کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئەو لە جیهاندا بە دوای چییەوەیە؟
فارس نەورۆڵی
2024-12-08
لەوەتەی هەیە لە کاتی دابەشکردنەوەی ڕۆڵ لە ناوچەکەدا، کورد لە پارادۆکسێکی سیاسیدا ژیاوە، کاتێک ناوماڵی کورد ئامادەبووە دەرەوەی ماڵی کورد نا ئامادە، کاتێک دەرەوەی ماڵی کورد ئامادە بووە ناوماڵی کورد نا ئامادەبووە، ئێستا لە دوای کەوتنی بەعسی سوری و ئەسەد جارێ خوێندنەوەی ئایندە قورسە هەتا بزانین سیستمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە چۆنەو لێکەوتەکانی ڕوخانی لەسەر عێراق و ناوچەکە چۆن دەبێت و شوێنی کورد لەکوێدا دەبێت؟ ئەوەی دیارە ململانێکانی سوریا بەریەککەوتنی دوو پرۆژە بوو، بەرەنجام پرۆژەیەکیان بەسەر ئەوی دیکەدا سەرکەوت لە سوریادا، ئا لەم هەلومەرجەدا هاوسەنگی ناوەوە و دەرەوەی ماڵی کورد شوێنی کورد لە نەخشە نوێکەدا دیاریدەکات، لەم کاتەدا پەیوەندییەکانی کورد لەتەک هێزە گەورەکانی جیهاندا هۆکارێکی تەواو بەهێزە بۆ پاڵپشتی کورد بۆ بوونی لەناو نەخشەی نوێدا، بەشداربوونی سەرۆکی هەرێم نێچیرەڤان بارزانی لە نۆژەنکردنەوەی (کڵێسای نۆتردام) لەفەرەنساو ئامادەبوونی کەسایەتیە کاریگەرەکانی جیهان لەناویاندا سەرۆک ترامپ، وێسگەیەکی باشە کە کورد خۆی لە سەرۆکی هەرێمدا بەرجەستە کردووە لەو بۆنەیەدا بەشدارە، چونکە سەرۆکی هەرێم نێچیرەڤان بارزانی زمانێکی باڵاو هاوسەنگی دبلۆماسی هەیە بۆ کردنەوەی کۆدەکان و بۆ ئەوەی پەیام و پێناسەی ئامانجەکانی کورد بخاتە پێشچاو دیدگای دەوڵەتە گەورەکان و کەسایەتیە دیارو کاریگەرەکانی جیهان، لەم قۆناغەداو ڕاکێشانی سەرنجی بەژەوەندییەکانی ئەوان بۆ گرێدانی لەتەک بەرژەوەندی کورددا ئەگەرچی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەندێک توانج و ڕەخنە لەسەر سەردانەکەی بەڕێزیان گیرابوو، لەڕاستیدا ئەو بەڕێزانە یان لە نا وشیاری و نەخوێندنەوەی دۆخەکەو تێنەگەیشتنیان لە جیهانبینی نێچیرەڤان ئەو ڕەخنەو توانجانەیان خستوەتە ڕوو یاخود کاریگەری ئەو فەزای ڕق لە هەموو شتێک، کە ئێستا تێیدا دەژین کاریگەری لەسەریان هەیە بە هەربارێکدا بێت ئەوانیش قوربانی ئەم دۆخەن. هەموو ڕەخنەیەکیش شایەنی وەرگرتنە بەمەرجێک ئارگۆمێنتێکی بەهێزی لە پشتبێت ئەگینا کاریگەری نابێت، هیوادارم ڕۆژێک بێت باشتر لەیەکتر تێبگەین و یەک بخوێنینەوە ڕەخنەکانمان ڕق پاڵپشتی نەکات، گرنگ ئەوەیە دیدارەکانی سەرۆکی هەرێم نێچیرەڤان بارزانی لە فەرەنسا بۆ کوردەو بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە، پاڵپشتی ئەو دیدارانە یەکانگیری ناوماڵی کورد خۆیەتی، بۆ ئەوەی دەرەوەی ماڵی کوردو ناوماڵی کورد ئامادەبێت بۆ وەڵامی پرسیارەکانی ئەم قۆناغە، ئالەم کاتەشدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە جیهاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لەم نەزمە نوێیەی جیهاندا کورد لە شەڕی ئیعترافدا براوەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine