ئەیوب حەسەن – ئابوریناس
زۆرێك لە كۆمپانیاكانی بۆرسە لە ئەمڕۆدا خەریكی فێلو تەڵەكەبازین لەگەڵ خاوەن پشكەكانیان، بەجۆرێك لەبەرامبەر پشكدارەكانیاندا خەریكن خۆیان بەشێوەیەك نیشاندەدەن كە بەتەواوی دورە لە واقعی بارودۆخی كۆمپانیاكان.
هەردوو توێژەی فەڕەنسی " پاتریك ئارتۆ و ماری پۆڵ ڤیرار" لە توێژینەوە هاوبەشەكەیاندا بە ناونیشانی (سەرمایەداری خەریكە خۆی وێران دەكات) كۆمەڵێك بەڵگەی بەهێز لە سەر ئەو فرتو فێڵانە بڵاو دەكەنەوە كە كۆمپانیاكانی بۆرسە لەسەر ئاستی جیهان دەیگرنەبەر بۆ كێشكردنی پشكداری زیاتر.
،،
كۆمپانیاكان هەڵدەستن بە شێوەیەكی نهێنی خۆیان پشكی كۆمپانیاكانی خۆیان دەكڕنەوە بۆ ئەوەی بەهای پشكەكانیان لە بۆرسەدا بەرزبێتەوەو كڕیاری زۆرتربێت.
ئەو فێڵانە بریتین لەوەی كۆمپانیاكان هەڵدەستن بە شێوەیەكی نهێنی خۆیان پشكی كۆمپانیاكانی خۆیان دەكڕنەوە بۆ ئەوەی بەهای پشكەكانیان لە بۆرسەدا بەرزبێتەوەو كڕیاری زۆرتربێت.
ئەوان نمونەی كۆمپانیای (بارمالات)ی ئیتاڵی دەهێننەوە كە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٣دا كۆی قەرزەكانی گەیشتە ١٤.٣ ملیار یۆرۆ، بەڵام ئەم كۆمپانیایە كۆی قەرزەكانی بە ١.٨ ملیار یۆرۆ ڕاگەیاند، نزیكەی دەساڵ بەم شێوەیە یاری بە ژمارەی قەرزەكانی دەكرد، تەنها لە پێناو ئەوەدا كە پشكداری نوێ بهێنێتە ناو كۆمپانیاكە.
سەرەنجام بەم فێڵانە توانی دەساڵ تەمەنی مایەپوچبونی خۆی دوا بخات.
،،
كۆمپانیایەكی وەك وەنكۆین كە نە لەناو بۆرسەكانی جیهاندایە و نە هیچ كۆت و بەندێكی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر دەبێت چ فێڵێك لە پشكدارەكان بكەن؟ دەبێت كاتی مایەپوچبوونی كۆمپانیایەكی گوماناوی بەم شێوەیە بكەوێتە چ كاتێكەوە؟ یان دەبێت چەند هاوڵاتی هەرێمی كوردستانو وڵاتانی دیكە توشی مایەپوچبوون بێن؟
گەر كۆمپانیاكانی بۆرسە كە لە ناو لیستی بۆرسەدان و تەواوی ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەریان گیرابێتە بەر هێشتا خەریكی فێل و خەڵەتاندنی هاوڵاتیان بن،
دەكرێت كۆمپانیایەكی وەك وەنكۆین كە نە لەناو بۆرسەكانی جیهاندایە و نە هیچ كۆت و بەندێكی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر دەبێت چ فێڵێك لە پشكدارەكان بكەن؟ دەبێت كاتی مایەپوچبوونی كۆمپانیایەكی گوماناوی بەم شێوەیە بكەوێتە چ كاتێكەوە؟ یان دەبێت چەند هاوڵاتی هەرێمی كوردستانو وڵاتانی دیكە توشی مایەپوچبوون بێن؟ ئەم ئەگەرانە بەتەواوی كراوەن و ناكرێت غافڵگیر بین لە ئاستی.
،،
سەرباری ئەوەی ئەم دراوە لە ناو بۆرسەكانی جیهاندا هیچ مامەڵەیەكی پێوە ناكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناو لیستی دراوە ئەلیكترۆنییەكاندا نییە بۆ ئەوەی بتوانرێت پشكی ئەلیكترۆنی پێبكڕیت.
وەنكۆین چییە؟
مانگی یەنایەری ساڵی ٢٠١٥ دراوی ئەلیكترۆنی وەنكۆین (OneCoin) لەسەر دەستی چەند كۆمپانیایەكی ئەوروپی دەركەوت.
بنكەی سەرەكی كۆمپانیاكە لە شاری سۆفیای بۆڵگاریایە و، نزیكەی شەش لقی لە چەند وڵاتێكی جیهاندا هەیە، وەك لقی هۆنگ كۆنگ و دوبەی. ئەم دراوە ئەلیكترۆنییە بەتەواوی هاوشێوەی دروای "بت كۆیین" ە كە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند پڕۆسەیەكی بیركاری ئاڵۆز بۆ ئەوەی ئەم جۆرە لە دراو نرخێكی هەبێت و بەرامبەر بە دراوەكانی جیهان ئاڵووێری پێ بكرێت.
مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم جۆرە دراوەدا لەڕێگەی هێڵەكانی ئەنتەرنێتەوە دەبێت، هەر بۆیە بەخێرایی لە ناو گەنجاندا بڵاوبوویەوە، سەرباری ئەوەی ئەم دراوە لە ناو بۆرسەكانی جیهاندا هیچ مامەڵەیەكی پێوە ناكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناو لیستی دراوە ئەلیكترۆنییەكاندا نییە بۆ ئەوەی بتوانرێت پشكی ئەلیكترۆنی پێبكڕیت.
،،
بەهۆی ئەوەی كە لە هیچ دەزگایەكی ئابووری و دارایی جیهانیدا وەك دراوێكی ڕەسمی و گەرەنتیدار مامەڵەی پێوە ناكرێت، بەشێك لە دەوڵەتان كەوتنە دژایەتیكردنیو بە پرۆژەیەكی خەڵەتێنەر ناویان هێنا.
هەر بۆیە هەر كۆی قەیران و تەنگژەكان لە سەرەتای سەدەی بیستویەكدا لە قۆناغی شەپۆلی ئەنتەرنێتدا ڕوویدا، لەگەڵ دەركەوتنیدا بەهۆی ئەوەی كە لە هیچ دەزگایەكی ئابووری و دارایی جیهانیدا وەك دراوێكی ڕەسمی و گەرەنتیدار مامەڵەی پێوە ناكرێت، بەشێك لە دەوڵەتان كەوتنە دژایەتیكردنیو بە پرۆژەیەكی خەڵەتێنەر ناویان هێنا.
سەرباری ئەوەی ئەوانەی مامەڵەی پێوەدەكەن سورن لەسەر ئەوەی كە ئەمە پڕۆژەیەك نییە بۆ هەڵخەڵەتاندن، لەبەر ئەوەش دەوڵەتەكان بەرەنگاری دەبنەوە چونكە دراوێك بەهێزە و دەوڵەتان لەوە دەترسن كە جێگای دراوەكانیان بگرێتەوە و دەستەڵاتی دارایی لە دەست حكومەتدا نەمێنێت، هەروەها پشتیوانانی ئەم پڕۆژەیە دەڵێن ئەمە گەلەكۆمەكی دەوڵەتان و ئەو لایەنانەن كە كێبڕكێی وەنكۆین دەكەن.
،،
دەوڵەتێك بەوە ڕازی نابێت لە تەنیشت دراوەكەیەوە دراوێكی بۆ ڕاستبێتەوە كە هیچ مەرجێكی یاسایی نییە
لە ڕاستیدا هەڵوێستی پشكدارەكانی كۆمپانیاكە جۆرێكە لە تێنەگەیشتن، چونكە هیچ دەوڵەتێك بەوە ڕازی نابێت لە تەنیشت دراوەكەیەوە دراوێكی بۆ ڕاستبێتەوە كە هیچ مەرجێكی یاسایی نییە سەرباری ئەوەی لەلایەن دەستەڵاتی دارای و بانكی ناوەندییەوە دانی پێدا نەنرابێت. سەرباری ئەوەش كە دەركردنی دراو لە هیچ كوێدا لە ژێر دەستەڵاتی كەرتی تایبەتدا نییە.
كێ وەنكۆینی دامەزراند؟
دكتۆر رۆجا ئنگۆتۆڤا كە هاوڵاتییەكی بوڵگارییە بە دامەزرێنەری ئەم دراوە ئەلیكترۆنییە دادەنرێت، ئەو خاتونە تا ئێستا لە بەشێكی زۆری وڵاتاندا بەشێوەیەكی یاسایی ڕێگەی كاركردنی پێنەدراوە، بەتایبەتی لە ئەمریكا.
بەڵام لەهەندێك وڵاتی دیكەی وەك باكوری ئەفریقادا بڵاوبویەوە وەك مەغریب و جەزائیر، هەندێك وڵاتی تری ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ژمارەیەك وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریكای لاتین ڕێگەی كاركردنی پێدراوە.
سیباستیان غرینوود بەشداریكردوە لەم كۆمپانیاییەدا، ئەو سەرمایەدارێكە تەنها لەبەر ئەو دەستهات و قازانجانە بەشداریكردوە، ئەو پێش ئەوەی كە بەشداری بكات لە وەنكۆیندا بەشداری كردبوو لە Unaico ئەم كۆمپانیایەش توشی ڕەخنە هات لە لیژنەی كاغەزی دارایی و ئاڵووێری پاكستانیدا.
،،
دراوی وەنكۆین هیچ بەهایەكی نییە و، هەروەها بونیشی نییە لەلیستی CoinCodex و لە كێبڕكێ دا، كە بەهای دراوە ئەلیكترنییە هێماكراوەكانی تێدا بەشێوەیەكی سەربەخۆ و بە گوێرەی ئاڵووێرە هەنوكەییەكان
لەڕاستیدا دراوی وەنكۆین هیچ بەهایەكی نییە و، هەروەها بونیشی نییە لەلیستی CoinCodex و لە كێبڕكێ دا، كە بەهای دراوە ئەلیكترنییە هێماكراوەكانی تێدا بەشێوەیەكی سەربەخۆ و بە گوێرەی ئاڵووێرە هەنوكەییەكان.
لەم ماوەی دواییدا چەند توێژەرێكی ئابوری هەستان بە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ وەنكۆین لە دوبەی، لەو دانیشتنەدا یەكێك لە شارەزاكانی بیتكۆین "جیمس دۆلاهان" و هەندێك لە پشكدارەكان ئامادەبوون.
لەوێدا جیمس دۆلاهان هەندێك زانیاری بڵاوكردوە لەسەر ئەم دراوە ئەلیكترۆنییەو، وتی: "ناكرێت چاوەڕوان بیت كە هیچت دەستكەوێت لەو دراوە ئەلیكترۆنییە جگە لەو زانیارییانەی كە لە پێگە ئەلیكترۆنییەكەیاندا هەیە، بەڵام كاتێك پرسیاری هونەرییان ئاڕاستەدەكەیت هیچ وەڵامێكی باشت دەست ناكەوێت.
هەروەها وتی ئێمە قەناعەتمان وەهایە كە ئەم پڕۆژەیە پڕە لە ناڕونی وە پشت نابەستێت بە هێمادانان یان بلۆك تشین".
بانكی ناوەندی "ئۆگەندا" لەم ماوەی كۆتاییدا هەندێك ئاگاداری ئاڕاستە هاوڵاتیانی خۆیكرد دەربارەی وەنكۆین، ئەو بانكە یەكەم بانكی ئەفریقی نەبوو كە هەڵسێت بە ئامۆژگاری كردنی هاوڵاتیان لە بارەی وەنكۆینەوە.
،،
هێشتا مەترسی ئەوەیان هەیە كە ئەم دراوە لە ڕێگەی فێڵەوە باری ئابوری هاوڵاتیانی قورستر بكات.
ئەوان ترسیان لەوە هەیە كە ئەم جۆرە لە دراوی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاو بوەتەوە لەو كیشوەرەدا، گەنجانی ئەو وڵاتانەش بەو پەڕی هێزەوە كاردەكەن بۆ دەرچون لەو بارە سەختەی گوزەران و پاشان دەوڵەمەند بون، بەڵام بانكی ناوەندی ئەو وڵاتانە هێشتا مەترسی ئەوەیان هەیە كە ئەم دراوە لە ڕێگەی فێڵەوە باری ئابوری هاوڵاتیانی قورستر بكات.
پاشان مانگی دیسەمبەری ٢٠١٦، حكومەتی ئیتاڵیا هەستا بە دانانی سنورێك بۆ وەنكۆین و، هەروەها ئەو كۆمپانیایی تۆمەتباركرد بەوەی كە ئەو كۆمپانیایە ڕێگەپێدراو نییە بەگوێرەی بازاڕی هەرەمی جیهانی.
لە هەمان ساڵدا صین هەندێك ڕێوشوێنی گرتە بەر بەرامبەر ئەو كۆمپانیایە. پاشانیش لە مانگی یەنایەری ساڵی ٢٠١٨ دا پۆلیسی بوڵگاریا هەستا بە دەستگرتن بەسەر بنكەی وەنكۆین لە سۆفیای پایتەختی بوڵگاریادا. مانگی مەی ڕابردوو.
داواكاری گشتی صین هەستا بە جوڵاندنی چەند كەیسێك كە ئاڕاستەی وەنكۆین كرابوو، ئەم كەیسانە نزیكەی دو ساڵی خیاند لە ناوچەی هۆنان لە صین.
لەو كەیسەدا چوار هاوڵاتی صینی تۆمەتباركران و پاشان سزا دران بە ماوەی چوار ساڵ زیندانی و سزای دارایی كە بە ١٥٠٠ دۆلار دەست پێدەكات بۆ ٧٨٠٠٠ هەزار دۆلار، پاشان ٢٢٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریكیان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكانیان.
پاشان لە ماوەی دو ساڵی ڕابردودا صین نزیكەی ٣٠ ملیۆن دۆلاری لەم كەیسەدا خەرجكردوە.
بەشداریكردن لە وەنكۆین-دا
بۆ ئەوەی كەسێك بەشداربێت لەم دراوە ئەلیكترۆنییەدا، پێویستە لە ڕێگەی چەند كۆرسێكەوە تەواوی زانیارییەكانی پێبدرێت و، لە تەواوی كارەكانی ئەو كۆمپانیایە تێبگات.
بەم چەشنە دەتوانێت لەبەرامبەردا پێدانی بڕە پارەیەكدا ببێتە خاوەنی ئەكاونتێك ئەو ئەكاونتانەش چەند جۆرێكن وەك (ستاتەر، تیریدەر، پرۆتیریدەر،تایكۆن..هتد) ئەم ئەكاونتانە هەریەكەیان نرخێكی لەسەرە كە لە ١٤٠ یۆرۆە دەستپێدەكات. پاشان كڕیار دەتوانێت لە ڕێگەی كڕینی پشكەوە بەشداربێت لەسەر ئەكاونتی كەسێكی تر ئەویش بە گرێبەستێك دەبێت لە نێوان كڕیار و فرۆشیاردا.
،،
لەسەر ئاستی جیهانیش تا ئێستا ئەوەی كە ئاماژەی پێدەكرێت نزیكەی ٣ملیۆن و شەش سەد هەزاركەس لە ڕێگەی كڕینی ئەكاونتەوە بەشداریانكردوە.
مەبەستی سەرەكی لە بەشداریكردن لەم كۆمپانیایەدا "دەوڵەمەندبونە"، بەجۆرێك پرسی دەوڵەمەندبون تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ كەسی كردۆتە خاوەنی ئەكاونت و، سەرباری ئەوەی سەدەها كەس لە ڕێگەی كڕینی پشكەوە بەشداریان كردوە.
لەسەر ئاستی جیهانیش تا ئێستا ئەوەی كە ئاماژەی پێدەكرێت نزیكەی ٣ملیۆن و شەش سەد هەزاركەس لە ڕێگەی كڕینی ئەكاونتەوە بەشداریانكردوە.
،،
لە ناو بۆرسەكاندا هیچ متمانەیەكیان نییە و، لە لیستی ئەو دراوە جیهانیانەدا نییە كە ڕێگەپێدراون.
بەڵام ئەوەی كە لەم كۆمپانیایەدا دەبینرێت قازانجكردن تێیدا نەزانراوە، بەمانایەكی دیكە كۆمپانیا نرخی هەر وەنكۆینێك دیاریدەكات لەبەرامبەر یۆرۆدا، بەشێوەیەكی سەنتراڵیزم نرخی ئاڵووێر دیاریدەكات، پاشان مادام لە ناو بۆرسەكاندا هیچ متمانەیەكیان نییە و، لە لیستی ئەو دراوە جیهانیانەدا نییە كە ڕێگەپێدراون.
گرفتی وەنكۆین چییە؟
،،
بەهیچ جۆرێكیش مامەڵە بەم جۆرە دراوەوە ناكرێت تەنها لەڕێگەی پێگەی ئەلیكترۆنی ئاڵوگۆڕی كۆمپانیاكە خۆیەوە نەبێت
كۆمپانیاكە هەڵدەستێت بە دەركردنی دراوی ئەلیكترۆنی وەنكۆین لەڕێگەی هەردو بنكە سەرەكیەكەوە لە بوڵگاریا و هۆنگ كۆنگ، بەهیچ جۆرێكیش مامەڵە بەم جۆرە دراوەوە ناكرێت تەنها لەڕێگەی پێگەی ئەلیكترۆنی ئاڵوگۆڕی كۆمپانیاكە خۆیەوە نەبێت.
