کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ژنەکەی سوکرات و حکومەت!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2025-02-20
لە گێڕانەوە مێژووییەکاندا وا هاتووە کە سوکرات گیری ڕەشی بەدەست ژنەکەیەوە خواردووە. ئەم ژنە دونیای ڕۆشن لە سوکرات دەکاتە شەوەزەنگ. بەجۆرێک سەڵیتە و دەم هەراش و بێحەیایە سوکرات ناچار دەکات بەیانیان لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا سەری خۆی هەڵگرێت و ئێوارانیش لەگەڵ خۆرئابوودا بگەڕێتەوە ماڵە تەنگ و پڕ لە جەنگەکەی.
سەبارەت بەم ژنە دەڵێن سوکرات وتوویەتی: " من قەرزارباری ژنەکەمم چونکە لە سایەی ئەودا بۆم دەرکەوتووە لە بێدەنگیدا حیکمەت و لە خەوتنیشدا خۆشبەختیی هەیە."
ڕۆژێک لەگەڵ خوێندکارەکانیدا سوکرات باس لە پلەبەندییەکانی بوون دەکەن، لەناکاوژنەی مڵۆزم پەیدا دەبێت و لە بەردەم خوێندکارەکانیدا خراپ دەڕشێتەوە بە سەریدا، ئەوەی نەشێت پێی دەڵێت و دواتریش تفێکی تێدەکات. سوکرات بە هێمنی ئاوەکەی سەر و ڕومەتی دەسڕێت و دەڵێت بارینی باران لە دوای هەموو ئەو هەورەبروسکە و هەورەگرمەیە شتێکی چاوەڕوانکراو بوو.
دەڵێن ئەو بەرخوردو هەڵوێستە هێمنانەیەی سوکرات بوو بەهۆی ئەوەی ژنەکەی دڵی بتەقێت و بمرێ.
لە ئێستادا حکومەت خۆی کردووە بە ژنەکەی سوکرات لەو خەڵکە نەگبەت و بێدەرەتانە. خەڵک لە ماڵە بێکارەبا و ساردووسڕەکەی خۆیدابە گیرفانی خاڵییەوە بێدەنگە ئەو بەزۆر ئەیهێنێتە قسە و جنێودان. لە بەغدا کۆمپانیای تەلەفۆنەکەی غەرامەی باج دەکرێت ئەم دێت دەڵێت بەهۆی کوردایەتییەوە غەرەمە کراوم، لەکاتێکدا باج و غەرامە لەهەرێمەکەی خۆیدا و لەسەر خەڵکەکەی خۆی لە سەدا هەشتسەد زیادی کردووە و کەس ناتوانێت نەیدات.
خۆ خەڵک ئەمڕۆ سوکرات نین تا بێدەنگ بن یا بخەون و بەختەوەر بن، چونکە لە نیو سەعاتدا کە سەت جار کارەبا دەبڕێت و دێتەوە دەیان فەزیحەی کەم و کورت و نوکتە لە حاکمان و کاربەدەستانی هەرێمەکە دەردەکەوێت، نەک سوکرات عەقڵی ئەفڵاتون وئەرستۆش بهێنی و بیخەیتە سەر عەقڵەکەی سوکرات ناتوانێت بێدەنگ بێت و لە شەوێکدا سەد سیپارەی جنێو نەنێرێت. دیارە لەبەر گەرمای هاوین وسەرمای زستان و گیرفانی خاڵیش خەوەکەش کە نییە و شەو تابەیانی لە جیاتی زیکر و تەفەکور حاکمانێ کوردایەتی بە جەهلەوە مەشغوڵمان دەکەن تا دڵمان بەیەکجاری دەتەقێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
بۆچی پڕۆسەی چەکدانان؟
بۆچی ئەشکەوتی جاسەنە؟
راستەوخۆ….پرۆسەی چەکدانانی پە.کە.کە کۆتای هات
راستەوخۆ…..ئامادەکاری دەکرێ بۆ مەراسیمی دانانی چەک لەلایەن پە.کە.کە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine