کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دیکتاتــــــــــــــــــــــــــــۆر
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2024-12-10
"دیکتاتۆر پازدە خولەک پێش کەوتنی ئەنجا باوەڕ بە کەوتنی خۆی دەکات". هانا ئارێنت
کاتێک پشیلەیەک لەشوێنێکی کراوەدا کەسێک دەبینێت هێرشی بۆ دەبات، خێرا و بە پڕتاو لێی هەڵدێت وڕادەکات، هەر ئەم پشیلەیە لە شوێنێکی داخراودا قەتیس بکە ئەمجارە لەبری هەڵهاتن هێرشت بۆ دێنێت و بەوپەڕی دڕندەیی خۆیەوە لەبری بەرگریکردن و ڕاکردن پەلامارت دەدات بۆئەوەی لەخۆیت دوربخاتەوە.
گەر بە زمانی سایکۆلۆژیا بمانەوێت ئەم قسەیە فۆڕمولە بکەین هاوکێشەی پەلاماردانی پشیلەکە وایلێدێت: برسیکردنی ئەنقەست و تەسککردنەوەی مەودای ئازادای لەهەر بوونەوەرێکدا گرێی خۆبەکەمزانی و خۆبەسووک زانی تێدا دروستدەکات، کاتێک بوونەوەرێک والێدەکەیت خۆی لە هاوچەشنەکانی بە کەمتر بزانێت ئیدی هیچ بوارێکی دیکەی بۆ نامێنێتەوە جگە لەوەی بەوپەڕی بێڕەحمییەوە دەست بۆ توندوتیژی ببات.
گرێی بێقیمەتی و خۆبەکەمزانی لاوازترین دۆخێکی سایکۆلۆژییە کە بشێت بوونەوەرێک تێیبکەوێت، لەم کاتە لاوازەدا بەناچاری ئەوەی لەدەستی دێت لە پەلاماردان و توندوتیژی بەرامبەر ئەوانەی ئەم پێی وایە بەرپرسیارن لە سوککردن و بێقیمەتکردن ئەم و دەزانێت دەرەقەتیان دێت درێخی لێناکات و ئەنجامی دەدات.
ئەو سیستم و حکومەت و مەنزومە دیکتاتۆریانەی کە دەست بۆ خراپترین جۆرەکانی ئیستیبداد و داپڵۆسین و بێقیمەتکردنی هاونیشتمانییەکانیان دەبەن و مەودای ئازادییان لێ بەرتەسکدەکەنەوە، برسییان دەکەن و لە کەزامەتیان دەدەن، لە بەهێزییانەوە ئەم کارە ئەنجام نادەن، بەڵکو لەقوڵاییدا بەم خراپەکاریانەیان دۆخی ئەو گرێ سایکۆلۆژییە بیمارە لاوازەی خۆیان نمایش دەکەن کە تێی کەوتوون. بەپێچەوانەی ئەوەی تێیگەیشتووین کەسێتی دیکتاتۆر کەسێتییەکی زۆر لاوازە، ئەوەشی ئەنجامی دەدات لە خراپەکاری پەرچەکرداری ئەو دۆخە نزم و بێقیمەت و بێ ئەرزشەیە کە خۆی تێیکەوتووە یان بەهێزەکانی سەروو خۆی بۆیان دروستکردووە.
سروشتی مرۆڤ و سیستمەکانی بەڕێوەبردنیش "بەتایبەتی ئەو سیستمانە کە شەخسپەرەستن"هەر وان، کاتێک متمانەیان بەخۆیان نییە ئیدی ناتوانن خۆیان بە بەهێزی ببینن، کە هەست بەم بێقیمەتی و زەبوونی و کەم و کەسەرەش دەکەن ناتواننن تەشەبوس بە کۆتا چەکی تووندوتیژی و پەلاماردان و تیرۆری بێڕەحمانەی فیزیکی و مەعنەوی بەرامبەرەکان نەکەن. هەر قسەیەک لە هەر قوژبنێکی ئەم دونیایە بکرێت ئەم جۆرە لە مرۆڤ یان سیستمی ترسنۆک ترسی لێدەنیشێت و بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر خۆی و قەوارەکەی و ناتوانێت نەیباتەوە سەرخۆی، هەر دارێک هەڵببڕدرێت ئەم خێرا گومانی لەخۆی بۆ دروستدەبێت و بە قەولی قورئان "یحسبون کل صیحة علیهم" پێی وایە هەموو ڕەشەباکان لەدژی خەلەو خەرمانەکەی ئەم هەڵدەکەن. لەم جۆرەسیستمانەدا هیچ بوارێک بۆ چاکسازی نییە، هەموو هەوڵێکی چاکسازی لە دژی سیستمەکە بە شۆڕش و تووندووتیژی و بە قڵپکردنەوە و کوودەتا کۆتایی دێت. سیستم لێرەدا مکوڕە لەسەر ئەوەی کەسی یەکەمی هەڕەمەکە سێبەری خودایە، هەڵەناکات و هەرگیز نابێت کەس پێیبڵێت هەڵە دەکات، دۆخە سایکۆلۆژییە بیمارەکەی کارێک دەکات هەموو پیشاندانەوەی هەڵەیەک وەک کەچبوونی کەعبە و کوفرکردن لێکبداتەوە. لەم جۆرە سیستمانەدا لایکی پۆستێک، نووسینی کۆمێنتێک، گردبوونەوەی چوار خوێندکار و چەند ژنێکی گەڕەکێکی دوورەدەست لە؟کۆشک بۆ مافێکی سەرەتایی بەسە بۆ ئەوەی سوپاسالاری وڵات هێز بجوڵێنێت و دادگاکان بکەونە کار بۆ سەرکوتکردنی ئەوانەی دەیانەوێت بە داواکردنی "کونجێکی دڵنیایی و گیرفانێکی بەحورمەت" وڵات و ئەزمونەکە بڕوخێنن.
بەپێچەوانەوە ئەو سیستمانەی کە لەسەر ئەساسی شەخسپەرەستی دانەمەزراون، ئەساسەکەیان کێشەکانی خەڵکن نەک کەسەکان، خاوەن دامەزراوەی لێکدابڕاوی ئازادن زیاتر سیقەیان بەخۆیان هەیە، کەمتر گرێی دەروونییان بۆ دروستدەبێت، کەس کەمترین ڕۆڵی هەیە تێیاندا بۆیە کەمترین گرێی سایکۆلۆژیش درووستدەبن، سیستم نەک هەر پێی وایە هەڵە دەکات بەڵکو کۆی مەنزومەکە بەهۆی چاودێرکردنی هەڵەکانی خودی خۆی و ئەزمون وەرگرتن لە هەڵەکانییەوە سەرڕێدەخات، هەموو ئەمانە وادەکەن سیستمە هەم مرۆڤسەنتەر و نەرم و هەمیش بەهێز دەربکەوێت. لە ئازادی بەیان و گردبوونەوە گەڕێ، لەم جۆرە سیستمانەدا گەر ملیۆنان کەسێش بێنە سەرجادە و داوای کودەتا و ڕووخاندنی ئەم بکەن، لە کۆتاییدا هەر بە ئیسڵاح و ڕیفۆرم لەبەرژەوەندی سیستمەکە کۆتایی دێت، چونکە هەناوی سیستمەکە شۆڕشپەوەر و کودەتاپەروەر نییە.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine