کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
بەڵێنی توطین، شەبقەکەی سەرۆک و منداڵبازاڕی سیاسی..
هۆشیار عەبدوڵا
2025-02-20
(هەموو پێنج شەممەیەک)
١
لەوەتەی ترەمپ بە نێچیرڤان بارزانی گووتوە لە ئەکتەرێکی هۆلیود دەچیت، ناوبراو ستایڵی نوێی جلوبەرگ تاقی دەکاتەوە، ستایڵی شەبقەکەی ئەڵمانیای لاسایی کارەکتەری سەرەکی زنجیرە درامای بلاک لیستە.
ترەمپ کە دەیەوێ ئیهانەی زیلینسکی بکا ئەوەی بیر دەخاتەوە کە ئەکتەر بووە!
٢
لە ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە، هەموو هەفتەیەک میدیای پارتی کڵاوێک بەناوی نەتەوە و خاک و کوردایەتییەوە دەکاتە سەر میدیای یەکێتی!
٣
وەفدەکانیان دەڵێن درۆیە باسی هیچ پۆستێک لە نێوان پارتی و یەکێتیدا نەکراوە؛ بەڵام سەرۆکی هەرێم بۆ نێچیرڤان و جێگرەکەی بۆ قوباد یەکلایی بۆتەوە! ماشەڵا لە ڕاستگۆیی ئەو وەفدانە!
٤
کاندیدەکانی یەکێتی پێش هەڵبژاردن باسی ڕوخاندنی ئەو حوکمڕانییە بۆگەنەی هەرێمیان دەکرد، ئێستا باسی یەکڕیزی دەکەن بۆ پاراستنی هەمان حوکمڕانی بۆگەن!
٥
تومەز ئەو هەموو هاتوچۆیەی بەرپرسانی کابینەی نۆ بۆ دوبەی و ئیمارات لەبەر ئەوەیە هەندێک لە ڕاوێژکارەکانیان لەوێ داناوە و دەچن ڕاوێژیان پێدەکەن!
٦
ئەگەر بەڵێنی یەکێتی بۆ توطین ئەوە بێت کە سەرکۆمار کردی، رێک ئەو پەندە کوردیەیە کە دەڵێت« چاکی مەکە با خراپ نەبێت»!
٧
کە ساویلکەیی هەندێک سیاسیی و بەرپرسی ئیداری لە ناو لێدوان و نوسینەکانیاندا دەبینم بە قوڵی قەناعەتم بەوە هەیە ئەوانە پێیان بگوترێت«بەخشراو»!
ئەم هەرێمە پڕە لە «بەخشراوی سیاسیی» کە عەقڵ و نوسین و بیرکردنەوەیان تەنها شایانی بەزەییە!
٨
ناڵێت لەسەر قەرزاری و خۆدزینەوە لە ملیاران دیناری باج و رسومات سزادراوم، دەڵێت غێر لەسەر کوردایەتییە؟!
لە هەرێم بە نایاسایی و نادەستوری، لەسەدا دوو سەد و سێسەد باج و رسومات زیاد دەکەن و خەڵک ناچار دەکەن بیدات، بەڵام بۆ خۆیان خۆدزینەوە و ڕاکردن لەو باج و رسوماتانەی لە عێراقەکەی بەنگین ڕێکانی بە یاسا رێکخراون، کوردایەتییە!
٩
لەگەڵ هاورێیەکم لەسەر ئەو نائومێدیانە قسەمان دەکرد کە بەناو ئۆپۆزسیۆنی عەیار ٢٤ ڕۆژانە لە سیاسەتی ئەم هەرێمەدا بەرهەمی دەهێنێت، قسەیەکی کرد پڕ ئازارە بەڵام ڕاستە، گووتی «ئێستا تێگەیشتووم كە زۆرینەی خەڵك ناچێتە دەنگدان لە هۆشیاریە نەوەك ناهۆشیاری چونكە ئەو میللەتە دوای ٣٣ ساڵ ستەم هێشتا بای ئەوە عەقڵی هەیە كە ستەمكاری نەگۆڕێتەوە بە منداڵبازاڕی»
١٠
(ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دراو و بازرگانی)بۆ سلێمانی گرنگە، دڵم بە هەموو جوڵەیەک خۆشە کە بۆ جوڵەی ئابوری و بوژاندنەوەی بۆ ئەم شارە ئابلۆقەدراوە پشتگوێخراوە بێت، بەڵام نابێت ئەو ناوەندە ببێتە جێگرەوە بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی (ناوەندی، رافیدەین و رەشید)، هیوادارم ناوەندێکی چالاک و کارا و کاریگەر بێت بۆ بوژاندنەوەی کردارەکی سلێمانی و ئامانجەکە تەنها بەکرێدانی شوێنەکەی نەبێت!
هۆشیار عەبدوڵا
زیاتر بخوێنەرەوە
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
عادل باخەوان
عادل باخەوان: دەم پارتی خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
ئەمانەش ببینە
سۆران عومەر لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین هەمو شتێكی ئاشكراكرد
ترەمپ چۆن لە پڕێکدا هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی وەستاند؟
هۆشیار عەبدوڵا : دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی شەرمنمان هەیە
یەكگرتوی ئیسلامی هەڕەشە لە پارتی و یەكێتی دەكات لە بەغداوە كۆتایتان پێدەهێنین
ئەمریكا كەی لە ئێران دەدات؟ چەكوشەكەی ترەمپ و تەحەمولی خامنەیی كامیان دەیبەنەوە؟
مەسرور بارزانی قسەدەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine