سیئول، ٢٠٢٥.٠٦.٣٠ - کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە ڕابەرێکی تەکنۆلۆژیای کەرتی جوڵەیە، خەلاتی ڕێزلێنانی پێدرا لە بۆنەی نیسان ٢٠٢٥ بۆ داهێنان و جۆرایەتی جیهانی کە لە ٢٩ ی ئایاری ئەمساڵدا سازکرابوو. ئەم بۆنە ساڵانەیە خەلاتی ئەو دابینکارانە دەکات کە بەشداربوونی بێوێنەیان هەبووە لە باشترکردنی ڕکابەرێتی بەرهەمی نیسان و بەهای براندەکەدا.
ئەم خەڵاتە ئاست بەرزە بەشداربوونی داهێنەرانەی ئێڵ جی نیشان دەدات لە بواری ڕوونمای زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیلدا وەکو هاوبەشی ستراتیژی کالا و بەرنامەی نیسان. ئێڵ جی ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە پەرەپێدانی سەکۆی کۆمپیوتەری ئەدا بەرزی ناو ئۆتۆمبیل کە چەندان ئەرکی دیجیتاڵی بەڕێوە دەبات لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا. ئێڵ جی پێشتر بە سەرکەوتووانە و جێگیرانە سیستەمی IVI ی پێشووتری نیسانی بە ڕێژەی زۆر بەرهەم هێنا لە ئەوروپا لە ٢٠٢٤ دا و فراوانبوو بەرەو هەرێمەکانی تر. ئەم تۆمارە جێگیرە دەرفەتی نوێی کردەوە لەبەردەم پرۆژە داهاتووەکیەکاندا، بە سەکۆکانی نەوەی داهاتووی دیجیتاڵیشەوە.
یەکەم خەڵاتی داهێنانی جیهانی کە ئێڵ جی وەریگرت بۆ داهێنانی جیهانی، بووە خاڵێکی گرنگی وەرچەرخان لە هاوبەشێتیەکی ماوە درێژ لەگەڵ نیساندا. ئێڵ جی بە کارکردن لەسەر ئەم خەلاتە، دەیەوێت هەماهەنگێتیەکەی قوڵتر بکاتەوە بە فراوانبوونی بۆ ناو بوارە تەکنۆلۆژیە فراوانترەکان. ئەمەش سیستەمی ناو ئۆتۆمبیلی نەوەی داهاتووی دیجیتاڵی دەگرێتەوە کە تەکنۆلۆژیای داهێنانی جوڵەی پێشکەوتوو بەکار دێنێت لەگەڵ بەرهەمی بەرنامەی هەمەچەشنەدا کە ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیل بەرەو باشتربوون دەبەن.
ئیون سیۆک-هیون، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ئۆتۆمبیل وتی "ئەم خەڵاتە شایەتحاڵی رابەرایەتی تەکنۆلۆژیایی ئێڵ جیە لە سەردەمی ئۆتۆمبیلی بەرنامەداردا. ئێمە بەردەوام دەبین لە دابینکردنی بەهای نوێ بۆ بازاڕی جوڵەی داهاتووەکی بە قوڵکردنەوەی هاوبەشێتیەکانمان لەگەڵ ئۆتۆمبیلسازاندا و پێکەوە داهاتووی جوڵە دەنەخشێنین."
ئێڵ جی وەکو ڕابەری تەکنۆلۆژیای پارچەکانی ئۆتۆمبیلدا، بە چالاکانە وەڵامی پێویستیە گۆڕاوەکانی بازاڕ و کریاران دەبێت لەکاتێکدا پیشەسازی ئۆتۆمبیل بەرەو ئۆتۆمبیلی بەرنامەدار دەچێت و بەردەوام دەبێت لە داهێنانی پێشکەوتوو لە هەموو بوارەکانی پارچەی ئۆتۆمبیلدا، بە کاڵا و بەرنامە و IVI و زانیاری نیشاندەرەکان و سیستەمی یاریدەدەری شۆفێری پێشکەوتوو کە هەموویان لایەنی سەرەکی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و خودکارن.
ئێڵ جی بە بەکارهێنانی ئەم هەوڵی داهێنانەکیانە، لە بەرەی پێشەوەی داهێنانی زنیاری نیشاندەرەکاندایە، کە بەردی بناغەی ئۆتۆمبیلی بەرنامەدارە. پار ئێڵ جی پشکی ژمارە ١ ی بازاڕی جیهانی دەستکەوت لە بواری زانیاری نیشاندەری ناو ئۆتۆمبیلدا بە ڕێژەی سەدا ٢٤.٤ بنەما لەسەر شیکاری خۆی بۆ داتای شیکاری ستراتیژی. تەکنۆلۆژیای زانیاری نیشاندەری ئێڵ جی وادەکات پەیوەندی داتای ڕاستەوخۆ و ئاست بەرز رووبدات بە پەیوەست کردنی تۆڕی ناو ئۆتۆمبیلەکە بە ژێرخانی تۆڕی نەوەی پێنجەم (٥جی) ی دەرەکی. ئەم خاڵە بەهێزانە لە زانیاری نیشاندەردا و شارەزایی فراوان لە بەرنامەدا وادەکات ئێڵ جی رۆڵی خۆی پتەوتر بکات لە نەخشاندنی داهاتووی ئۆتۆمبیلی پەیوەستکراو و خودکارەوە.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ بەرهەمی ئۆتۆمبیل
ئەم کۆمپانیایە داهێنانی گرنگیدەر بە مرۆڤ دەهێنێتە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیلەوە. ئێڵ جی کە پێگەی خۆی مسۆگەرکردووە وەکو هاوبەشێکی متمانەپێکراو و داهێنەر، بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی بەرهەمی زیرەک و ژینگە دۆستی وەکو زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و ڕوونما و پەیوەستبوون و ADAS و بەرهەمی سۆفتوێر بۆ ئۆتۆمبیلە سۆفتوێردارەکان. ئێڵ جی لە ڕێی پابەندبوونە بەهێزەکەیەوە بە "شۆفێریکردنی جوڵەی باشتری داهاتوو" هەگبەکەی هەمەچەشنە دەکات بۆ زیاتر بەهێزکردنی توانستەکانی بە سیستەمەکانی ڕووناکی ئۆتۆمیل و درایڤ شەفتی کارەبایی و ئاسایشی ئینتەرنێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.LG.com/global/mobility. بۆ نوێترین هەواڵەکان بەشداریبکە لە ماڵپەڕی جولەی ئێڵ جیدا: LG Loop لە www.LG.com/global/mobility/newsletter و فۆڵۆوی کەنالی لینکد ئینی ئێڵ جی بواری ئۆتۆمبیل بکە لە: www.linkedin.com/company/lgvehiclesolution
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عیراق، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
www.Lge360.com