کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پاپا-ی هەژاران، پاپا-ی ئاشتی
محمد خۆشناو
2025-03-08
ماوەیەکە « پاپا » فەڕەنسیس پاپای فاتیگان نەخۆشە و لە قەیرانێکی تەندروستی ترسناکدایە و ، جیهان بەبایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە دۆخی تەندروستی ، ئەو پاپایە لە « 19» ی ئازاری « 2013 » لە جەژنی قەدیس یوسف لە قەداسێکی ئاهەنگگێڕیدا دەستبەکاربوو ، ئەمن پێشتر بە شتێکی بێبایەخ و غەریب و لابەلا سەیری پاپا-م دەکرد ، بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا لەسەر ئەو پاپایە کە لە پاپاکانی پێش خۆی جیاواز بوو ، ئەوەبوو کە کەسێکی خاکەرا و ساددە بوو ، پاپا فەڕەنسیس بەرلەوەی نەخۆش بکەوێت ، هەموو سەرەمانگان بەخۆی دەچوو پارەی کرێی خانووەکەی دەدا و ، لەکۆشکی پاپایی لە فاتیگان نەدەمایەوە ، ئەو زاتە بەپشتگیریکردنی بزووتنەوە مرۆییەکان و کارکردن بۆ هێنانەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و هاندانی حیوار و پەیوەندیکردن لەنێوان پاشخان و کلتوورە جیاوازەکان جیادەکرێتەوە و سۆزێکی وای هەبوو کە جیاوازینەدەکرد لەنێوان کەسانی ئاینییەکان و ، هەمووانی وەک یەک سەیردەکرد و ، بەخەندەیەکی سۆفیگەرانە پێمان دەڵێت ، ڕێگا بەرەو خودا بە رەحمەت فەڕشکراوە نەک بە بۆمب ، ئەو پاپایە وێڕای مەترسی پەتای کۆڕۆنا و داعش هاتە عێڕاق و هەرێمی کوردستان و ، لە هەولێر ڕێوڕەسمێکی پێشوازی شکۆداری داهێنەرانەیان بۆ ڕێکخست و ، لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری سەرۆکایەتی قەداسێکی گەورەیکرد ، کە ژمارەیەکی زۆر لە کریستیانەکانی عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا و کوردستان و پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی تر بەشداربوون ، پاپا بەو هیلاکی و ماندووبونەوە بەوشەی سازگار کە پڕبوون لە لێبووردەیی و خۆشەویستیی ( بێهاشوهوش و تۆقاندن و نەڕەنەڕی ئاگرین ) نزای بۆ هەمووان بێجاوازی کرد ، ئەمە ڕێز و خۆشەویستیی بوو بۆ کوردستان و گەلەکەی ، سەردانیکردنی پاپا بۆ کەمپی ئاوارەکان و پەنابەران سەلمێنەری ئەوەبوو کە پاپا لە هەوڵدابوو بۆ نزیکردنەوەی کەنیسە لە کێشەکانی سەردەم وەکو پشتگیریکردن لە کێشەی ئاوارە و کۆچبەران و پەنابەران و پێویستیی پاراستنی مافەکانیان و هۆشداریدان لە بڵاوکردنەوەی ڕق و ڕەگەزپەرستیی بەرانبەریان ، ئەو پاپایە هەمیشە لەگەڵ هەژاران و پەڕاوێزکراوان دابوو ، هەروەک لە ژیننامەکەیدا تەئکید لە خەمی هەمیشەیی بۆ یارمەتیدانی هەژاران بێجیاوازی ئایین و نەژاد و ڕەگەز دا دەکاتەوە ، هەر بۆیەش نازناوی « پاپای هەژاران » « پاپای ئاشتی » لێنرابوو ، ئەو پیاوە ئایینیە گەورەیە ڕەخنەی تووندی لە سەرمایەداری چڵێس دەگرت و ، وایدەبینی کە سەرمایەداری بەرزەفتنەکراو دەبێتە مایەی فراوانبوونی کەلێن لەنێوان هەژاران و سەرمایەداراندا ، هەروەها بایەخێکی زۆری بە ژینگە دەدا و ، لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە کەشوهەوا ڕەخنەی لە تێکدانی ژینگە بەهۆی زیادەڕۆیی لە خواردن و چاوبرسیی سەرمایەداریی دەگرت ، ئەو پاپایە لە چواچێوەی هەموراکردنەکانیدا ڕێگەی بە ئافرەت دا بەشداربن وەک ئەندام مافی دەنگدانیان هەبێت لە چواچێوەی کۆمەڵگەی ئەساقیفەکان و بۆ یەکەمین جار ئافرەتی دامەزراندن پۆستێکی باڵای لەناو کەنیسە هەبێت ، کەواتە ئێمە لەبەردەم دەسەڵاتدارێکی دەوڵەتی چاکسازی و پیاوێکی ئایینی لیبڕاڵی کراوە بەروەڕووی جیهان داین ، ئەمەش بە تەئکیدکردنەوەی لەوەی کە رەحمی خوادیی جیاوازییە ئاینییەکان تێدەپەڕێنێت و ، خودا هەرتەنها بە ئیمانە ڕواڵەتیەکەی حوکم لەسەر مرۆڤ ناکات ، بەڵکو بەکاروکردەوە و ئەخلاق ، ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەکی تەقلیدیش ئیماندار نەبێت ، بەڵام خير و ڕەوشت مرۆڤ بەرەو خودا دەبات .
پاپا فەڕەنسیس پەیامنەری مەحەبەت و مرۆڤایەتیی و ئایینیی لە ویژدانی جیهاندا هەر دەمێنێنێت ، دەمێنێت لەنێودڵی هەژاران و پەڕاوێزخراوان و قوربانیانی جەنگ و دووبەرەکی و ململانێ .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine