کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم

2025-06-30
ئەزموونی باشترکراوی بینین بەهۆی تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد و توانستی فراوانترکراوی سەکۆ

سیئۆل، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە webOS Hub 3.0 بڵاو دەکاتەوە، نوێترین وەشانی سەکۆی تەلەڤیزۆنی بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم. ئەم بلاوکردنەوەیە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی هەرە پێشکەوتوو و تایبەتمەندی داهێنانەکی لەخۆ دەگرێت و ستانداردی بەرزتر دادەنێت بۆ بازاری سەکۆی تەلەڤیزۆن. سەرەتا بۆ تەلەڤیزۆنی UHD بە نوێبوونەوەی ٦٠ هێرتز بەردەستبوو، webOS Hub 3.0 تەلەڤیزۆنەکانی UHD بە نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز بە تەکنۆلۆژیای لیدی بچوک لە سەرەتای تەموزدا دەگرێتەوە، بۆ فراوانکردنی کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی. 
webOS Hub کە بەناوبانگە بۆ ئاسانکاری و پشتپێبەستراوێتی، ناوبانگێکی بەهێزیشی هەیە لە جیهاندا و زیاتر لە ٦٠٠ براند خۆیان پەیوەستکردووە بە سیستەمی ئەم کاڵایەوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا. بە بڵاوکردنەوەی webOS Hub 3.0 ئێڵ جی زیاتر هەگبەی کارگە بۆ کارگەی خۆی بەهێزتر دەکات و بەهای گەورەتر دەداتە پێگەکەی بۆ هاوبەشانی جیهانی و بەهێزکردنی تاوی ئێڵ جی لە کارسازێتی سەکۆی تەلەڤیزۆندا. 
بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی دەستکرد لە webOS Hub 3.0 دا بە پێشنیاری دەنگی مرۆڤ بە زیرەکی دەستکردی ThinQ و وێنەی زیرەکی دەستکرد و Neural Network Super Resolution و دەنگی زیرەکی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی خشەخش و ڕوونکردنەوەی دەنگی مرۆڤ لە هەمان کاتدا. ئەم تایبەتمەندیە زیرەکی دەستکردانە پێکەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی بینینی بەکارهێنەر. 

نوێترین وەشان پشتیوانی دەکات لە  System-on-Chip (SoC) تەکنۆلۆژیای سیستەمی سەر پارچەی ئەلیکترۆنی و ئەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز تر دەکاتەوە وەک لە webOS Hub 2.0 دا. باشترکردنەکانی تر وەکو جۆرایەتی وێنەی زیرەکی دەستکرد و کزکردنی لیدی بچوک (بۆ مۆدێلەکانی ١٢٠ هێرتز) و هەمە بینین (وێنەی ناو وێنە و وێنەی تەنیشت وێنە) و ڕوونمای بەردەوام لەکار و پشتیوانی لە Wi-Fi 6  و  AuracastTM Bluetoothبۆ دەنگ. 
لەڕووی ناوەرۆک و دەنگ و رەنگەوە، webOS Hub 3.0 بەردەستبوون بۆ چەندان خزمەتگوزاری دابین دەکات لەگەڵ کەنالەکانی ئێڵ جی و خزمەتگوزاری خۆڕایی پەخشی ئێڵ جی پشتیوانیکراو بە ریکلام. کەناڵەکانی ئێڵ جی لە ئێستادا ٤٠٠٠ کەنالی تێدایە لە ٣٣ بازاری جیهانیدا و دەنگ و رەنگی پشتیوانیکراو بە ریکلام پەخش دەکەن و بینەری نێودەوڵەتیان بەردەوام لە زیادبووندایە. 
گەیمەران سوود دەبینن لە ئەزموونی باشتر کراو لە ڕێی تایبەتمەندی وەکو داشبۆری یاریەکان و گونجاندنی یاری و پۆرتالی یاری کە تازە بلاوکراوەتەوە. پۆرتالی یاری ڕووکارێکی سادەی هەیە و ڕێگەیەکی ئاسان دابین دەکات بۆ گەڕان بەناو یاریەکاندا و چێژبینین بەبێ پێویست بوون بە ئامێری دەرەکی یان کۆنسۆڵ. بەکارهێنەران لیستی بەرنامەی ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان بەکار دەهێنن بە بەرنامەکانی ناو کلاود و بەرنامەی یاری webOS کە بە کۆنترۆڵی تەلەڤیزۆن یاری پێدەکرێت و یاریە بەکارهێنراوەکان و ١٠ باوترین یاری و یاری هەڵبژێردراو لەلایەن سەرنوسەرانەوە و بژاردەی یاری ئاسانکار. سەکۆکە بەرهەمی پەیوەستکردنی کاڵا بە ئینتەرنێتەوە هەیە وەک Home Hub IoT، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بەپێی بەکارهێنەر. 
کریس جۆ، سەرۆکی سەنتەری کارسازی سەکۆی webOS لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردن و دەنگ و ڕەنگ وتی "بڵاوکردنەوەی webOS Hub 3.0 خالی وەرچەرخانی بەرچاوە لە چوار بواری سەرەکیدا: فراوانکردنی بازار و بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژی و هاوبەشێتی باشترکراوی کارگە بۆ کارگە و گەشەی داهاتووەکی. بە دابینکردنی بەهای جیاوازهێن، ئێڵ جی webOS دەکاتە بژاردەی هاوبەشانی کارگە بۆ کارگەی جیهانی."
ئێڵ جی پابەندە بە فراوانکردنی کۆژینگەی هاوبەشی و بزواندنی داهێنانی بەردەوام بۆ باشترکردنی بەدەستگەشتنی جیهانی و بەهای بەکارهێنەر.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئامێری ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.lge360.com 

# # #