پێدەچێت ئایفۆن ١٥ تا پاییزی ئەمسال نەگاتە دەستمان، بەڵام پرسیاری زۆر هەیە سەبارەت بەوەی کە ئەپڵ چی گۆرانکارییەک لە نەوەی نوێی مۆبایلەکەی دەکات
. ئایا ئایفۆن ١٥ دەرچەی تایپسی ی دەبێت؟
ئایا ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٢٣ نرخی ئایفۆن زیاد دەکات؟
تەنانەت بەرهەمە نوێکەی ئەپل ناوی "ئایفۆن ١٥"لێنراوە؟ تا ئێستا
کەس لە دەرەوەی ئەپڵ وەڵامی ئەم پرسیارانە نازانێت نازانێت، لێرەدا چەند دەنگۆیەک لەچەند سەچاوەیەکی باوەڕپێکراو دەخەینەڕوو کە تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە، بۆ ئەوەی وێنەیەک لەو شتانە بکێشین کە ڕەنگە لە ئایفۆن ١٥ەوە بیبینین.
له‌وانه‌یه هه‌ریه‌كه له ئامێره‌كانى " ئایفۆن " و " ئایفۆن پڕۆ " له ڤێرژنى ساڵى 2023 له‌یه‌كتر جیاواز بن ، ئه‌مه‌ش به‌پێى یاداشتێكى دیزاینكردنى تایبه‌ت به‌م دوو ئامێره ، ئه‌م یاداشه‌ش كۆمپانیاى " ماك رومێرز " به‌نهێنى به‌ده‌ستى كه‌وتووه و زانیارییه‌كانیشى بڵاوكردووه‌ته‌وه .
ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڵێت :" (ئایفۆن 15 پڕۆ) و (ئایفۆن 15 پڕۆ ماكس ) تایبه‌تمه‌ندى (واى فاى 6 ئی- 6)ـیان بۆ دابین ده‌كرێت ، له‌كاتێكدا ئامێره‌كانى تر‌ى هه‌مان ڤێرژن ، كه نرخه‌كه‌یان گونجاوه ئه‌م كاره ناكه‌ن " .
به‌پێى زانیارییه دزه‌كردووه‌كان ، كه له‌لایه‌ن " ماك رومێرز " بڵاوكراوه‌ته‌وه ، هه‌ریه‌كه له ئامێره‌كانى " ئایفۆن 15 " و " ئایفۆن 15 پڵه‌س " به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌كارهێنانى پێوه‌رى پێشووى " واى فاى 6 " و په‌نا بۆ " واى فاى 6 ئى " نابه‌ن .
ئایا ئایفۆن ۱٥ دەبێتە شەحنی تایپ سی؟
گەورەترین دەنگۆی دیزاینی ئایفۆنی نوێ پەیوەندی بە دەرچەی شەحنکردنەوەی ئایفۆنەوە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا کە ئایفۆنەکانی ئەوروپا دەبێت ببن بە تایپسی ٢٠٢٤. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەپڵ هەموو مۆدێلەکانی ئایفۆن دەگۆڕێ-یان تەنها ئەوانەی لە یەکێتی ئەوروپا دەفرۆشرێن.
نرخی ئایفۆن ١٥: چەند دەبێت ؟
نرخەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزبوونەتەوە لە دوای هاتنی ئایفۆنی ئەسڵی لە ساڵی ٢٠٠٧. وە ڕەنگە ئەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا دووبارە بێتەوە لەگەڵ ئایفۆن ١٥، تەنها ئەوە نەبێت کە بەو شێوەیە نەبێت کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە. نرخی ئایفۆن ١٥ی ئاسایی پێشبینی دەکرێت لە ئێستادا وەک ئایفۆنی ۱٤ بمێنێتەوە،
بەڵام دەکرێت نرەکانیشی بەشێوەی چاوەروانەکراو بەز ببێتەوە لەئەگەری دەنگۆی هاتنی ئایفۆن ١٥ ئەلترای. مارک گورمان رۆژنامەنووس لە بلومبێرگ دەنووسێت، مۆدێلی نوێی ئایفۆن کە دەنگۆی لەسەرە ئەمساڵ بەردەست بێت ، جێگەی ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس بگرێتەوە ئایفۆنی ئەڵترایە بەڵام ئەمانەتەنها دەنگۆن. هەروەها کوو پێشبینی دەکات ئەپڵ جیاوازی زیاتر لە نێوان مۆدێلەکانی ئایفۆن پرۆ و ئایفۆن پرۆ ماکسدا بکات. لە ئێستادا نرخی ئەمریکی لە ٨٢٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ مۆدێلی ئایفۆن ١٤ی ئاستی سەرەتایی (١٢٨ گێگابایت) تا دەگاتە ١٥٩٩ دۆلار بۆ بەرزترین ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس کە بیرگەی ١ تێرابایت هەیە.