کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
كەی دیواری دێگەڵە دەڕووخێت؟
سالار مەحمود
2025-03-10
ئەمدیوو دێگەڵەو ئەودیو دێگەڵە، دابەشبوونێك تا نەفخی سوور
ئەو دابەشكردنەی كە پارتی و یەكێتی لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 وە بەسەر هەرێمی كوردستانیاندا هێناوە، بە " زۆنی سەوزو زۆنی زەرد، حكومەتی ئەملاو حكومەتی ئەولا، ئەمدیو دێگەڵەو ئەودیو دێگەڵە، ئیدارەی ئەملاو ئیدارەی ئەولا، قەڵەمڕەوی یەكێتی و قەڵەمڕەوی پارتی" گوزارشتی لێدەكرێت و دابەشكردنە لە ئاستی باڵاشدا پێیدەوترێت ئیدارەی هەولێرو ئیدارەی سلێمانی.
سەرباری سەدان كێشەو قەیرانی جۆراو جۆر كە لەڕووی ژیان و خزمەتگوزارییەوە لە ئەنجامی حكومڕانی پارتی و یەكێتییەوە لە سیوپێنج ساڵی ڕابردوودا بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان خولقاوە، بە مۆتەكەی دووئیدارەییش هەرێمەكەیان لە چەندان ڕووەوە پەرتكردووە.
ئەوان، پارتی و یەكێتی بەو دابەشكردنە جوگرافییە، هەر تەنها خاكی هەرێمەكەیان لەت نەكردووە، بەڵكو ڕەنگی سەوزو زەردیان لە هەمووشتێك داوەو گشت كایەكانی ژیانیان بەسەر ئەمدیو دێگەڵەو ئەودیو دێگەڵەدا دابەشكردووە.
تەنانەت لە زۆنەكانی خۆیاندا، ڕەنگی زەردو سەوزیان بە فەزای كایە كۆمەڵایەتی و كلتوری و ئاینیی و هونەری و ڕۆشنبیرییەكەش بەخشیوەو لە دوو شكڵی جیاوازدا خەمڵاندویانن.
لە زۆنە سەوزو زەردەكەی پارتی و یەكێتیدا، ئەو چەمك و دەستەواژانەش دابەشكراون كە لە بواری ئیداری و ڕێكخراوەییدا بەكاردەهێنرێن، عەبدوڵا پەشێو گوتەنی، پارتی و یەكێتی وشەی نێو فەرهەنگەكانیشیان بەشكردووە.
دكتۆر فواد مەعسوم دەڵێت، لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستاندا، بڕیار لە درووستكردنی ڕێكخراوێك بۆ ژنان درا، بەڵام كێشەی گەورە لەسەر ناوەكەی، لە نێوان هەردوو فراكسیۆنی زەردو سەوزدا درووستبوو، پەرلەمانتارەكانی پارتی شەڕی ئەوەیان دەكرد كە دەبێت وشەی " ئافرەت" بەكاربهێنرێت و پەرلەمانتارەكانی یەكێتیش دەیانووت دەبێت لەناوی ڕێكخراوەكەدا وشەی " ژن" بەكاربهێنرێت و بەوهۆیەشەوە درووستبوونی ڕێكخراوەكە پەكی كەوت.
لە میانی باسكردنی ئەو دوو ئیدارییەی كە پارتی و یەكێتی لە هەرێمی كوردستاندا درووستیان كردووە، ئاماژە بەوە دەدرێت كە لە پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و درووستبوونی شەڕی ناوخۆی نێوان ئەو دوو هێزەوەو بەتایبەت لە پاش 31ی ئابی 1996 وە نەخشی گرتووە، بەڵام شارەزایانی مێژووی ململانێكانی نێوان پارتی و یەكێتی ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو دابەشبوونە مێژووەكەی بۆ سەردەمی خەباتی شاخ دەگەڕێتەوەو لەو دەمەشدا كە هێشتا لە شاخ بوون و نەهاتبوونەوە بۆ شارەكان، زۆن و سنووری كارو جوڵانەوەیان جیاواز بووەو هەریەكەیان لەو ناوچانەدا باڵادەستبوون كە ئێستا لە ژێر قەڵەمڕەویییاندایە.
ئەوان، بەرپرسانی باڵای پارتیو یەكێتی، لە سەرۆكیانەوە تا گزیر، گوزارشتی حكومەتی هەرێم بەكاردێنن و هەرخۆشیان باس لە دووئیدارەی دەكەن و سكاڵای ئەوەش دەكەن كە وەزیرەكانیان لە زۆنەكەیتردا دەسەڵاتی نییە.
كاتێكیش لەسەر دابەشكردنی پۆستو پایە حكومییەكان گرژی و ناكۆكییەكانیان توند دەبێتەوە، پارتی و یەكێتی بە دوو ئیدارەیی هەڕەشە لەیەكتر دەكەن و هەر بەوەشەوە ناوەستن، بەڵكو دیواری دێگەڵە تۆختر دەكەنەوەو شانازی بەو دابەشكردنەوە دەكەن و تەنانەت سەرۆك و جێگری حكومەتەكەش ستایشی زۆنەكەی خۆیان دەكەن.
بەرپرسانی باڵای پارتی و یەكێتی خۆیان دەڵێن كە لە زۆن و ناوچەكانی یەكتردا وەكو میوان وان، ئەوان درێغیش لە تۆخكردنەوەی دیواری دێگەڵە ناكەن و هەموو ئاماژەكانیش بەو ئاڕاستەیەن كە ئەو دابەشبوونەی پارتی و یەكێتی لەسەردەمی شاخەوە درووستیان كردووە تا نەفخی سوور بەردەوام دەبێت و دیواری دێگەڵەش ناڕووخێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
عادل باخەوان
عادل باخەوان: دەم پارتی خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
ئەمانەش ببینە
سۆران عومەر لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین هەمو شتێكی ئاشكراكرد
ترەمپ چۆن لە پڕێکدا هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی وەستاند؟
هۆشیار عەبدوڵا : دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی شەرمنمان هەیە
یەكگرتوی ئیسلامی هەڕەشە لە پارتی و یەكێتی دەكات لە بەغداوە كۆتایتان پێدەهێنین
ئەمریكا كەی لە ئێران دەدات؟ چەكوشەكەی ترەمپ و تەحەمولی خامنەیی كامیان دەیبەنەوە؟
مەسرور بارزانی قسەدەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine