کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئازادی لای هانا ئارێنت
سيروان حەمە ڕەشید
2025-03-12
هەڵبەتە لێرەدا گرنگ لەڕوانگە و دیدگا و تێگەیشتنی "هانا ئارێنت"ەوە خوێندنەوە بۆ مانا و چەمکی ئازادی بکەین و لە چییەتی ئەرکی وکایە و فەلسەفە سیاسی و پانتای گشتی و شۆڕشەوە ئازادی هزری ژنە فەیلەسوفی بەڕەگەزنامە ئەمریکی و بەبنچە ئەڵمانی بخەینەروو.
بابزانین هانا ئارێنت وەک ژنە فەیلەسوفێکی دیار و کاریگەری سەدەی بیستەم خویندنەوە و ڕوانگەی فەلسەفی بۆ شۆڕش و ئازادی چییە؟
بێگومان ئەم ژنە فەیلەسوفە سەراپای ژیانی تایبەتی خۆی لەپێناوی ئازادی تاک و مرۆگەری و تەرخانکرد، بەچەشنێک وەک ئازادیخواز و مرۆڤدۆستێکی بەرچاوی ناو مێژووی هزر و فەلسەفەی سیاسی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمی خۆرئاوا دەرکەوت و ڕۆڵ و نەخشی لەناسندیندا هەبووە.
گومانی تێدا نییە مێژووی هزری سیاسی خۆرئاوا منەتباری ئەم بیرمەندیە، ، خۆشبەختانە ئێستاکە بەشی زۆری نوسین وکتێبەکانی لەلایەن دەزگا و چاپەمەنییە کوردییەکانیەوە کراونەتە کوردی .
دیارە فەلسەفە و نوسینەکانی هانا ئارێنت بایەخی زۆریان بۆ خوێنەر و نێوەندی ڕۆشنبیری جڤاتی ئێمە هەیه و بەچەشنێک ئاشنامان دەکات بەفەلسەفە و دیدگا و هزر و تێگەیشنتن و ناساندنی چەمك و چییەتی ( رووبەری گشتی و شۆرش و ئازادی سیاسی) ئەم فەیلەسوفە مەزنە.
ئارێنت بەڕوانین و تێگەیشتنکی فرە ڕەهەند و قوڵەوە شرۆڤەی پرسی ڕووبەرێ گشتیی و شۆڕشی و ئازادی هێناوەتە بەرباس و گفتوگۆوە .
ئازادی وەک فەلسەفە و چەمک لای ئارێنت بریتییە لەپیادەكردنی ئازادی سیاسی لە سەر ڕووبەری گشتی و ئازادی سیاسی پێوابوو کاتێک دەستەبەری ئازادی دەکرێت کە سیاسەتکردن و گفتوگۆی وەک میکانیزمێک بۆ سەلماندن و پەیڕەوکردنی زەمینەی یەکسانی و فرەیی و بیرکردنەوەی لەجەوهەری سیاسەت لەنێو پانتایی گشتیدا پراکتیزە بکرێت ، چونکە لای ئارینت بۆ ئەوەی ئازادی هەبێت زۆر پێداگری لەخۆشکردنی زەمینەی ڕووبەری گشتی و فەلسەفەی سیاسی ، واتە ئارێنت بۆچۆنی وایە کە پرسی ئازادی پەیوەستە بە بیرکردنەوەی بێ کوت و بەند کراو و بێ سانسۆر.
هانا ئارێنت بۆ دەستەبەری ئازادی سیاسی دەگەڕێنتەوە بۆ مێژووی سیاسی و ئەزموون و پاشخانی دەوڵەتەشار و سیاسەت له سەردەمی یۆنان و ڕۆمانییەکاندا.
ئەو پاشخانەش دەبەستێتەوە بەتەوزیفکردنی ئازادی "ئاگۆڕا"دا و وەک کەش و زەمینەک لە گوزارشتکردن و کرداری ئازادییە سیاسیەکان و گۆڕەپانی کۆبونەوە و گفتوگۆی سیاسی و بڕیارەکان ، ئارێنت لەشوێنکدا "دەڵێت: لەدەرەوەی سیاسەت ناتوانین قسە لەئازادی بکەین" واتە بەپێی سیاسەت مومکین نییە باس لە ئازادییەکان بکەین، ئەمە بەو مانایە دێت کە تاک بەشداری کارا و بەردەوامی لەدەسەڵاتی دەستەجەمعیدا هەبێت و هەست بەچییەتی خۆی بکات
لەسەر شۆڕش و ئازادی هانا ئارێنت پێیوایە تێگەیشتن لەشۆڕش وەک ئەزموونێکی سیاسی پێویستبوونی شۆڕش بۆئەوەیە کە ئازادیی سیاسی لە کایەکانی ژیاندا بەرجەستەکراو بێت و ڕەنگدانەوەی بیرکردنەوە و ڕەفتار و کرداری تاکەکانی هەبێت.
دیارە ڕوانگەی ئارێنت بۆ چییەیتی شۆڕش بریتییە لەپێناو ئازادیدا بێت و ڕووبەری گشتی و لەگەل ئەوشدا ڕوانگە و تێگەیشتنی وابوو کردار و جوڵە تەنها لەو شۆڕشانەدایە که ئامانجی بنەڕەتی گەیشتنە بەئازادی سیاسی، پێیوایە ئەگەر شۆڕش پشتی بەتوندوتیژی بەست ئەوا شۆڕشەکە پەیوەندی بە ئازادییەوە نییە ودواجار دەگۆڕێت بۆ جەنگ و و سەرکوت و مۆنۆپۆلی دەوڵەت و دەسەڵاتگەری ، لەوڕوانگەیەوە هانا ئارێنت لەژێر کاریگەری شۆڕشی ئەمریکیدا بوو ڕای وابوو کەئەو شۆڕشە ڕووحی ئازادی و یەکسانی لەهەمو جێگەیەکدا بڵاو کردەوە و ڕۆڵی لەهۆشیارکردنی نەتەوەکانی ئەوروپادا هەبووە، ئارێنت تایبەتمەندی هەمو شۆڕشک لەوەدایە کەستراتیژی فەلسەفی و سیاسی بۆ دروستکردن و جێگرکردنی ڕووبەری گشتی و ئازادیی سیاسی دەبینی کە کڕۆک و شوناسی سیاسەت بەواتای ئازادی دێت .
لەدیدی ئارێنتتەوە شۆڕش بۆ ئەوە نەهاتووە تا خەڵکی لەهەژاری ڕزگار بکات، بەڵکو ئەرکی سەرەکی دابینکردنی ڕووبەرێکە بۆ پیادەکردنی ئازادییەکان.
هانا ئارێنت ئەو فەیلەسوف و بیریارە جوو بوو کە تاڵاوی ستەمکار و ڕاودوونانی دەسەلاتی نازیزمی ئەڵمانی چێشتووە ، بۆیە هەرچی توانای هزری هەبوو لەپێناو سەرخستنی ئازادی مرۆڤدا کردوی و تەنانەت وەک فەیلەسوفێکی جولەکە زۆر سەرسەختانە ڕەخنەی لەسیاسەتی زایۆنیزم و پڕۆژی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل هەبوو ، ئارێنت خوازیاری ئەوەبوو دەوڵەتێکی بەهاوبەشی نەتەوەی عەرەب و جووەکان لەفەڵەستین دامەزرێت .
ئەوە ماوە بیڵێین ئەوەیە دوای پتر لە حەفتا ساڵ لەتێزی ئازادییەکەی ئارێنت ، ئێمە لەساڵی 2025 هیشتا جڤات و کۆمەڵگاکانی ئەم ناوچەیە لەسەرەتاترین پیادەكردنی ئازادییەكان بی بەشن و ئاسۆی بەریخستنی شۆڕش و جوڵانەوەیەکی سیاسی و فیکری و ستراتیژی نادیارە و گەیشتن بە ئازادی سیاسی کۆسپی هەرە سەرەکی نەبوونی ڕووبەری گشتی و بوونی كەشیكی ترسناك و تاریک و داگیراوە كەهیچ هیوایەک بۆ بەدیهینانی ئازادی وئەفراندنی ڕووبەری گشتی و مەدەنی و دەسەڵاتێکی عەقلانی لەئارادا نییە...
بۆ نوسینی ئەم وتارە سودم لەم پەرتوكە بینیوە
١- فەلسەفەی سیاسی هانا ئارینت - وەرگیرانی_ ریبین رسول ئیسماعیل _ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم_ ٢٠٢٢
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine