بۆنە گەورەکەی ئێل جی پاش ٤ ساڵ دەستپێدەکاتەوە بۆ خستەڕووی نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیا.

2023-03-18

نمایشەکەی ئێل جی لە MEA (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا) ٢٠٢٣ دەستپێدەکاتەوە بۆ دابینکردنی ئەزموونی راستەوخۆ بۆ نوێترین داهێنانەکانی ئێل جی
بۆنە گەورەکەی ئێل جی پاش ٤ ساڵ دەستپێدەکاتەوە بۆ خستەڕووی نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیا.
 
دوبەی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ١٩ ئازار ٢٠٢٣- بۆنەی نمایشی ئێل جی لە MEA ٢٠٢٣ لەم دواییانەدا دەرگاکانی واڵاکرد بۆ یەکەمجار لە دوای چوار ساڵ و نوێترین بەرهەمە بەهێز و ئاستەنگی-شکێنەکانی کۆمپانیای ئێل جی پێشکەش کرد.
ئەم بۆنە دوو ڕۆژەییە لە شاری حەبتور کرا لە دوبەی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٤٠٠ میوان، هەموویان شایەتحاڵی نوێترین داهێنانەکان بوون کە بەم زوانە دەهێنرێنە هەرێمەکەوە. نمایشەکەی ئێل جی کە لە دوای ٢٠١٩ ەوە یەکەمجارە بکرێت گەورەترین گروپی بەشداربووانی پێکەوە کۆکردەوە و رەنگدانەوەی متمانە بەخۆبوون و چاوەڕوانیەکانی ئەوان بوو بەرامبەر براندی ئێل جی و زنجیرە بەرهەمە نوێیە سەرنجراکێشەکانی. ئەم بۆنەیە پابەندبوون و جەختکردنەوەی فەلسەفەی کۆمپانیاکەیە بۆ Life’s Good (باشی و خۆشیی ژیان) کە دەیەوێت بەرهەمی داهێنەرانە بێنێتە بازاڕەوە بۆ باشترکردنی ئەزموونی گشتیی بەکارهێنەران.
بەڕێز ئیل هوان لی، فەرمانبەری جێبەجێکاری گشتی بۆ ئێل جی لە هەرێمی MEA وتی "ئێمە خۆشحاڵین کە نمایشەکەی ئێل جی لە هەرێمی MEA دەستی پێکردۆتەوە لە ماوەی پاش بڵاوبونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنادا. لە رابردوودا ئەم بۆنەیە ناوبانگێکی بۆ خۆی دروست کردبوو کە ئەزموونی راستەوخۆ بۆ میوانەکانی دابین دەکات بۆ داهێنەرترین تەکنۆلۆژیاکانی ئێل جی تا دواتر ئەزموونی بێوێنە و تایبەت و نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دابین بکات، بۆنەکەی ئەمساڵ لە جاران باشترە. سەرباری ئەو ئاستەنگیانەی رووبەرووی پیشەسازیەکە بۆتەوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، شتێکی خۆشحاڵکارە ببینیت چەندان میوان و هاوبەشان ئامادەن لە بۆنەکەدا." میوانەکان ئەزموونی راستەوخۆی بەرهەمە ئاست بەرزە تایبەتیەکانیان کرد وەکو زنجیرەی نەوەی دووهەمی LG SIGNATURE و تەلەڤیزۆنی بێ تەلی OLED و وەشانی دەهەمین ساڵیادی بەفرگرە بە تایبەتمەندی MoodUP™.  هەروەها کۆمپانیای ئێل جی زنجیرە بەرهەمە ستراتیژیەکانی خۆی خستە بەردەست وەکو تەلەڤیزۆنی QNED و جلشۆری Vivace و هەواگۆڕی DualCool . میوانان ئەزموونی زنجیرە بەرهەمی نوێشیان کرد وەکو جلشۆر و جل وشککار و سیستەمی دەنگی و روونمای یاری ئەلیکترۆنی و کۆمپیوتەر و گسکی کارەبایی و ستایڵەر و چەندانی تر. بۆنەکەی ئەمساڵ ئەزموونی (یەکەمین و تایبەت و نوێ)ی تەلەڤیزۆنی ستایڵی ژیان و WashTower™ دەخاتە بەرچاو. جەختێکی تایبەتی هەبوو لەسەر ئامێری کارەبایی ئێل جی دانراو لەناو ماڵدا کە زیاتر جەخت لە ئامادەگی ئێل جی لە هەرێم و بازاڕدا دەکاتەوە.
بەڕێز یەنگ هاک جونگ، بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئێل جی لە شام، وتی "هەمووان لە ئێل جی دڵخۆشن بە دەستپێکردنەوەی نمایشەکەی ئێل جی لە هەرێمی MEA ٢٠٢٣. ئێمە کۆمەڵێك بەرهەمی نوێ و ئامێری داهێنەرانەمان هەیە کە نمایشکراون بۆ میوانەکان تا بەکاری بێنن و ئەزموونی بکەن. بە زیاتر لە ٤٠٠ میوانەوە کە پشتراستیان کردەوە ئامادەبن لە بۆنەکەدا ئێمە پێشبینی چاوەڕوانیەکی زۆر دەکەین لە میوانەکانمان لەسەر ئەو تەکنۆلۆژیە داهاتوویانەی ئێل جی لە ساڵانی داهاتوودا بەردەستیان دەکات. بۆنەکە دەرفەتێکی ناوازەش بوو بۆ ئێل جی بۆ باشترکردنی پەیوەندیە کارسازیەکانمان لەگەڵ هاوبەشانی ناوخۆدا. وەکو ئێل جی ئێمە بە تەواوەتی پابەندین بە پشتیوانیکردنی بەکارهێنەرانی ناوخۆیی و هاوبەشانمانەوە بە پڕکردنەوەی پێویستیەکانیان و بەشداریپێکردنی ئەو بەهایانەی کۆمپانیا دایناوە بۆ ژیانێکی خۆشتر.
بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر زنجیرە بەرهەمەکانی ئێل جی تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێل جی بکە: www.Lge360.com