کۆمپانیای ئێڵ جی یەکەم مۆنیتەری Thunderbolt 5 5K2K نمایش دەکات بۆ کەرتی دارایی و تەکنۆلۆژیای زانیاری

2025-06-30
بەرهەمی ڕوونمای ئاست بەرز گونجێنراوە بۆ ئەرکی داتا قورس و ورد بۆ باشترکردنی بەرهەمدارێتی و ئەزموونی بەکارهێنەر.

سیئۆل، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پێگەی خۆی لە بازاڕی کارگە بۆ کارگەدا بەهێز دەکات بە نمایشکردنی UltraFine™ 40WT95UF کە مۆنیتەرێکی ئاست بەرزە و دیزاین کراوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی ئەو پیشەسازیانەی کە داتای زۆریان هەیە وەکو دارایی و تەکنۆلۆژیای زانیاری. ئەم مۆنیتەری UltraFine  یەکەم جۆرە لە جیهاندا بە وردێتی 5K2K (5,120 x 2,160) دروستکراوە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمدارێتی و پشتیوانی دەکات لە Thunderbolt™ 5. ڕوونماکەی ٤٠ ئینچە و ڕێژەی نوێبونەوەی بەرزە و چەندان تایبەتمەندی هەمە کارێتی و بژاردەی پەیوەستکردنی لەگەڵە. مۆدێلی 40WT95UF بۆ کریارانی کارسازیەکان بەردەستە و بەرجەستەی پابەندبوونی ئێڵ جی دەکات بە دابینکردنی ڕوونمای گونجێنەر و ئاست بەرز بۆ پێویستیە کارسازێتیە جیهانیەکان. پیشەوەرانی کەرتەکانی دارایی و تەکنۆلۆژیای زانیاری زۆرجار دووچاری گرفتی سنوردارێتی ڕوونما ئاساییەکان دەبنەوە کاتێك کار دەکەن لەسەر بڕێکی زۆری داتا و چەندان بەرنامەی کراوە. UltraFine 40WT95UF ئەم ئاستەنگیانە دەڕەوێنێتەوە بە ڕوونما ٤٠ ئینچیەکەی و ڕێژەی ٢١:٩ بوارێکی دیجیتاڵی بەهێز دابین دەکات. ڕوونمای مۆنیتەرەکە چەندان تایبەتمەندی ئاسودەیی بینین و پەیوەست کردن و ڕێکخسنی لەسەرە و ڕوونێتیەکی وردی هەیە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر لە بەدەستهێنانی کارایەتی و کاریگەرێتیدا. 
مۆدێلی 40WT95UF تایبەتمەندی وێنەی ناو وێنە Picture-in-Picture و وێنەی تەنیشت وێنە Picture-by-Picture ی هەیە تا بەکارهێنەران بتوانن هەمە کارێتی دوو ڕوونما بکەن لەسەر یەک ڕوونما .شیکاری دارایی بە ڕاستەوخۆیی داتا چڕەکان نمایش دەکات و بەشی تایبەتمەندیەکان و هێڵکاری بازار نیشان دەدات، تایبەتمەندانی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە پەرەپێدانی بەرنامەدا بێت یان یەکخستنی سیستەم بۆ خزمەتگوزاری دەنگ و ڕەنگ دەتوانن ڕوونما درێژکراوەکە بەکاربێنن لەگەڵ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکاندا بۆ نیشاندانی دێڕە درێژەکانی کۆد و بەڕێوەبردنی دیزاینی ئاڵۆز و بەکارهێنانی شیکاری قوڵ. 
ڕوونما 5K2K تەکنۆلۆژیای IPS Black ی ئێڵ جی لەسەرە و پشتیوانی دەکات لە ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و AMD FreeSync Premium ی لەسەرە، ڕوونێتیەکی نایابی هەیە لەگەڵ ڕێژەی دروستی سێبەر و ڕەنگ بۆ جوڵەیەکی بێخەوش. ئەم تایبەتمەندیە پێشکەوتووانە وادەکەن 40WT95UF گونجاوترین بێت بۆ شیکاری ڕاستەوخۆی دارایی و کاری بینین و ڕەنگی وەکو کاری کۆد نوسین و گرافیک دیزاین و دروستکردنی بابەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی. 
شایەنی باسە Thunderbolt™ 5 5K2K ی یەکەم جۆر لە جیهاندا تا خێرایی ٨٠ گیگا بایت لە چرکەیەکدا توانای گواستنەوەی داتای هەیە، ئاسانە بۆ پەیوەستکردن بە ئامێری ئەدا بەرزەوە و شوێنی بارگاویکردنەوەی لاپتۆپی هەیە، هەموو ئەمانە لە تەنها یەک کێبڵدا بەبێ پێویست بوون بە بارگاویکارێکی تر. بۆ یەکخستنی ڕاستەوخۆی ئامێر، ئەم مۆنیتەرە نوێیە چەندان پۆرتی جیاوازی لەسەرە وەکو USB-C و USB-A و HDMI و  DisplayPort 2.1 و RJ45هەموویان ئەزموونی شێوەی یەک ئامێری یو ئێس بی دابین دەکەن. شێوازی پەیوەستکردنی daisy-chaining وادەکات کەمتر وایەر بەکاربێت و کەمتر جەنجاڵی و تێك ئاڵانی وایەر ڕووبدات بۆ دابینکردنی شوێنێکی کاری ڕێکخراو و ئاسودە.
ی.س. لی، سەرۆکی کارسازێتی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردن و دەنگ و ڕەنگ وتی "ئێڵ جی پابەندە بە پەرەپێدانی ڕوونمای پێشکەوتوو و بەرهەمی ئاسانکاری تەکنۆلۆژیای زانیاری کە پێویستیە هەمەجۆرەکانی بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکان پڕ بکاتەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ڕوونمای ئاست بەرزی گونجێنراو بۆ داواکاریە جیاوازەکانی پیشەسازیەکان و بەرهەمی هەمە چەشنی تەکنۆلۆژیای زانیاری کە دیزاینکراون بۆ یارمەتیدانی بەرزکردنەوەی بەرهەمدارێتی لە پیشەسازیە جیاوازەکاندا."

دەتەوێت بەرهەمدارێتیت زیاد بکەیت و جەنجاڵی شوێنی کارەکەت کەمبکەیتەوە؟ بزانە چۆن مۆنیتەرە پێشکەوتووە کارسازێتیەکانی ئێڵ جی شوێنی کار ڕێک دەخات و ئاسودەیی فەرمانبەر زیاد دەکات. هەر ئێستە پەیوەندی بکە بە شارەزاکانمانەوە بۆ دۆزینەوەی بەرهەمی گونجاو بۆ پێویستیەکانت. 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئامێرەکانی ئێڵ جی لە عیراقدا، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.lge360.com

# # #