«ئۆبامایزم…ترەمپیزم»

محمد خۆشناو

2025-01-18

ئەوە زیاتر لە پانزە ساڵ دەبێت دیاردەی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ و ئەم چەند ساڵەش « ئیلیۆن ماسک - ماسکیزم »  کە خۆی لە پتەوکردنی « فاشیزمی تەکنۆلۆژیایی» دەبینێتەوە بۆتە جێگەی مشتەومڕ و ، هزر و بۆچون و ئاراستەکانیان جێگەی گفتوگۆ و ناکۆکی و کێشەی تووند بووە ، «ئۆباما» و «ترەمپ» دوو ڕوئیای دژ بەیەک سەبارەت وڵاتەیەکگرتووەکان و جیهان هەیە ، ئۆباما ، ترەمپ بەوەدەبینێت کە هاودژی ئەوشتانەیە کە ئەمەریکای ڕاستەقینە لەسەری وەستاوە ، بەڵام ترەمپ بەبۆچوونی ڕەگەزپەرستیی دەڵێت : ئۆباما لەسەر خاکی ئەمەریکا لەدایک نەبووە و گومان هەیە کە ئەو مەسیحی بێت و ، ناوە تەواوەکەی باراک حسین ئۆبامایە ، جگەلەوەش هەردووکیان دیدگای سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری-یان جیاوازە ، ئۆباما پێی وایە کە کۆمەڵگەی ئەمەریکی دابەش نەبووە و ئەوەی وادەڵێت تووشی وەهم بووە ، ترەمپ پێچەوانەی ئەوە ،  کاتەکەی خۆی بۆ ئەو هزرە تۆباویانە بەسەرنەبرد و ، ئەو وەهمەشی نیە کە دابەشبوون هەیە ، بەڵکو هەوڵی زیادکردنی دابەشبوون دەدات و ، هەمیشە قسەی بە نەیارەکانی خۆی بە «ئەوان» دەکرد ، ئۆباما دەیگووت «ئێمە» واتە پاڵپشتیکار و ئۆپۆزۆسیۆن ، «ئەوان»ی ترمپ واتە زۆرن ئەوانەی دژایەتی دەکەن ، نەیارە دیموکراسیەکان ، نوخبەی فکری و سیاسی ، ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری ، کۆچبەران و ئیسلامی تووندڕۆ و چین و هی تریش ، ئۆباما بڕوای وایە کە هێز لەسەر یەکگرتن وەستاوە ، بەڵام ترەمپ هێز لەمیانی دابەشبووندا دەبینێت ، لە سیاسەتی دەرەوەدا ترمپ نزیکە لە واقع ، بەڵام ئۆباما زیاتر خەون و خەیاڵ ، ئۆباما بڕوای بە بەکارهێنانی هێزی نەرم لەجیاتی عەزەڵات هەبوو ، ئەوەبوو شۆڕشی «بەهاری عەرەبی» لەڕێگەی ئیخوان موسلیمین هەڵگیرساند و ، پشتگیری ئێران-ی کرد وەک یاریکەرێکی ئیقلیمی و عێراق-ی تەسلیم کرد و ، چاوپۆشیشی لەوەکرد کە هەژموونی بەسەر غەززە و لوبنان و سوریا و یەمەن دا هەبێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران ، بەڵام هەموو بینیمان ناوچەکەی تووشی چ کارەساتێک و بوومەلەرزە و ماڵوێرانی کرد ، بەڵام کە ترەمپ هاتە دەسەڵات ، ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی هەڵوەشاندەوە و بڕواشناکەم  ئەمجارە لێگەڕێت کێشەی ئەتۆمی ئێران و جەنگی ڕوسیا و ئۆکراینا ئەوها بمینێت ، ئۆباما بڕوای بە هزری لیبڕال و ژیانی نوێ و کۆمەڵگەی ئازاد و پیرۆزکردنی بازاڕ بوو ، بەڵام ترەمپ دروشمی « یەکەم ئەمەریکا » و «گەڕاندنەوی مەزنایەتی ئەمەریکا» و سەفەقات و  پۆپۆلیستیەکەی کە توانای سەرنجی هەوادارانی هەتا لەدەرەوەی پارتی کۆماری ڕاکێشێت و ، جگە لەوەش ترەمپ کەسێک بوو کە توانی نزیکبکەوێتەوە لە چینی کرێکار و زمانی شەقام و تەفزیلی بکات بەسەر نوخبەی لیبڕالی گۆشەگیر لە بزاڤی جەماوەریی ، ترمپ توانی لووتبەرزی ئۆباما بەسەر ئەوانەی تر بۆ پڕۆژەی تێکدانی وڵاتان ڕابگرێت و ئیعلانی مردنی کۆترۆڵبوونی لیبڕالیەتی ئەمەریکی بەسەر ژیان و کۆمەڵگە و دەوڵەت کرد و ، توانی فەشەلی سیاسیە تەقلیدیەکانی ئەمەریکا بچەسپێنێت و خۆی وەک هاوڵاتیەکی ئاسایی نەک سیاسی پێشان بدات بەو پێیەی کە سیاسیەکان ئەو کەسانەن کە زۆرترین بێزارکەرن بۆ هاوڵاتی ئەوانەی نەیانتوانی باش ئیدارەی حوکم بکەن ، ترەمپیزم لە بنچینەدا لە کۆمەڵگەی ئەمەریکی بوونی هەبووە و لە سیاسەتیشدا ڕەنگی داوەتەوە و  دەبێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ کە «ترامپۆفۆبیا-ترس لە ترەمپ»ی لەگەڵ خۆی هێناوە و ئۆبامایزم-یش دەبێتە ڕابردوو .