونکە کاتێک تۆ زەمینە دەسازێنی بۆ بێبەهاکردنی سیمبولێک، چۆن دەتوانیت ڕێگەی لێبگریت کە بە هەمانشێوە هەموو سیمبولەکانی تریش بێ بەها نەبن.
ئیتر ئاوایە ستراتیژەکەی.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
سکوید گەیم؛ ئەو زنجیرە فیلمەی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine