کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
عیماد ئهحمهد
2025-05-20
ناوەڕاستی مانگی دووی 1999 وەکو وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی کاک کۆسرەت و ئەندامێتی کاک سەعدی و کاک بەهرۆز گەڵاڵی کە ئەوکاتە نوێنەری یەکێتیی نشتیمانی بوو لەگەڵ بەندە لە تاران بووین، مەبەستی سەردانەکە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکات سەردانی لایەنە شیعەکان و باڵیۆزخانەی هەندێ لە وڵاتانمان کرد، لەوانە بالێۆزخانەی تورکیا بوو لە تاران.
سەرلەبەیانی رۆژی (15/2/1999) خۆمان ئامادەکرد بۆ سەردانی بالیۆزخانەکە و کۆبوونەوە لەگەڵ بالیۆز، لەو سەروبەندەدا کاک بەهرۆز گەڵاڵی هەواڵ و دەنگۆی دەستگیرکردنی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجەلان-ی لە نایرۆبی پایتەختی کینیا پیراگەیاندین کە ئەو لە هەندێ سەرچاوەی بیانی وەریگرتبوو، ئەو هەواڵە هەموومانی تووشی شۆک کرد و نیگەرانی کردین. لەو ساتەوەختەدا هەزاران پرسیار و قوڵ لەیەک کاتد دەهاتن و دەچوون، ئایا دۆخی کورد لە تورکیا چی بەسەردێت؟ دوای ئەمەش مەسەلەکە و چارەنوسی ئۆجەلان بە کوێ دەگات ؟!
رێکەوتەکە زۆر ئاڵۆز بوو بۆ ئێمە، بەتایبەت لە خۆمان پرسی، ئایا بچین بۆ ئەو کۆبوونەوەیە یان نا؟ کاک کۆسرەت بێ سێ و دوو، وتی: با بچین و کۆبوونەوەی خۆمان بکەین و بزانین چی رویداوە!؟
لە کات و شوێنی کۆبوونەوەکەدا ئامادە بووین، سەفیر و چەند دیپلۆماتکارێکی تورک لە لایەک دانیشتبوون و ئێمەش لە لایەک، ژووری کۆبوونەوەکە هۆڵێکی گەورە بوو، پەنجەرەکانی گەورە و بەرز بوون، دیوار و ئەرز و پەردە و کەرەستەی ناو ژوورەکە رەنگی قاوەیی کاڵ بوو.
دوای نزیکەی سەعاتێک لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە، کارمەندێکی سەفارەت هات و قسەیەکی بە گوێی سەفیردا چرپاند، سەفیر ڕوخسەتی خواست و بە دوایدا رۆیشت، کاتێک هاتەوە وەکو تاوسێکی لەخۆبایی، سەر مەستی سەرکەوتنی پرۆسەی گرتنەکەی ئۆجەلان بوو، هەر بەپێوە وتی: ئۆجەلانمان دەسگیرکردووە، ئێستا لە ناو فڕۆکەدایە بەرەو ئەنکەرە دەیهێنن. هەواڵەکە بۆ ئێمە و هەموو کوردێک شۆکهێنەر بوو، ئۆجەلانێک لە کاروانی خەباتی خۆیدا گەیشتە خاڵێک کە ئەو هەموو دنیا پان و بەرینە جێگەی ئەوی تێدا نەبوو، بەو هەواڵە ئەوان رۆژی شاییان و مەست و حەیرانی گرتنەکەی بوون، ئێمەش خەفەتبار و تووشی حاڵەتێکی سەیر بووین، لە ناخدا سووتاو و لەدەرووندا نارەحەت و پر حەسرەت و قین، هەر کە سەفیر هەواڵەکەی بە ئێمە وت، یەکسەر کاک کۆسرەت هاتە دەست وەک ئەوەی کەوتبینە کەمینێکەوە و بە ئازایی دەستبکاتەوە، بە شێوازی زیرەکانەی خۆی وتی بە گرتنی ئۆجەڵان کێشەی نێوان کورد و تورکیا چارەسەر نابێت، بیر لە چارەسەرکرنی ئاشتییانەی مەسەلەی کورد بکەنەوە.
بەم دەربڕین و هەڵوێستەی کاک کۆسرەت، وەک ئەوەی ئاوی سازگاری چیای هەڵگوردی کردبێتە گەرومانەوە و ساردی کردبینەوە.
کۆبوونەوەکەمان بە ساردیی کۆتایی هات و گەڕاینەوە هۆتیل، هەمووشمان دەستخۆشیمان لە کاک کۆسرەت کرد، بۆ ئەو هەڵوێستە جوامێر و مەردانە کەم وێنەییە.
لە گەرانەوەمان بۆ وڵات و لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی هەموان دەستخۆشییان لە کاک کۆسرەت کرد، بەتایبەتی مام جەلال وتی؛ هەر ئەمەش لە کاک کۆسرەت چاوەڕوان دەکرێت.
ئێستا دوای نزیکەی(26) ساڵ، پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکرنی کێشەی کوردستانی باکوور هاتۆتە ئاراوە بە بەشداریی راستەوخۆی عەبدوڵا ئۆجەلان و تورکیا، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاوەدانی و برایەتی لە ناوچەکەدا.
هەموومان ئەو راستیە دەزانین چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا بیرۆکەی مام جەلال بووە.
بۆیە پێویستە هەموومان پشتیوانی پرۆسەکە ببین و ببین بە بەشێک لە چارەسەر لە پێناو ئاشتی و ئازادی و مافی گەلی خۆمان و گەلانی ناوچەکە.
سەد حەیف و مەخابن ئێستا کاک کۆسرەت لەبەر باری تەندروستی تاڕادەیەک دوورە لە مەیدانی کاری سیاسی، بەڵام ئەو وەڵامەی لەساتەوەختی گرتنی ئۆجەلاندا لە رووی باڵیۆزی تورکیا کردی، بۆ ئەو کات و ئێستاش هەر راستە چونکە دواجار دەرکەوت توندو تیژی و چەک هەرچەندە رەواش بێت ناگاتە ئامانجێک کە خزمەتی دۆزی رەوای میللەتەکەمان بکات، بۆیە پێویستە ستراتیژی کورد لەم سەردەمە تازە و پڕ گۆڕانکارییەدا، ئاشتی بێت، هەروەها دامەزراندنی سیستمێکی سیاسی و ئەمنی هاوبەش و دادپەروەرانەی هەموو گەلانی ناوچەکە بێت، کە زامنی ماف و داخوازی کورد بکات وەکو گەلێکی ئاشتی پەروەر.
رووداوەکانی ناو مێژوی دورودرێژی گەلان سەلماندویانە، هاوکێشە و مامەڵەی دەوڵەتان و کاری سیاسی راست و دروست بووبێت یان نا، ئاشتی و پێکەوە ژیان هەمیشە بژاردەی هەرە راست و هەرە پێویست بووە بۆ کورد.
زیاتر بخوێنەرەوە
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
ئەمانەش ببینە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
شەڕە مووشەک و بەزمەکانی کورد
چۆن ئیسرائیل لەناو دڵی ئێرانەوە بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتەی کوشت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine