کۆمەڵگەی تێکشکاو

ئارام قادر حەمەسور

2023-01-27

هەڵۆیەک کە هێلانەکەی لە سەر لوتکەی شاخێکی بەرزە، هێلکەیەکی گلۆر دەبێتەوە بەرەو بناری شاخێک تا دەکەوێتە ناو هێلانەی مریشکێکەوە.
 پاش چەند هەفتەیەک بێچووە هەڵۆیەک لەپاڵ چەند جووجەڵەیەکدا لە هێلانەکەوە سەر دەردێنێ. بێچووە هەڵۆ لەگەڵ جووجەڵە و مریشکدا گەورە و پەروەردە دەبێت، ئیتر وادەزانێ ئەویش هەمان باڵندەیە کە توانای فڕینی نییە.
 ڕۆژێک دەبینێ پۆلێک هەڵۆ بەرزبەرز بە ئاسماندا دەفڕن، لای هاوڕێکانی خۆزگە دەخوازێت ئەویش وەک هەڵۆکان بیتوانیبا بەرز بە ئاسماندا بفڕێت. 
کاتێک مریشکەکان گوێیان لەو خۆزگەیە دەبێت گاڵتەی پێ دەکەن و پێی دەڵێن: بەرز مەفڕە و قەت بیر لەوە نەکەیتەوە ببیتە هەڵۆ. پاش ئەو وەڵامە قورسە، بێچووە هەڵۆ بۆ دواجار خۆزگەکەی لە چاڵ دەنێت، ئیتر تا گیان لە دەست دەدات وەک مریشکێکی خەمگین و گۆشەگیر دەژیت، لەگەڵ ئەو خۆزگە کوژراوەدا پیر دەبێت و سەر دەنێتەوە. 

شاشەکانی ئێمە لە ڕێگەی دزینی چاوی بینەرەوە گەمژەمان دەکەن، تا دەسەڵات تەمەنی درێژتر بێت. پێنج ملیۆن کەسین بەڵام سەدان تەلەفزیۆنمان هەیە! ئێستاش زۆرینەمان بەدیار شاشەکانەوە نیوەشەو دەخەوین.

بۆ درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی دەستەمۆ، دەسەڵات چەندین ڕێگا بەکاردێنێت تا تاکەکانی ڕام بکات. چونکە کۆمەڵگەی دەستەمۆ تەمەنی دەسەڵاتی ستەمکار درێژ دەکات. بۆ ئەم ئامانجەش سیستەمی پەروەردە وێران دەکات.
هەموو ئامانجی دەسەڵات بوونی کۆمەڵگەیەکی دەستەمۆ و کوورتبینە، کۆمەڵگەیەک مووچەیەک یان درووشمێکی ناسیۆنالیستی، لێ ببێتە پاراسیتامۆڵ و هۆشی ببات!

 

بڕادبێری لە ڕۆمانی فەهرەنهایت 451دا دەڵێت: بەردەوام لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە کاتیان بدزە بە بەرنامەی سادەی وەک پرسیار و وەڵام، تا بزانن زۆر زیرەکن و زیاتر نەڕۆن. نەهێڵی بچن بەرەو بابەتە لینجەکانی وە کۆمەڵناسی و فەلسەفە و فیکر.
ئەم بەرنامانەش هەمان ستایلی بە گەمژەکردنی خەڵکە، کەسێک وەڵامی پرسیارێکی سادە دەزانێت و گەشکە دەگرێت و خۆی لێدەبێتە پڕۆفیسۆر. بیر بۆردیۆ کۆمەڵناسی فەرەنسی دەربارەی تەلەفزیۆن دەڵێت: تەلەفزیۆن دەتوانی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بکات.
شاشەکانی ئێمە لە ڕێگەی دزینی چاوی بینەرەوە گەمژەمان دەکەن، تا دەسەڵات تەمەنی درێژتر بێت. پێنج ملیۆن کەسین بەڵام سەدان تەلەفزیۆنمان هەیە! ئێستاش زۆرینەمان بەدیار شاشەکانەوە نیوەشەو دەخەوین.

 

هێز تاکە هۆکارنییە بۆ زاڵبوون بە سەر کۆمەڵگەدا، کاتێک ئەسکەندەری مەکدۆنی ئیمپڕاتۆرییاکەی درووستکرد و گەیشتە ڕۆژهەڵات، داوای لە ئەرستۆی مامۆستای کرد کە چۆن بتوانی بەسەر کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکاندا زاڵبێت؟ ئەرستۆ گوتی؛ ئەخلاقیان بشێوێنە. 

میتۆدی شکۆی مامۆستا بشکێنە و بچووکی بکەوە لە چاو قوتابی، ڕێگە نەدەی مامۆستا بە سەر قوتابیدا زاڵبێت، خوێندن لاواز بکە بۆ ئەوەی زۆرینە لە داهاتوودا ببنە چەکدار و حیزبی. ئەمەش بۆ درووستکردنی کۆمەڵگەی دەستەمۆیە.

هێز تاکە هۆکارنییە بۆ زاڵبوون بە سەر کۆمەڵگەدا، کاتێک ئەسکەندەری مەکدۆنی ئیمپڕاتۆرییاکەی درووستکرد و گەیشتە ڕۆژهەڵات، داوای لە ئەرستۆی مامۆستای کرد کە چۆن بتوانی بەسەر کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکاندا زاڵبێت؟ ئەرستۆ گوتی؛ ئەخلاقیان بشێوێنە. 

پیلانێکی تر، گەنجەکان پڕ بکە لەتووڕەیی و بێئومیدیی، وایان لێبکە هەمیشە چاویان لە دیوەخانی سەرۆک بێت. کچێکی مایکەپ و مۆدیل بێنە، بە کۆڵێ سلیکۆن و جوانکارییەوە نیشانی بدە کە داهاتی ساڵێکی یەکسانە بە داهاتی سی ساڵی فەرمانبەرێک. ئەمەش لووتکەی چینایەتیی و نائومیدییە.

کاتێک کۆمەڵگە لە گەڵ ئەم جۆرە  پیلانانەی دەسەڵات ڕاهات و ڕازی بوو، دەبێتە کۆمەڵگەی دەستەمۆ و بێدەنگ و تێکشکاو. هەموو هەوڵی دەسەڵات درووستکردنی تاکێکی ئاڵۆز و شێواوە، تاکێک لەقۆناغی (ئانۆمییەکە)ی دۆرکهایمدایە و زۆر وێرانە. تاکێک درووست دەکات هەمیشەی فریای بیرکردنەوە لە خەم و کێشەکانی خۆی دەکەوێت، ناهێڵێت کۆژانی گشتی ببێتە خەم و بیر کردنەوەی. 

لەم جۆرە کۆمەڵگەیەدا مرۆڤ بە مردوویی لە دایک دەبێت، چونکە ژینگەی کۆمەڵایەتی کۆنتڕۆڵکراوە لە لایەن دەسەڵات.
ئەوەی گرنگە لێرەدا دەبێت کۆمەڵگە ڕاستبکرێتەوە پێش دەسەڵات، چونکە کۆمەڵگەی وێران دەسەڵاتی خراپ درووست دەکاتەوە. لە ژینگە دەستەمۆ و مێگەلدا هیچ چرۆیەک گەشەناکات. یەکەم کار دژایەتیکردنی فریوگەلە. مێگەل لێرەدا میتافۆرێکە بەمانای تەمبەڵ و دەستەمۆکراو.

لە کۆمەڵگەی تێکشکاو و چەپڵەلێدەردا گووڵەکان بە چرۆیی دەمرن.