کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئۆجەلان جوڵەیەکی ستراتیژی زیرەکانەی ئەنجامدا!
ڕەوا موسا
2025-03-02
ــ نهێنی پشتەوەی پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان چییە؟!
ـــ هۆکار و لێکەوتەکانی پەیامی سەدە بۆ کورد چییە؟!
ــ ئۆجەلان چۆن بیری کردۆتەوە و چۆن گەیشتۆتە ئەو ئەنجامە!
وەک لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆ*جە*لاندا هاتووە کە بە ئاشکرا و ڕاستەوخۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات، کە پەیامێکی ڕاستەوخۆیە نیشانی دەدات ئەگەر سەرکردایەتی پە*کە*کە هێشتا بەڕێز ئۆ*جە*لان بە ڕێبەری خۆیان دەزانن دەبێت قبوڵی بکەن و چەک دابنێن. زۆرێکمان سەرمان لێ شێواوە ئاخۆ بۆچی بەڕێز ئۆجەلان دوای ئەو هەموو ساڵە قوربانیدانە کە دەیان هەزار کوردی تێدا شەهید کرا داوای چەکدانان دەکات بەبێ مەرجی پێشوەختە! لەم وتارە هەوڵدەدەم بۆتان شی بکەمەوە بۆچی ئۆ*جە*لان جوڵەیەکی ستراتیژی زیرەکانەی ئەنجامدا و هۆکار و لێکەوتەکانی چین؟!
وەک بەڕێز ئۆ*جە*لان خۆی باسی دەکات ئەو قۆناغەی پە*کە*کەی تێدا درووستبووە جیاوازە لەو قۆناغەی ئێستادا تێیدایە. ئەو هۆکارانەی هاتنە پشتی درووستبوونی پە*کە*کە کە بەهەموو شێوەیەک نکۆڵی لە کورد دەکرا لە سەدەی بیستەم ئێستا ئەو هۆکارانە کاڵ بوونەتەوە، بەهۆی ئەوەی گەلی کورد بەشداری کارای پڕۆسەی سیاسییە لە تورکیادا و بەشێک لە مافەکانیان بەدەستهێناوە ئەگەرچی زۆرینەی نییە. بەڵام سەردەمانێک لەسەر گۆرانی کوردی خەڵک شەهید دەکرا ئێستا سەرۆک کۆمار گوێی بۆ شل دەکات! بەڵام ئایا ئەمە تاکە هۆکارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە؟! بێگومان نەخێر...
لەئێستادا کارەکتەرێکی دیکە و قەوارەیەکی گەورەتری سیاسی کوردی هاتۆتە ناو هاوکێشەکانەوە، ئەویش رۆژئاوای کوردستانە. ڕۆژئاوای کوردستان کە لەسەر بنەماکانی فەلسەفەی سۆسیالستی ئۆ*جە*لانی بنیاتنراوە لەئێستادا نوێنەرایەتی زیاتر لە سێ ملیۆن کورد دەکات و پانتاییەکی فراوانی خاکی کوردستانی لەژێر دەستدایە کە زیاترە لەو پانتاییەی هەرێمی کوردستان هەیەتی. هەروەها هەژموون و کاریگەری لە هەرێمی کوردستانیش زیاترە لەناو هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017. مانەوەی قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستان پێویستییەکی حەتمی و ستراتیژییە بۆ هەموو گەلی کورد جگە لەوەش بەرپرسیارێتی سەر شانی هەموومانە کارێک نەکەین زیان لە مانەوە و شەرعیەتی حوکمڕانییەکەی بدات.
ئەگەر لەڕووی واقعییەوە سەیری پڕۆسەکە بکەین، گەورەترین سودی چەکداربوونی پە*کە*کە درووستبوونی قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستان بوو، ئەم سودەش بەسە و لەئاستی ئەو قوربانیدانەیە کە ئەنجامیانداوە. لەئێستادا پە*کە*کە بۆتە ئەسپێکی مردوو، نە ئالیک نە خزمەتکردن و نە چارەسەری پزیشکی خێرایی ئەسپێکی مردوو زیاد ناکات! تەنانەت دەستی کردووە بە لێدانی زیان لە دۆسیەی کوردی لە باشور و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان. پەکەکە لە باکور دۆسیەی کوردی گەیاندۆتە بنبەست بەشێوەیەک تورکیا وەکو ئامرازێکی بیانوو بەکاریدەهێنێت تەنانەت گەیشتۆتە ئاستی لادانی شارەدارە کوردە هەڵبژێردراوەکان و دانانی قەیوم لە جێگایاندا. لە باشور بۆتە هۆکاری داگیرکاری و پەلکێشکردنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم و چۆڵبوونی سەدان گوند، لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆتە بارگرانییەکی گەورە و تەنانەت بۆتە تاکە هۆکاری درووستبوونی بەربەستێکی سیاسی و دیبلۆماسی و لۆبی گەورە لەبەردەم دانپێدانان و مومارەسەکردنی سیاسیانە و سەربازییانەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوخۆی سوریا و لەسەر ئاستی جیهانیش.
کاتێک پە*کە*کە هەڵدەوەشێتەوە چی ڕوودەدات؟!
لەسەر ئاستی باکوری کوردستان
کاتێک پە*کە*کە هەڵدەوەشێتەوە، لە باکوری کوردستان هیچ بیانووێک نامێنێتەوە بۆ دەستگیرکردنی سەدان و هەزاران سەرکردە و هاوڵاتی کورد بەناوی پەیوەندییان بە پە*کە*کەوە، هیچ بیانووێک نامێنێتەوە بۆ دانانی قەیوم. هەروەها هیچ بیانووێک نامێنێتەوە بۆ هەمواکردنەوەی دەستور و داننان بە مافە سەرەتاییەکانی کورد. بەڵام دەبێت ئەم خۆهەڵوەشاندنەوەیە بە دانانی مەرجی لێخۆشبوونی گشتی بێت، ئەگەر لێخۆشبوونی گشتی دەربچێت ئەوا هەزاران کورد لە زیندانەکان ڕزگاریان دەبێت لەناویاندا دەیان سەرکردەی سیاسی گەورە هەیە هەروەک خودی بەڕێز ئۆجەلانیش. ئەوکاتە ئەم سەرکردە مەزنانە دەتوانن لەڕووی سیاسی و پڕۆسەی دیموکراتییەوە گۆڕانکاری گەورە ئەنجامبدەن و تەنانەت لە دەنگدانیشدا پارتی نوێنەرایەتی کورد لە پەڕلەماندا بگەیننە لوتکە و زۆرترین کورسی بەدەستبهێنێت، هەروەها دەتوانن لۆبییەکی گەورە و فراوان بۆ دۆسیەی کوردی لە باکوری کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجامبدەن. دەرگای ستراتیژێکی تری سیاسی لەبەردەم باکوری کوردستاندا دەکرێتەوە کە کاریگەری زیاتر دەبێت لە ژمارەی دە هەزار چەکدار. دەتوانین زۆر بەدرێژتر باسی ئەم بابەتە بکەین بەڵام ئەمە بە کورتی و پڕی بوو، با بچینە سەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان.
لەسەر ئاستی باشوری کوردستان
ئەگەر پە*کە*کە هەڵبوەشێتەوە هیچ بیانووێک بۆ مانەوە و هاتنی زیاتری هێزەکانی لەشکری تورکیا لەم پارچەیەدا نامێنێت، سەدان گوند دەست بە ئاوەدان بوونەوە دەکەن هاوپێچی دەیان کوێستان و سەدان ڕەشماڵی تر کە کاریگەرییەکی گەورەی بەسەر ئابوری هەرێمی کوردستانەوە دەبێت، چەندین زنجیرە چیای بەرز و ناوچەی دارستانی ئاوەدان دەبێتەوە کە تەنانەت کاریگەری گەورەیان بەسەر سێکتەری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و گەشتیارییەوە دەبێت. بەم شێوەیە ئەم پارچەیەش لە کۆمەڵێک کۆتوبەندی گەورە ڕزگاری دەبێت، هەروەها ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی سرووشتی کانزایی و سامانی ئاو دەگەڕێتەوە سەر هەرێم ئەگەر حکومەت بە بەرنامەیەکی جوان و دوور لە گەندەڵی کاری لەسەر بکات.
لەسەر ئاستی ڕۆژئاوای کوردستان
دەتوانین بڵێین گەورەترین پشکی سودی هەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە بەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکەوێت، ئەگەر ئەم حزبە هەڵبوەشێتەوە زۆر گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات. لەوانە لاچوونی هەموو جۆرە کۆت و بەربەرستێک لەبەردەم لۆبی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا. هەروەها هیچ بیانووێک بۆ تورکیا نامێنێت لە دژایەتی کردنی قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستان و لۆبییەکانی لەو بارەیەوە هەرەس دەهێنن. وەک ئەگەر ئەمەش ڕوویدا هیچ هێزێکی تر لەناوخۆ و دەرەوەی سوریادا نییە ڕووبەڕووی واقعی ڕۆژاڤا ببێتەوە و تەحەدای بوونیەت و شەرعیەت بوونی بکات، لە بارگرانییەکی گەورە ڕزگاری دەبێت دەتوانم بڵێن لە ئاستی دانانی ئەو بەردەیە کە بەسەر شانی سیزەفەوە بوو لە ئەفسانەی یۆنانیدا! ئەفسانەکە دەڵێت سیزەف سزادرابوو بەوەی بەردێکی گەورە لەسەر پشتی هەڵبگرێت و بیباتە سەر لوتکەی چیایەک، هەمیشە لەڕێگای سەرکەوتنی ئەم چیایەدا بەردەکەی لێ دەکەوێتە خوارەوە و دووبارە دەبوو بگەڕێتەوە و بەردەکە هەڵبگرێتەوە. ئەگەر پە*کە*کە هەڵبوەشێتەوە بەمەرجی لێخۆشبوون ئەوا ئەم بەردە گەورەیەی سەر شانی ڕۆژئاوای کوردستان لە چرکەساتێکدا ون دەبێت و بوونی نامێنێت، ئیدی زۆر بەئاسانی ئەم قەوارەیە دەتوانێت ڕەفتاری زیندەییانەی سیاسی خۆی بکات و بژیت و گەشەبکات. درووستبوونی قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستانیش کە لەسەر دەستی کادیران و گەریلاکانی پە*کە*کە بوو هەموو ئەو ئارگومێنتانە ڕادەماڵێت کە پرسیار لەبارەی دەرئەنجام و سودی درووستبوونی پە*کە*کە دەکات، پیشانی دەدات کە ئەو قوربانیانەی پارتەکە بە گەلی کوردی دا ئەنجامێکی باش و سەرکەوتووانەی هەبوو. هەروەها لاچوونی ئەو گوشارە گەورەیەی لە دژی ڕۆژاڤا لەلایەن تورکیاوە، دەرگا دەکاتەوە بۆ چەندین وڵاتی ناوچەیی و جیهانی تا بە ئاشکرا پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا ببەستن، لەناویاندا وڵاتانی خەلیج و عەرەبی و وڵاتانی ئەورووپی و تەنانەت ئێرانیش.
دەرئەنجام
لەکۆتاییدا بۆمان دەردەکەوێت بەڕێز ئۆ*جە*لان نایەوێت سێ پارچە بە گشتی و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی ببێتە قوربانی دەستی تەنها دە هەزار گەریلایەک کە بەناوی پە*کە*کەوە چالاکی ئەنجامدەدەن. لەکاتێکدا پەکەکەش ساڵانێکە لە لیستی تیرۆر دایە، گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر دۆسیەی کوردی و ئیدی لەمەودا هیچ کارێکی تری پێ ناکرێت و ناتوانێت هیچ جوڵەیەکی تری بەسود بکات بۆ گەلی کورد جگە لە هەڵوەشاندنەوەی خۆی بەمەرجی لێخۆشبوونی گشتی. هەروەها ڕوونە گەلی کورد بە کۆتاییهاتنی پەکەکە کۆتایی نایەت، پێش پە*کە*کە لە جەنگی یەکەمەوە جیهانییەوە هەتا ساڵی 1984 زۆرترین زوڵم و ستەم و داپلۆسین لەسەر کورد هەبووە و چەندین جینۆساید کراوە لە باکوری کوردستان، لەوانە جینۆسایدی وان و دەرسیم و جینۆسایدی قۆچگیر، بەڵام گەلی کورد هەر ماوەتەوە و زیاتریش بەرەوپێشچووە. ئێستاش بە چەک دانانی دە هەزار چەکدار گەلی کورد کۆتایی نایەت، لەکاتێکدا دەتوانرێت لە هەر ساتێکدا بێت لەکاتی پێویستدا بەناوێکی نوێوە درووست بکرێتەوە! بەڵام پێویست دەکات پە*کە*کە ئەو کۆنگرەیە ئەنجامبدات کە بەڕێز ئۆ*جە*لان داوای دەکات، بۆئەوەی پە*کە*کە بە پڕۆسە و لێکتێگەیشتنی و سەپاندنی چەند مەرج و گرەنتییەک خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، لەناویاندا دەرچوونی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە پەڕلەمانی تورکیا وەکو گرەنتی پێشوەختە. لەکۆتاییدا دەمەوێت جەخت بکەمەوە لەوەی چەک دانانی پە*کە*کە تەسلیمبوونی کوردنییە، کورد بەر لە پە*کە*کە هەبووە و دوای پە*کە*کەش دەمێنێتەوە. لابردنی پە*کە*کە لابردنی بەربەستێکە لەبەردەم پرسی کورد لەئێستادا، لەکاتێکدا پە*کە*کە ڕۆڵی خۆی بەجوانی و بەباشی بینی لە درووستکردنی قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستاندا. ئیدی مانەوەی پە*کە*کە جگە لە کردارێکی موحافزکارانەی دەمارگیرانە هیچیتر نییە و کورد دەتوانێت بەناوی تر و بەشێوازی تر بەردەوام بێت. ئەوانەی دژایەتی پەیامەکە دەکەن زۆربەیان هەڵەی لۆجیکی لە شیکردنەوەکانیان هەیە، تورکیا بە هەبوونی پە*کە*کە لە دژایەتیکردنی کورد سڵی نەکردۆتەوە تا بە نەبوونی دەستبکات بە قەتڵوعام! زۆربەیان تێناگەن لەوەی بەڕێز ئۆ*جە*لان دەیەوێت قوربانی بە پە*کە*کە بدات بۆ زامنکردنی مانەوەی ڕۆژئاوای کوردستان بە پلەی یەکەم، جگە لەو لێکەوتانەی تر کە باسمان کرد. هەروەها هەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە بێ مەرج و بێ زامن نییە، بێگومان مەرج و زامن و بڕیاری دەستوری و یاسایی دەوێت و بە پڕۆسە ئەنجامدەدرێت "ئەگەر بکرێت" نەک بە بڕیارێکی ئاغایانەی عەشایەرانە.هەروەتر لێکدانەوەی هەسەدە وەکو لقی پە*کە*کە لە سوریا لەلایەن تورکیاوە کۆتایی بە پڕۆسەی ئاشتی و خودی پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلانیش دەهێنێت، ئێمە هەر چاوەڕێی وەڵامی پە*کە*کەین بەڵام با وریابین وەڵامی تورکیا لە وەڵامی پە*کە*کە گرنگترە....
زیاتر بخوێنەرەوە
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
عادل باخەوان
عادل باخەوان: دەم پارتی خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
ئەمانەش ببینە
سۆران عومەر لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین هەمو شتێكی ئاشكراكرد
ترەمپ چۆن لە پڕێکدا هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی وەستاند؟
هۆشیار عەبدوڵا : دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی شەرمنمان هەیە
یەكگرتوی ئیسلامی هەڕەشە لە پارتی و یەكێتی دەكات لە بەغداوە كۆتایتان پێدەهێنین
ئەمریكا كەی لە ئێران دەدات؟ چەكوشەكەی ترەمپ و تەحەمولی خامنەیی كامیان دەیبەنەوە؟
مەسرور بارزانی قسەدەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine