کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
چۆنێتی ڕووماڵ چارەسەرە، نەک ڕاگرتنی ڕووماڵ
ئەرسەلان رەحمان
2025-03-24
چەند کەناڵێکی میدیایی وەک دەستکەوتێکی گرنگ، باسیان لەوە کردووە، ڕووماڵی توندوتیژییەکان ناکەن، ئەم دەربڕینە ئاماژەیە بۆ نەبوونی تێگەیشتنێکی قووڵ بۆ میدیا.
ئەوەی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، لە دۆسییەکانی تاوان، توندوتیژی، کوشتن و خۆلەبەین بردندا بینراوە، دەربڕی واقیعێکی ناپیشەیی و نائاکاریی و بێ دەربەستانەیە لە ئاست بەرپرسیارێتی پیشەیی، ئاکاری و کۆمەڵایەتیی میدیا.
ئەگەر کەناڵ و دامەزراوەکان، خاوەن عەقڵێکی درووست و پیشەییانەی میدیایی بوونایە و پابەندی لانیکەم، بەشێک لە بنەما ئاکارییەکانی پیشەی ڕۆژنامەوانی بووبان، هەرگیز هاوشێوەی تەنەکەی خۆڵ، هەرچییان دەستکەوتایە، بێ چارەسەرێکی پێویستیی میدیایی و هەواڵیی بڵاویان نەدەکردەوە.
کێشە لە باسکردن و باسنەکردنی بابەت و ڕووداوەکان نیە، کێشە لە تێنەگەیشتن و ناشارەزاییە لە بارەی چۆنێتی باسکردن و شێوازی خستنەڕوو و ئەو چارەسەرە میدیاییەیە، کە پێویستە هەبێت، بۆ ئەوەی ڕووداوەکان لە بری کەمکردنەوەی لێکەوتە و کاریگەرییان، کۆپی نەکرێنەوە.
کێشەی سەرەکی ئەوەیە، ئێمە میدیای ناپیشەیی و بازاڕگەرمی ڕۆژمان هەیە(بەشێکیان)، نەک میدیای چارەسەریانە (میدیایەک بە دوای چارەسەردا بگەڕێت) (هەموویان)، ژمارەی کەناڵەکان تا زیاتر بێت، هیچ لە واقیع ناگۆڕێت جگە لە درووستکردنی سەرئێشە و جەنجاڵی زیاتر، چونکە هەر خودی زیادبوونی ژمارەکان ئاماژەیە بۆ پیسبوونی ژینگەی میدیایی و ژاوەژاو، هەندێک کات بوێریت هەبێت، دەتوانی بیانچوێنی بە ژمارەی مۆلیدە، چونکە هۆکارن بۆ درووستبوونی ژاوەژاو و پیسکردنی ژینگەی میدیایی.
ئەو بەڕێزانەی کاردەکەن، خۆیان باشتر دەزانن، هەرچی دێتە بەردەستیان، بۆ ئەوەی لایک و ڤیوی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لەدەست نەچێت، بێ هیچ جۆرە مامەڵەیەکی پیشەیی و سەلیقەیەکی میدیایی و پابەندییەک بە ئاکاری پیشەوە بڵاوی دەکەنەوە، ئەمە خود و کرۆکی کێشەکەیە.
سادەترین ڕێنمایی ئاکاری ئەوەیە، لە بری ئەوەی گریانی سەر گۆڕ و شین و لاوانەوەی کۆست کەوتووان پیشان بدەن، پرسیار لە پاڵنەر و هۆکارەکانی توندوتیژی بخەنە بەر باس، ڕێگەچارەکان چین، دیدگای کۆمەڵناس، توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی بخەنەڕوو.
پرسیار لەو چەکانە بکەن، کە بڵاون و لە ماڵاندا هەن، بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووی دەسەڵاتی ئیداری و سیاسیی و حزبی بکەنەوە، بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن و پرسیار لە پارێزگارەکان بکەن، چۆن و لەسەر چ بنەمایەک مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان داوەتە خەڵک، پرسیار لە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بکەن، چۆن و بۆچی چەکی ئەرک دەبرێتەوە ماڵەوە، بەدواداچوون بۆ ئەو بازرگانییە بەربڵاوە بکەن، کە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە چەک دەکرێت و پرسیاری گەورە لەسەر ئەو کۆمپانیا ئەمنییانە بکەن، کە خەڵک فێری نیشانە شکێنی و بەکارهێنانی چەکی سووک و قورس دەکەن و ڕێکلامەکانیان سپۆنسەر دەکەن لە فەیسبووک و خەڵک دەیبنێت.
فشار لەسەر دەسەڵاتی سیاسیی و ئیداری دروست بکەن، پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕێنماییەکانی لە بارەی چەکەوە بکات، کار بۆ وشککردنی سەرچاوەی بازرگانی چەک بکەن.
فشار لەسەر پەرلەمان درووست بکەن یاسای هەڵگرتنی چەک هەموار بکاتەوە و کۆتایی بە سەردەمی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بهێنێت.
ئەمانە تەنیا لایەکی پڕۆسەی ڕووماڵەکەیە، پرسیاری جەوهەری لە بارەی پەروەردە و ڕۆڵی دامەزراوە کۆمەڵایەتیی، ڕۆشنبیری و ئایینییەکان بکەن، کە لە کۆمەڵگە هەن و بێ وەڵامن، ئایین و بەها ڕووحییەکان نەخشیان چییە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە کوێی ئەو کوشتوبڕەن؟
ساڵانە لێرەوە لەوێ کێشەی زەوی و زار چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە، تا ئێستا میدیا دەستی بۆ ئەوە نەبردووە، ئەمە کامە مەتەڵە شیکار ناکرێت و هەموو وەرزێک لە شۆو و خەرمان دووبارە دەبێتەوە و خوێنی خەڵکی لەسەر دەڕژێت، بۆچی یاسا دەستی بۆ نابات؟
ئەمانە و دەیان پرسیاری دیکە هەن، میدیای وابەستە بە ئەجێندای کەسیی و بەرژەوەندی بەرتەسکی ئەم و ئەو، میدیای حازرخۆری بەر سێبەر، توانای بەدواداگەڕان و کنە و پشکنینی نیە، میدیاکارانیشی پرسیاریان لا درووست نابێت و کە پرسیاری باشیش لەدایک نەبێت، وەڵامی باش بەدەست نایەت، ئیدی جگە لە شینگێڕان، باوکەڕۆ، هەستت چۆنە، تۆ لەکوێ بووی ئەو کاتە؟ و چەند پرسیارێکی بێ ئەرزشی دیکە، هیچی دیکەیان بۆ بڵاوکردنەوە پێ نیە و پێشیان وایە بە باسنەکردن، کێشەکان چارەسەر دەبن و توندوتیژی کۆتایی دێت.
ژمارەیەکیشیان لە هەرا و زەنای ڕاوی لایک و کۆمێنتن و مانگانە هەزاران دۆلار خەرجی سپۆنسەر دەکەن، بۆ ئەوەش نا پەیامەکەیان بگاتە خەڵک، چونکە کرۆکی پەیامەکەیان سوواو و بازاڕییە، تەنیا بۆ ئەوەیە بە خاوەنەکانیان بڵێن لە ماوەیەکی کەمدا ملیۆنمان تێپەڕاندووە و ملیار بینەرمان هەیە، هەموو ئەوەش لە پێناو ساختەکردنی واقیع و مانەوە لە پۆست و بەردەوامی هەڵڕشتنی پارەیە.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
بەشیر محەمەد
دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە؟
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. گۆڕانی گردەکە باسی بەستنی کۆنفرانس دەکات
ئایا لەڕێگەی خەونەوە دەتوانرێت پێشبینی بکرێت؟
راستەوخۆ… بارهەڵگرێک بە بارێک گەنمەوە وەرگەرا
راستەوخۆ.. لە دارەسووتاوەکەی سلێمانی خۆپیشاندانە
وردەکاریی راگرتنی نەشتەرگەریی جوانکاری راکێشانی چەوری و کێش دابەزاندن
ئاینی ئیبراهیمی؛ ئەو ئاینەی وڵاتانی ئیسلام دەکات بە دۆستی جولەکە ▪️ئایا پرۆژەكە هێنراوەتە هەرێمی كوردستان؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine