تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید ٢٠٢٥ ی ئێڵ جی بڕوانامەی "ئەزموونی بینینی ڕاستەقینە لەژێر ڕووناکی ناوماڵ" بەدەستهێنا

2025-06-30
تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید ٢٠٢٥ ی ئێڵ جی بوونە یەکەم براند کە TÜV Rheinland بڕوانامەیان پێ بدات لەسەر نمایشی ڕەنگی ڕەشی تەواوەتی و ڕوونێتی تەواوەتی لە ژێر ڕووناکی ناوماڵدا
    
سیئۆل، ٢٠٢٥.٠٦.٣٠ - کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕایگەیاندن کە نوێترین تەلەڤیزۆنە ئۆلید ٢٠٢٥ەکانی * بڕوانامەی "ئەزموونی بینینی راستەقینە لەژێر ڕووناکی ناوماڵ" بەدەستهێناوە لەلایەن TÜV Rheinland کە ڕێکخراوێکی بەناوبانگی ئەڵمانیە بۆ تاقیکردنەوە و بڕوانامە پێدان. تەلەڤیزۆنە ئۆلید ٢٠٢٥ ەکانی ئێڵ جی یەکەم براندن کە ئەم بروانامەیە بەدەستبێنن و جۆرایەتی بێوێنەی تەلەڤیزۆنەکان لە ژینگەی ڕووناکی ناوماڵدا نیشان دەدات.
پرۆسەی چڕوپڕ و سەختی TÜV Rheinland پلەی "پێرفێکت" ی دابە نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلید ٢٠٢٥ لەناو پێنج بواری تاقیکردنەوەی گرنگدا: ڕەشێتی، زەقێتی، ماوەی سێبەری بابەتی نیشاندراو، مۆدێلکردنی سێبەری چواردەور و پلەبەندی رەنگەکان. تەلەڤیزۆنەکان بە ڕووناکی ٥٠٠ لۆکس (پلەی بەهێزی ڕووناکی) تاقیکراونەتەوە کە هاوتای ژوورێکی ڕووناکە لە ڕۆژدا و ئەنجامەکان نیشانیاندا کە ئەم تەلەڤیزۆنانەن توانای هێشتنەوەی بواری بینینی بەرزیان هەیە بە ڕوونێتی و قوڵێتی دروستی بابەتە نیشاندراوەکان لە دۆخی رووناکی ژووردا. 
  
هەروەها لەگەڵ بڕوانامەی TÜV Rheinland، ڕوونماکانی ئۆلیدی ئێڵ جی لەلایەن ڕێکخراوی UL پشتراستکرایەوە بۆ "ڕەشی تەواوەتی" و "ڕەنگی تەواوەتی" و لەلایەن Intertek پشتراستکرایەوە بۆ سەدا ١٠٠ ی رەنگ و سەدا ١٠٠ ی ئەوپەڕی ڕەنگ. ئەم بەدەستهێنانانە توانای تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی نیشان دەدات بۆ پەخشکردن و نمایشکردنی رەشی تەواوەتی و رەنگی زەق و پتەوکردنی ناوبانگی ئێڵ جی لە تەکنۆلۆژیای بێوێنەی بینراودا. 

بەپێی دامەزراوەی Omdia بۆ لێکۆڵینەوە، ئێڵ جی دووپاتی سەرکردایەتیەکەی دەکاتەوە لە بازاری تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی جیهانیدا. لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٥ دا ئێڵ جی پشکی گەورەی بازاری بەرکەوت بە ڕێژەی سەدا ٥٢ بنەما لەسەر ناردنە ئاویەکان. هەروەها ئێڵ جی بووە یەکەم براند کە ڕێژەی ١٠ ملیۆن فرۆشی تەلەڤیزۆنی ئۆلید تێپەڕێنێت لە ئەوروپادا تا نیسانی ٢٠٢٥. 
  
جونگ جای-چول، سەرۆکی تاقیگەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ وتی "ئەم بڕوانامەیە توانستە ڕوونەکانی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێڵ جی نیشان دەدات و جیایان دەکاتەوە لە بازاڕی جیهانی تەلەڤیزۆنی ئۆلیددا. ئێمە پابەندین بە بەرەوپێشبردنی تەکنۆلۆژیای ئۆلید بۆ دروستکردنی ئەزموونی بێوێنە لەڕێی تەلەڤیزۆنە بێوێنەکانمان لە هەر ژینگەیەکی ڕووناکیدا."

بۆ زانیاری لەسەر جۆرایەتی وێنە و داهێنانی تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلیدی ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: LG.com
# # # 
 
*مۆدێلی زنجیرەکانی ئێڵ جی ٢٠٢٥ M5/G5/C5/B5  ئەم بڕوانامەیەیان پێدراوە

دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عیراق، سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە 

www.Lge360.com