کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دەوڵەتمەدارو قسەی ئەقڵ
فارس نەورۆڵی
2025-02-23
دەوڵەتمەدار فراوانتر لە سیاسەتمەدار بیر دەکاتەوەو، ئەرکی دەوڵەتمەدار هاوسەنگ کردنی ئێستاو کارکردنە بۆ مسۆگەر کردنی ئایندە.
ووتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەو سۆنگەیەوە بوو بۆیە پوختەیەکی هەلومەرجی سیاسی و ئابووری عێراقی خستنەڕوو، چارەسەریشی بۆ کێشەکانی عێراق و عێراقیەکان دەستنیشان کردو ووتی ڕابردووی عێراق فێری کردوین کەگەشەسەندن و پێشکەوتن لەژینگەیەکی سەقامگیردا بەدی دێت، واتە لەو ناسەقامگیرییەی دوێنێی عێراق پەندمان وەرگرت کە گەشەکردن لەسەقامگیریدا دەبێت. سەقامگیری سیاسی وئابووری و کۆمەڵایەتی و فیکری و ڕۆحی ، پێی وتین چارەسەری کێشەی سیاسی و ئابووری لەکوێدایە و ووتی: (هەرچۆن چۆلەکە لەشوێنی ڕەشەبادا نانیشێتەوە بەهەمان شێوە وەبەرهێنان و سەرمایەو ئازادی لەشوێنی ناسەقامگیری سیاسیدا هەواری خۆی هەڵنادا) بۆیە ووتی دەبێت ئەوململانێ کۆنە بگۆڕین بۆ تێگەشتنێکی نوێ کە لە تەک ئەو گۆرانکارییە ستراتیجییە کە ناوچەکە چاوەڕێی دەکات بگونجێ بە کورتی ووتی هەمووهێزەکانی عێراق بێ جیاوازی ڕەنگ و دەنگ لەناو قەفەسێکی ئاسنیندان و هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نیە، جگە کاری هاوبەش بۆ ئایندەیەکی گەش و ئێستایەکی سەقامگیر. ئەم پەیامەی تەنها بۆ عێراق نەبوو بەڵکو بۆ دەوڵەتەکانی ناوچەکەش بوو کە پێویستە لەتەک ئەوو پێشهاتانەدا خۆیان بگونجێنن کە ناوچەکە چاوەڕوانیەتی بۆ ئەوەی سەقامگیری جێگای ئاشوب بگرێتەوە پێویستمان بەدیدێکی میانڕەو هەیە و وتارەکەی سەرۆکی هەرێم فرە ڕەهەند بوو دەکرێ وەک نەخشەڕێگای چارەسەری کێشەکانی عێراق و ناوچەکە لەبەر چاوبگیرێ چونکە وتارەکە قسەی ئەقڵ بوو.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine