کۆمپانیای ئێل جی پابەندبوونی خۆی بە پێشکەشکردنی داهێنانی بەردەوام پیشاندەدات، بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتربۆ هەمووان

2023-02-11

لە "پێشانگەی ئێل جی بۆ کاڵا نوێیەکان"دا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێل جی (چۆ) دیدی کۆمپانیا دەخاتە ڕوو بۆ ئەو داهێنانانەی دیزاینکراون بۆ ئەوەی ژیانی بەکارهێنەران باشتربکەن

لاس ڤێگاس، ٤ کانونی دووهەم ٢٠٢٣- ئەمڕۆ کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی کارەبایی کۆنفرانسێکی سازکرد بۆ کاڵا نوێیەکان لە سەنتەری (ماندەلای بەی) بۆ کۆنگرە لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا. لەژێر دروشمی " Life’s Good" ئێل جی دا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار، ویلیەم چۆ باسی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیاکەی کرد بۆ دروستکردنی داهێنان بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی باشترو دڵنیابوونەوە لە داهاتوویەکی پایەدار بۆ هەمووان.

ویلیەم چۆ بە کردنەوەی پێشانگەکە جەختی کردەوە لەوەی کۆمپانیاکەی پابەندە بە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگیە نوێیەکاندا سەرباری هەموو ناڕوونیەکانی داهاتوو، وتی ئێل جی دەزانێت و باوەڕیشی وایە وەڵامی پرسیارەکان هەمیشە لەلای بەکارهێنەر و کڕیارە. وتیشی "دەستپێک و کۆتایی هەموو داهێنانەکان بەکارهێنەر و کڕیارەکانمانن، هەر بەم داهێنانەشە ئێمە دەمانەوێت بزە بخەینە سەر لێوانیان".

داهێنان لەپێناو ژیانێکی باشتر بۆ بەکارهێنەر
ویلیەم چۆ پابەندبوونی ئێل جی خستەڕوو بۆ دابینکردنی کاڵای بەنرخی نوێ بۆ بەکارهێنەرانیان لەڕێی پێناساندنی داهێنانی نوێیوە، وەکو ڕوونمای OLED ی ئێل جی کە بووە هۆی گۆڕانکاری لەو شێوەیەی بەکارهێنەر تەماشای تەلەڤیزۆنی پێ دەکات. ڕوونمای OLED ی ئێل جی کە دە ساڵە کەوتۆتە بازاڕەوە، بەردەوامە لە دانانی ستانداردی پیشەسازی ڕوونما بۆ جۆرایەتی وێنە و ئەزموونێکی ناوازە بۆ بەکارهێنەر. بۆ زیاتر فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر و باشترکردنی شێوازی تەماشاکردنی بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆن، ئێل جی چالاکانە کاردەکات لەگەڵ هاوبەشاندا بۆ دانانی خزمەتگوزاریی نوێ لەڕێی تەلەڤیزۆنی ئێل جیەوە، وەکو MasterClass کە سەکۆیەکی ئینتەرنێتیی پەروەردەییە و بەرنامەی مەشقکردنیMaxPro و Sansar بۆ خزمەتگوزاریی میتاڤێرس.


ویلیەم باسی کەرتی جوڵەشی کرد، کە پاش کارێکی زۆر ئێل جی خۆی گەیاندۆتە ئەوەی ببێتە یەکێک لە هاوبەشە خوازراوەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبیل لەڕێی پارچەکانی ئێل جی بۆ ئۆتۆمبیلەوە. ئێل جی هاوبەشی کردووە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگی ئۆتۆمبیل لە جیهاندا، بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی پیشەسازیەکەی لە کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووەوە بەرەو ناوازەکردن و بەرەوپێشبردنی ئامڕازەکانی ناو ئۆتۆمبیل.

هەروەها بەڕێز ویلیەم باسی ThinQ UP ی ئێل جیش کرد کە پۆلێنێکی نوێیە بۆ گەشەسەندنی ئامێری کارەبایی ناوماڵ لەڕێی پێشکەشکردنی بژاردەی گونجاندنی ئامێرەکان و بەرزکردنەوەی ئاستیان بەپێی خواستی بەکارهێنەر. ئامێرە ئاست بەرزەکانی تر وەکو بەفرگرەی ئێل جیی پێشکەوتوو بە تەکنۆلۆژیای MoodUP™ کە بەپێی حەز و مەزاج و دیکۆری چێشتخانەی ناوماڵەکان دەتوانرێت ڕەنگی بگۆڕدرێت.

کارسازیی داهاتوو بۆ فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر
ویلیەم چۆ دواتر باسی ئامانجی کۆمپانیاکەی کرد بۆ خستنەڕووی ئەزموونی یەکەمین و نوێ و تایبەت لەهەموو بەرهەمەکانیدا بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان دابین ببێت. بۆ فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لە بواری زیاتردا، کۆمپانیاکە چەندان بەرنامەی ناوخۆی کۆمپانیاکەی هەیە بۆ ئەوەی داهێنەران بکەونە خۆیان و هاندان بێت بۆ فەرمانبەرانی ئێل جی لەوەی بە بوێرانە زاڵ ببن بەسەر ئاستەنگیە نوێیەکاندا.

لە پێشانگەکەدا ئێل جی چەند بەرهەمێکی نمایشکرد کە لە تاقیگەکانی ئێل جیدا دروستکراون، ئەم تاقیگانە پرۆژەیەکی نوێی کۆمپانیاکەیە کە بەرهەم و خزمەتگوزاری و چالاکیەکانی بازاڕگەڕی لەخۆ دەگرێت بنەما لەسەر بیرۆکەی تاقیکاری و چەمکی داهێنەرانە لەلایەن ناوخۆی کۆمپانیاکە و دەرەوەی کۆمپانیاکەشەوە، Hover Gym کاڵایەکی لەش ڕێکییە و تەکنۆلۆژیای بزوێنەری کۆنترۆڵکراوی تێدا بەکارهاتووە وادەکات بەکارهێنەران مەشق بکەن بەبێ گۆڕینی دمبڵسەکانیان، excicle کاڵایەکی مەشقکردنی ناوماڵە ئەزموونێکی ناوازەی مەشقکردن بە پاسکیلی وەستاو لەناوماڵدا بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات، brid.zzz کاڵایەکی خەولێکەوتنە کە هەست بە شەپۆلەکانی مێشك دەکات بۆ دروستکردنی لەرینەوەیەکی تایبەت بۆ حەواندنەوەی بەکارهێنەران، pluspot سەکۆیەکی خزمەتگوزاریە کە خەڵاتی بەکارهێنەر دەکات کاتێك ئامڕازەکانی گواستنەوەی کەسیی وەکو پاسکیلی کارەبایی و تەختەی سنگەمەلەی کارەبایی دەکرێنە سەر ئامێرە بێ تەلەکانی بارگاویکردنەوەی کۆمپانیاکە.

ئێل جی بوارەکانی کارسازیەکەی فراوانتر دەکات بۆ لەخۆگرتنی بواری نوێی وەکو بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و تەندروستیی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریەکانی ناوەرۆكی بۆ سەکۆ ئینتەرنێتیەکان. لەهەمان کاتدا ئێل جی وەبەرهێنانی زیاد دەکات لە تەکنۆلۆژیا داهاتوویەکاندا، وەکو ژیریی دەستکرد و تۆڕی ٦ جی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ کارسازە نوێیەکاندا لەڕێی LG NOVA وە (سەنتەری داهێنانی ئێل جی لە باکوری ئەمریکا)

ویلیەم چۆ هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیاکەی باسکرد بۆ هاوبەشێتیکردنی ستراتیژی لەگەڵ پێشڕەوانی جیهانی لە چەندان پیشەسازیدا. بەتایبەتی پیشەسازیی بابەتی وێبسایتەکان، ئێل جی لەنزیکەوە کاری کردووە لەگەڵ چەندان هاوبەشی باڵادا بۆ مسۆگەرکردنی بابەتی زیاتر تا بەکارهێنەران چێژی لێ ببین.

لە کۆنفرانسەکەدا، ویلیەم چۆ تۆم ڕایان ی ناساند کە هاوبەشی سەرەکی ئێل جی یە لە خزمەتگوزاریی بابەتی وێبسایتدا، تۆم سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەخشی پاراماونتە. بەڕێز تۆم ڕایان باسی هەوڵە پێکەوەییەکانی دوو کۆمپانیاکەی کرد لە دابینکردنی ئەزموونێکی ناوازەدا بۆ دەیان ملیۆن بەکارهێنەر لە جیهاندا، Pluto TV کە خزمەتگوزاریەکی پەخشی تەلەڤیزۆنیی خۆڕاییە، یەکگرتنی کەناڵەکەمان فراوان دەکات بۆ LG Channels، زیاتر لە ١٠٠ کەناڵ زیاد دەکات لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە جیهاندا. بەڕێز تۆم ڕایان کۆتایی بە قسەکانی هێنا بە وتنی ئەوەی دوو کۆمپانیاکە بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی هاوبەشێتیەکەیان و توانستەکانیان پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا.

پەیمانێك بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر
ویلیەم چۆ کۆتایی بە پێشکەشکاریەکەی هێنا بە جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی ئێل جی وەکو کۆمپانیایەکی بەرپرس بۆ درککردن بە داهاتوویەکی پایەدار، هەروەها باسی لە جەختی کۆمپانیا کردەوە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان. هەوڵەکان بریتین لە Global IT Challenge بۆ لاوانی کەمئەندام، (GITC) لە ٢٠١١ ەوە دامەزراوە و زیاتر لە ٤٠٠٠ لاوی توانادار کردووە بۆ بنیادنانی کارامەییەکانیان لە تەکنۆلۆژیادا بە ئامانجی نەهێشتنی جیاکاریی دیجیتاڵی بۆ کەسانی کەمئەندام.

ویلیەم چۆ باسی بەڵێنی کۆمپانیاکەشی کرد بۆ زیادکردنی بەردەستبوونی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی ئێل جی بۆ دڵنیابوون لە ئاسان بەکارهێنان لەلایەن کەمئەندامان و بەتەمەنەکانەوە. گروپی ڕاوێژکاریی ئێل جی بۆ کەمئەندامان کە لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە لە کاردایە پێکهاتووە لە چەندان کەسی کەمئەندامی جیاواز و شارەزایانی بەردەستکردن، ئەم گروپە زانیاری و تێبینی دەداتە ئێل جی و ئێل جی بەردەوام بەرهەمی ئاسان بەکارهێنان پێشکەش دەکات بۆ هەمووان. لە کۆریای باشوردا ئێل جی چەندان ڕێکاری گرتۆتە بەر بۆ بەهێزکردنی بەردەستێتی، وەکو دروستکردنی نامیلکەی بەرهەم کە دەنگ و هێماکانی زمانی ئاماژەی لەخۆ گرتووە و ستیکەری زمانی نابینایان (برایلە) ی دابەش کردووە بۆ هەموو ئامێرەکانی، لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاریی زمانی ئاماژە بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکان.


لەگەڵ ئەمەدا ویلیەم چۆ چوار براوەی LIFE’S GOOD AWARD ی ڕاگەیاند کە پێشبڕكێیەکی ئاستەنگداری داهێنانە و لەلایەن ئێل جیەوە دانراوە بۆ برەودان بە دیدی دروشمی 'ژیانێکی باشتر' و بەهێزکردنی داهێنەران کە دەیانەوێت کاریگەریکەی ئەرێنی بکەنە سەر ژیانی مرۆڤەکانی سەر زەوی. براوەکان Day1Lab, Dot Inc., NONA Desalination و SOLUTUM بوون و پشتیوانی ئێل جی وەردەگرن بۆ یارمەتیدانیان لە گونجاندن و بەگەڕخستنی کاڵا داهێنەرانەکانیان بۆ دروستکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان. پاش ئەوەی چوار تیمەکە باسی بیرۆکەکانیان دەکەن کۆتا جار لە ١٦ ی کانونی دووهەمدا لە باخی زانستیی ئێل جی لە باشوری کۆریا، بڕی ١.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەکو خەڵاتی یەکەم دابەش دەکرێت بەسەر چوار براوەکەدا بەپێی پلەی خەڵاتەکانیان.

سەردانی ماڵپەڕی www.LG.com/CES2023 و LG Global YouTube channel بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کاڵا و هەواڵەکانی ئێل جی بۆ CES لە ٢٠٢٣ دا و ئاگاداری هەموو هەواڵەکانی بۆنەکە ببە (٥ بۆ ٨ ی کانونی دووهەم)

---کۆتایی---

کۆمپانیای ئەلیکترۆنیی ئێل جی 
کۆمپانیای ئێل جی داهێنەرێکی جیهانییە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا کە لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری نێودەوڵەتی هەیە کە زیاتر لە ٧٥،٠٠٠ کرێکارە. چوار کۆمپانیاکەی ئێل جی: ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی، ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی www.LGnewsroom.com بکە.