کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
هێمن باقر
2025-05-21
بۆ وەرگرتنی رای شەقام لەسەر هەر بابەتێك راستگۆیانەترین گوزارشت و دەربڕینی خودی شەقام خۆیەتی نەك ئەو نوخبە رۆشنبیریی و سیاسیەی كە زۆرینەییان بەرژەوەندی و حەز و ئایدۆلۆژیا دەیانجوڵێنێت.
ئەم بەیانییە لە چایخانەیەكی ئەم شارە بەوردی گوێم بۆ قسەی خەڵكەكە راگرت لەبارەی ئەم رێكەوتنەی نێوان هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكانەوە.
راستیەكەی هەر لەسەرەتاوە پێم سەیربوو،كەئەو بابەتە ئاوا بە گەرموگوڕیی بۆتە جێگای گرنگیپێدانی خەڵكی شەقام و باس هەر باسی ئەو بابەتە بوو.
دانەیەك دەیووت ئەم رێكەوتنەش بەدەردی رێكەوتنی نەوتەكە دەچێت،نەوتەكە چەند خێری بۆ خەڵك هەبوو غازەكەش هخەر ئەوەندە.
دانەیەكی دەیووت ئەو كۆمپانیایانە هی ترامپ خۆیەتی،دەڵێن چەند ساڵە لە هەرێم كاری دەرهێنانی نەوت دەكەن.
یەكێكی دیكە هاتە ناو باسەكە و ووتی،ئەگەر گرێبەستێكی ئەوەندە گەورەیە بۆچی لەسەر مێزێكی چڵكن و داپۆشراو بە بەتانی ئەو گرێبەستەیان ئیمزا كردووە.
یەكێكی دیكە هەڵی دایە و ووتی: سروە ئەڵێت ئەم حكومەتە ماوە بەسەرچووە مافی ئەوەی نییە ئەو گرێبەستانە بكات،لەولاوە پیاوێكی تۆزێك بەتەمەن وەڵامی دایەوە و ووتی:ئەگەر ئەمریكای لەپشت بێت كێ ئەتواتنێ دژی بوەستێت بەخوانە ئێران و نە عێراقیش ناتوانن فزە بكەن.یەكێكی دیكە بۆی سەندەوە و ووتی ئەم بەیانیە تەلەفزیۆن نوسیبوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیانامەی لەسەر دەركردووە و پیرۆزبایی كردووە،مانای وایە ئەمریكییەكان خۆیان ئاگایان لەهەموو شتێكە.
دانەیەكی دیكە ووتی كورە وەڵا یەكێتیش ئاگای لێیەتی خۆی بێدەنگ كردووە،هەردوو بیرە غازەكە لە سلێمانین،چۆن بەبێ یەكێتی دەكرێت؟
دانەیەك كە دیاربوو لایەنگری یەكێك لە دوو حیزبە دەسەڵاتدارەكە بوو بەدەم پێكەنینەوە دەیووت خەمتان نەبێت بۆری غاز ئەگەیەنین بەهەموو ماڵەكان،بە بەلوعە یەتە ناو ژورەكانتان.
لەولاوە چایچییەكە بەدەم پیاڵەدانان و لابردنەوە خۆی كرد بە بابەتەكەدا و ووتی ئینجا بزانن قورمان بۆ گیرایەوە و غازیش گران ئەبێت بەسەری خۆتان لەمەودوا بتڵێك غاز بە 30 هەزار دەستناكەوێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine