کۆمپانیای ئێڵ جی لە عێراق قاپشۆرێکی ناوازە دەخاتە ڕوو کە چوار جؤر شوشتن لە خۆ دەگرێت و تەکنۆلۆژیای هەڵمی تێدایە 

2023-02-11

بەغداد، عێراق | ٢٥ ی کانونی یەکەم ٢٠٢٣: کۆمپانیای ئێڵ جی کە دروستکارێکی جیهانییە بۆ کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵە و ماوەیەکی دوورودرێژە تەکنۆلۆژیا بەکاردەهێنێت لە بازاڕی عێراقدا بە خۆشحاڵییەوە نوێترین بەرهەمی خۆی دەخاتە بازاڕەوە کە قاپشۆری LG QuadWash™ ە. ئەم قاپشۆرە ناوازەیە مەبەست لێی گۆڕانکاریە لەو ڕێگە و شێوازەی هاوڵاتیانی عێراق کاروباری قاپشۆردن دەکەن، ئەم قاپشۆرە ئاسانتر و کەموزەتر و پاکژتر کاردەکات وەك لە هەموو قاپشۆرەکانی پێش خۆی.ل یەکێك لە تایبەتمەندیەکانی ئەم قاپشۆرەی ئێڵ جی تەکنۆلۆژیای TrueSteam™ ە کە هەڵم بەکاردێنێت بە ١٠٠ پلەی گەرمیدا بۆ کوشتنی بەکتریا و میکرۆبەکانی سەر قاپەکان بۆ پرۆسەیەکی پاکژتر و سەلامەتتر و دەروون ئارامیی زیاتر بۆ بەکارهێنەر. ئەم تایبەتمەندیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو خێزانانەی منداڵانیان هەیە یان ئەندامەکانی سیستەمێکی بەرگری لاوازیان هەیە.

قاپشۆری ئێڵ جی LG QuadWash™ سیستەمێکی چوارینەی تێدایە کە چوار قۆڵی ئاوپرژاندنی تێدایە وەک لە دوو دانە. ئەمەش وادەکات زۆرترین شوێنی قاپەکان پاکبکرێتەوە، تەنانەت کون و درزەکانیشی. ئەم تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە وادەکات پرۆسەی پاککردنەوە خێراتر و ئاسانتر بێت.

تەکنۆلۆژیای Direct Drive تایبەتمەندیەکی پێشکەوتووی ترە کە بە ڕاستەوخۆیی ئاوەکە دەپرژێنێتە سەر ئەو شوێنانەی پێویستیان بە زۆرترین پاککردنەوە هەیە. ئەمەش واتە قاپەکان ئاسانتر و بە ئاو و پاکژکارەوەیەکی کەمتر پاک دەکرێنەوە. ئەم تایبەتمەندیە یارمەتیدەرە لەوەی کەلوپەلە ناسکەکان نەشکێن لەڕێی پرژاندنی ئاو بەو شوێنانەی پێویستیان بە ئاوپێدا کردنە.

قاپشۆری LG QuadWash™ لەگەڵ ئەم تەکنۆلۆژیا پێشکەوتوانەدا، بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە ئاسان بەکاربێت. تەکنۆلۆژیای ThinQ™ ی ئێل جی وادەکات بەکارهێنەران لەڕێی کۆنترۆلەوە قاپشۆرەکان بەکاربێنن بە بەرنامەی مۆبایل. ئەمە واتە تۆ تەنها لە بەرنامەی مۆبایلەکەتەوە قاپشۆرەکەت دەخەیتە کار و دەزانیت پرۆسەکە گەشتۆتە کوێ و دەتوانیت دەستپێکردنەکە دوا بخەیت. هەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە تۆ بە ئاسانی کارەکانت بەڕێوە ببەیت ئەگەر کاتت نەبوو.

تێکردن و دەرهێنانی قاپەکانیش ئاسان کراوە لەڕێی سیستەمی EasyRack™ Plus ئێل جیەوە. شوێنەکان قەبارەیان دەگۆڕێت بۆ گونجاندنیان لەگەڵ قەبارەی قاپ و کەوچک و تاوەکاندا تا زۆرترین بڕی کەلوپەل جێی ببێتەوە و کات و وزەی کەمتر بەکاربەرێت.

کیم تایهەنگ، بەڕێوەبەری گشتیی ئێل جی لە عێراق وتی "ئێمە خۆشحاڵین قاپشۆری Quad Wash بخەینە بازاڕی عێراقەوە، وەکو پێشڕەوانی پیشەسازی ئێمە تێدەگەین لە گرنگیی ئاسانکردنی کاروباری ناوماڵ بۆ بەکارهێنەران. ئەم قاپشۆرەمان تەکنۆلۆژیای TrueSteam™ و Direct Wash و QuadWash™ وادەکات بەرزترین ئاستی تاکنۆلۆژیا پێشکەش بکات و ئێمە دڵنیاین ئەم قاپشۆرەمان پێشبینیەکانی بەکارهێنەران تێدەپەڕێنێت و زیاتر پێشکەش دەکات.

قاپشۆری QuadWash™ لە ئێستادا بەردەستە لە فرۆشیارە ڕێپێدراوەکانی ئێل جی لە هەموو عێراقدا. سەردانی نزیکترین فرۆشیارمان بکە و قاپشۆرەکەمان لە نزیکەوە و لە کاردا ببینە و بیبەوە ماڵەکەت. ئەوەی قاپشۆری QuadWash™ پێشکەشی دەکات ئەزموونی ئاسانکاریی و کارامەیی و پاکژی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووە. 
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ئێڵ جی عێراقەوە لە نزیکترین فرۆشیاردا یان سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکە تا بزانیت نزیکترین فرۆشیار لێتەوە کامەیە و زانیاریەکانی پەیوەندیکردن وەرگرە. 


---کۆتا---
دەربارەی ئێل جی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ وئامێرە هەواییەکان HA
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی کارەبایی ناومەڵ و ئامێرە هەواییەکان HA پێشڕەوێکی جیهانییە لە کەلوپەلی ناوماڵ و ئامێری زیرەکی ناوماڵ و ئامێرە هەواییەکان و ئامێرە ناوازەکان بە تەکنۆلۆژیای ژیریی دەستکردی LG ThinQ وەوە. ئەم کۆمپانیایە چەندان ئامێری هەیە کە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی تێدایە وادەکات ژیان و کار ئاسانتر و تەندروستتر بن بۆ بەکارهێنەران لەڕێی دیزاینکردنی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و کەلوپەلی ژیانکردن و ئامێری پاکژکردنەوەی هەواوە. پێکەوە ئەم کەلوپەلانە ئاسانکاری و بەرزترین ئەدا و کەمترین وزە و تەندروستیی پێشکەش دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێل جی سەردانی www.LGnewsroom.com بکە