بەشدار دەبێت پێویستە لەسەری كە ئەكاونتێك بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداربێت، پاشان دەتوانێت وەنكۆینت بكڕێت و بیفرۆشێت بەڵام بەو نرخەی كە كۆمپانیا خۆی دیاریدەكات نەك بەگوێرەی خواست و خستنەڕوو نرخی وەنكۆین دیاریبكرێت.
،،
لە پارێزگای سلێمانی چەند جێگایەك ئامادەیان تێدایە كە مامەڵە لەگەڵ خاوەن پشكەكانی دراوی وەنكۆیندا مامەڵەبكەن ئەویش بەڕێژەی لەسەدا سەد نا بەڵكو بەڕێژەیەك كەمتر لە سەدا چل.
مادام ئەم دراوە ئەلیكترۆنییە ڕێگەپێدانی یاسایی نییە لەسەر ئاستی جیهانی، پشكدارەكانی ناتوانن لەهەمو جێگایەكدا مامەڵەی پێوەبكەن، بەڵكو تا ئاستێكی زۆریش سنوردارە.
لە پارێزگای سلێمانی چەند جێگایەك ئامادەیان تێدایە كە مامەڵە لەگەڵ خاوەن پشكەكانی دراوی وەنكۆیندا مامەڵەبكەن ئەویش بەڕێژەی لەسەدا سەد نا بەڵكو بەڕێژەیەك كەمتر لە سەدا چل.
بەم چەشنە مامەڵەكردن و گۆڕینەوەی وەنكۆین بە كاڵا و شمەك و پێداویستی پڕۆسەیەكی خاوە، لەبەر ئەوە خاوەن پشكەكان ناتوانن وەك دراوێكی متمانەدار مامەڵەی پێوەبكەن.
،،
خاوەندارێتی ئەم دراوە ئەلیكترۆنییە دەكەوێتە دەست كۆمپانیاوە، مادام لەدەستی كۆمپانیادایە دەكرێت هەمیشە چاوەڕوانی مایەپوچبونی لێبكرێت
گرفتی سەرەكی ئەم دراوە، گرفێتكی بنچینەییە چونكە خاوەندارێتی ئەم دراوە ئەلیكترۆنییە دەكەوێتە دەست كۆمپانیاوە، مادام لەدەستی كۆمپانیادایە دەكرێت هەمیشە چاوەڕوانی مایەپوچبونی لێبكرێت.
ئەویش لە ڕێگەیەكی زۆر دراماتیكیەوە دەبێت چونكە كۆمپانیاكان پێش هەمو شت كار لەسەر قازانج دەكات و، لە هەر چركەیەكدابێت كۆمپانیایەكی ناڕونی وەها دەكرێت لە چاو دیارنەمێنێت، یان دەكرێت لە ڕێگەی فێڵێكەوە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی دیكەدا لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی وەنكۆین ڕێكەون.
،،
گەر سبەی كۆمپانیا لە چاوتروكانێكدا بزربو، پشكدارەكان چۆن دەتوانن ئەو بڕە پارەی كە لەو كۆمپانیادا بەكاریان هێناوە دەستیان دەكەوێتەوە.
ئەویش بەكڕینی وەنكۆین لە بازاڕەكاندا تا ئەو ڕادەی نرخی دراوەكە دەگاتە ئاستێكی پێشبینی نەكراو، پاشان لەڕێگەی هەمان ڕێكەوتنەوە بیفرۆشنەوە، ئەمەش وادەكات نرخی وەنكۆین تا ئاستێكی چاوەڕواننەكراو نزمبێتەوە.
بەم شێوە زیانەكان دەكەونە سەر ئەستۆی خاوەن ئەكاونت و پشكەكان، و خاوەنی كۆمپانیاش دەكرێت لە چركەیەكدا بزربێت، بەتایبەتی كۆمپانیایەكی وەك وەنكۆین كە تا ئێستاش لە زۆرینەی وڵاتاندا بەیاسا ڕێگەی پێنەدراوە و، هیچ گەرەنتیەكی مانەوەی لای پشكدارەكان نییە.
با گریمانەیەك بەم شێوەیە دابنێین گەر سبەی كۆمپانیا لە چاوتروكانێكدا بزربو، پشكدارەكان چۆن دەتوانن ئەو بڕە پارەی كە لەو كۆمپانیادا بەكاریان هێناوە دەستیان دەكەوێتەوە.