کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2025-06-12
لە هەندێ نوسخەی مەسنەویدا حیقایەتێک هەیە دەڵێت: کابرا پاسەوانی شەوانی بازاڕی دیمەشق بوو، شەوانە بەبازاڕەکەدا ڕاوی جەردە و دزانی نیوە شەوەی دەکرد. شەوێک پیاوێکی گنەڵەی شڕوشێواوی سواڵکەرڕەنگی وێڵگەرد دەبینێت:
-ها کابرا، لە دز ئەچی. چی لە عەرەبانەکەتدایە خێرا لەبەرچاوم هەڵیڕژە.
-قوربان من پیاوێکی هەژاری قەراخ شارم، کوێم لە دز دەچێت؟ شەوانە دێم زبڵ و خاشاکی دیمەشق کۆدەکەمەوە و لەسەر ئەم زبڵە دەژیم.
پاسەوان دەستی بە سمێڵیدا هێنا:
-ئەوە نازانم خێرا چی تێدایە لەبەرچاوم هەڵیڕژە.
بابای سواڵکەر بە لارەملی هەموو ئەوەی پێی بوو هەڵیڕشت و ئەم شتێکی وای تێدا نەبینی لە کاڵای دزیاری بچێت، ئەوەی هەبوو زبڵ و خاشاک و بەرماوەی دیمەشقییەکان زیاتر نەبوو.
چەند ساڵێک حیکایەتی پاسەوان و سوڵکەر بەم شێوەیە بەردەوام بوو.
هەموو ئەوەی ئەم کۆیدەکردەوە، ئەم شەوانە پێی هەڵدەڕشت و دواتر دەبوو زەبوونانە کۆیکاتەوە. ساڵان هات و چوو پاسەوان لەکارەکەی دوورخرایەوە، شەوێک ڕێی دەکەوێتەوتەوە بازاڕی دیمەشق و کابرای سواڵکەرڕەنگ دەبینێتەوە:
-برادەر تەجرەبەی من دەڵێت تۆ سواڵکەر نیت، بە شەرەفت سوێندت دەدەم خەریکی چیت؟
-ئێستا کە پاسەوان نەماویت با ڕاستییەکەیت پێ بڵێم، من دزم دز، دزێک کە تۆم والێکرد بە فروعاتی زبڵ ئەسڵی ئەوەت بیربچێتەوە کە دەیدزم ، ئەوەی من دەمدزی شەوانە عەرەبانەکان بوون و تۆش لەناو زبڵی فروعات بەشوێن کاڵای دزیاری دەگەڕایت.
ئەم چیرۆکە دەدرێتە پاڵ مەولانای بەڵخی و مۆراڵی چیرۆکەکەش زۆر لە هی ئەو دەچێت، بەڵام من لەمەسنەوی بەرچاوم نەکەوتووە. گرنگ نییە چیرۆکەکە هی کێیە گرنگ ئەو ئوسوڵەیە کە ئەمڕۆ لێمان دزراوە و ئێمە لە فروعاتێکی ناپێویستدا بەشوێنیدا وێڵین و دەمانەوێت بیدۆزینەوە. خەڵک ئەسڵی کات و ڕۆح و ژیان و ژین قوتی ژیانی لێدەدزرێ بەڵام بە فروعاتی کەرامەت و شەرەف و نەچەمینەوە دەخەڵەتێندرێت، دیندارێک تەوەکول و خودا و ئیمان و جوانی و ڕۆحی دینی لێدزارەوە بەڵام لە فروعاتی فیقهی دینی و حەرام و حەڵاڵ و گەڕاندنەوەی خیلافەتی دینیدا وێڵە، قەومییەک هەموو نیشتمانی لێدزاروە بەڵام لە فروعاتی دروستکردنی دەوڵەت و حکومەت و پارلەماندا لنگەفرتێیەتی، کۆمیونیستێک هەموو ژیانی لێدزراوە بەڵام لە فروعاتی یەکسانی و مافی کرێکار و کۆمیونیزمدا مەلەدەکات، ژنێک دایکایەتی و عیشق و شەفەقەتی لێدزراوە بەڵام خەریکی کەروێشکەمەلەیە لەنێو فێمینیزم و جێندەریزمدا، مناڵێک مناڵی لێدزراوە بەڵام دەیەوێت لە گۆرانی وتن بۆ جیهادی موجاهیدان و هوتافی سیاسی گەورەکان و موهاتەراتی ڕێکخراوەکانی مناڵاندا بیدۆزێتەوە، ڕۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر و مونەویر عەدالەتی لێدزراوە، ستەمکاری هەیە بەڵام ئەم دەیەوێت لە بەرنامەی نێو هۆتێلە پێنج ئەستێرییەکان و شاشە گرانبەهاکانی دزەکاندا و لە وروژاندنی زەواجی میسیار و مارەبەجاش و ڤیستیڤاڵی فیلمەکاندا بیدۆزێتەوە. کۆیلەیەکی نەگبەت خودی خۆی لێدزراوە بەڵام دەیەوێت لە فروعاتی وەسف و نەچەمین و شەمائیلی سەرۆک و شێخەمەلاکەیدا بیدۆزێتەوە. ئێمەش سی ساڵە خودی خۆمان لێدزراوە بەڵام دەمانەوێت لە فروعاتی هەڵبژاردن و نرخی نەوت و کەپکۆ و دەوڵەت وکەرامەت و سۆزی درۆینەی موچە و بودجە و مەعاشدا شەو و ڕۆژ لەدۆزینەوەی بین. خوێنەری هێژا دەزانی هەم دزەکان زۆر شارەزا و هەم ئێمەی پاسەوان زۆر دەبەنگین؟
لە زانستی دەرمانسازیدا پێکەوەبوونی ئەم دوانە پێی دەوترێت سینەرجیزم Synergism واتا دوو دەرمان پێکەوە بەشێوەیەک هەڵکەن تا بتوانن زیاترین کارایی و کاریگەری پێویست لەسەر نیشانەو نەخۆشییەک بەجێبهێڵن، قەڵەوی فروعات لای ئێمە و زیرەکی دزەکان لە زانستی ئوسوڵ دەقیق سینەرجیزمی بەهەشتێکی بۆ ئەوان و دۆزەخێکی بێ ئەمانی بۆ ئێمە دروستکردووە.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine