کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
محمد خۆشناو
2025-02-01
فەزای ئەلکتڕۆنی لە کوردستان بۆتە ترسناکترین چڵپاو لە ژیانی مرۆڤدا ، کە پڕبووە لە عەقلی نەزان و کەللەپووت ، نەزانیی خۆی بەسەر عەقلی ڕووناکدا دەسەپێنن ، باسی کەشێکی «گەمژانە» دەکەم کە هەندێک لەناو ئەو جەهالەتە ئەستێرە و شارەزا و پسپۆر و سەرکردەی ڕا و پاڵەوان دروستبووە و ، شرۆڤە دەکەن و دۆخەکە دەگەیننە پەڕەکەی ئاسمان و هەندێک جاریش «تەبەقەی حەوتەمی زەوی» ، ئەو بەناو چالاکوان و تیکتۆکچی-یانە کە فەزای ئەلکترۆنیان کردۆتە مەیدان بۆ خۆنمایشکردن ، دەزانن لە کوێ ئیستیفزازی بکەن و ختووکەی هەستەکان بکات یان ئاهی سەرسامیی یان هاواری ناڕەزایی بهێنن ، وایان لەو فەزایە کردووە کە لە ئامانجە دروستەکانی لابدات ، هەندێک لەوانە کە لە سۆشیالمیدیا دەردەکەوێت وەک ئەوەی لەبەردەم قووتابیەکانی « واتە جەماوەر» بێت وایە ، هەرچی لەناو مێشکی هەیە هەندێک جار هی زگیشی قسەی پێدەکات ، ئەمە مادەی هۆشبەری هزریە لە پەخشێکدا دەیخاتەڕوو کە ڕێگایەکی نوێیە بۆ جەهل ، جا سەیر لەوەدایە هەرچەند لەکن جەماوەر بەرزتر بێت زیاتر بەدەردەکەوێت ، هەرکاتێکیش ناوی بزربوو ، پرسێکی ڕای گشتی هەڵدەگرێت بۆئەوەی بۆچوونێکی مشتومڕاوی پێشکەشبکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەدیارکەوێتەوە ، لەکن ئەو هیچ کێشەیەک نیە کە ئەگەر جارێک یان دووجار داوای لێبووردن بکات یان بەتۆبزی دیار نەمێنێت و ، دواتر بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مومارەسەی ئارەزووەکەی بکات ، جێی داخە کە بڵێین ئارەزوو ، بەڵکو هەروەک « ئالان دونۆ » لە « سیستەمی هیچوپوچیی » دا دەڵێت ( پیشەیی بوونە لە جیهانێکدا کە هیچووپووچەکان پیرۆز دەکەن ) ، لەو فەزایە لافاوی ڕیکلام و بەربڵاوی بازرگانی و تەراتێنکردنی کارەکتەری بێنرخ و بێناوەڕۆک و گورگە تاکەکان بەکیفی خۆیان تێدا دەسوڕێنەوە بۆ شێواندنی مێشک و فریودان ، ئەوە ئەو تەکنۆلۆژیایەیە كە هەمووی لە «چین» وە هاتووە ، تەکنۆلۆژیای پەخش ، تەلەفۆن ، پەتا و ڤاکسین و «کۆڤید19» و « تیک تۆک» کە نەخۆشیەکی موزمینە ڕۆلێکی ترسناک دەگێڕێت لە ژیانماندا ، کە خۆی لە کاتبەسەربردن لەگەڵ گەمژەکان و بیرووبۆچوونی سەتحی لەجیاتی سەرچاوەی زانیاری و کلتوور دەبینێتەوە و مەترسی لەسەر مێشکی منداڵ و هەرزەکار و ڕەفتاریان دەهێڵێتەوە ، لێکۆلەرەوان لە بواری سۆشیالمیدیا لە چین زاراوەکی گرنگیان بۆ هەندێک لە بەشداربووانی سۆشیالمیدیا داناوە بەناوی ( چەتە پەنجا سنتیەکان ) ، بەوپێیەی کە هەندێک هێزی سیاسی و ئابووری دیاریکراو ئەو بەشداربووانە بەکرێ دەگرن بۆ وروژاندنی گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی دیاریکراو کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات و ، هەر بەشداربووێک لەوانەی تێکەڵی « چەتەی ئەلکتڕۆنی » دەبێت و « 50 » سەنت بەرانبەر هەر لێدوانێک کە پەخشی دەکات بۆ ئاراستەی دیاریکراو وەردەگرێت ، بەڵام گەورەترین کێشە کاتێک دەردەکەوێت کە بەشداربووان بەهۆی پاڵنەرێکی بێمانا یان مەبەستی زیانبەخشەوە بەشداریدەکەن لە لادان و ژاراویکردنی گفتوگۆکە بەخۆڕایی و ، لەزۆر حالەتدا ، کاتێک ئێمە بەشداری ئەو دوژمنایەتییە دەستکردە ئازادە دەکەین دەرئەنجامەکەی دەبێتە مایەی شەرمەزاری کە خزمەت بە پێکەوەژیانی ئێمە و کێشەکانمان ناکات .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
ئەمانەش ببینە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
سەعید كابان ئەستێرەیەك بە ئاسمانی پەروەردەو زمانی كوردییەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine