تەلەڤیزۆنە OLEDەکانی ئێل جی بۆ ٢٠٢٣  عێراق دەباتە سەردەمێکی نوێی ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ

2023-03-26

کۆمپانیای ئێل جی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدە مۆدێل ٢٠٢٣ کانی بڵاو دەکاتەوە کە تایبەتمەندی پێشکەوتووی تێدایە بۆ ئەزموونێکی نایابی بینین و سەلامەتیی باشترکراو بۆ چاو لە عێراقدا.
 
بەغداد، عێراق، ٢٦ ی ئازار ٢٠٢٣: کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی گشتیدا نوێترین تەلەڤیزۆنی OLED بڵاوکردەوە کە نوێترین تەکنۆلۆژیای تێدا دیزاینکراوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئەزموونێکی نایابی بینینیان هەبێت لەکاتی تەماشاکردنی تەلەڤیزۆندا. تەلەڤیزۆنە OLED ە مۆدێل ٢٠٢٣ کانی ئێل جی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی پرۆسێسکردنی وێنە و سەکۆی نوێکراوەی webOS ی تێدایە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بە خواستی خۆیان هەڵیبژێرن چۆن تەماشای تەلەفیزۆنەکان دەکەن. نوێترین پرۆسێسەری ئێل جی Alpha9 وادەکات ئەم تەلەڤیزۆنە مۆدێل نوێیانە زیرەکتر بن و لەڕێی بەرنامەی بایەخپێدانی تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جیەوە بەکارهێنەران دڵنیا دەکاتەوە تەلەڤیزۆنەکانیان بە باشترین شێوە کار بکەن بۆ چەندان ساڵی تر.
 
تەلەڤیزۆنە OLED ەکان دیزاین کراون بۆ هەمووان و AI Concierge ی تێدایە کە وادەکات لەڕێی مێژووی گەڕان و ئەو شتانەی بەکارهێنەر زۆر بەدووایدا گەڕاوە لیستی بابەتە خوازراوەکانی بۆ جیا بکاتەوە تا ئاسانتر هەڵیانبژێرێت. ئەم تایبەتمەندی AI Concierge هەروەها ڕێکخستن و بژاردە و شێواز پێشنیار دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بە خواستی خۆی دەستکاری ئەزموونی بینینەکەی بکات، هەروەها تایبەتمەندی بەسوودی تێدایە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ئەو بەکارهێنەرانەی کێشەی بیستنیان هەیە دەتوانن ئامێری بیستنەکانیان پەیوەست بکەن بە تەلەڤیزۆنەکانەوە لەڕێی بلوتوسەوە یان لەڕێی پەیوەستکردن بە نێردەرێک کە پەیوەستکرابێت بە یەکێك لە دەرچە HDMI ەکانی تەلەڤیزۆنەکەوە. بەرنامەی بایەخپێدانی تەلەڤیزۆنە OLED ەکان تایبەتمەندی تری تێدایە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاک راگرتنی رووی OLED ەکە، وەکو Pixel Cleaning (پاککردنەوەی پیکسڵ) و  Screen Move ( جوڵاندنی ڕوونما) و   Adjust Logo Brightness (دەستکاریکردنی رووناکیی لۆگۆ) و Care Recommendation(پێشنیارەکانی بایەخپێدان). ئەم بەرنامەیە لەڕێی دوگمەی قەدبڕەوە دەتوانرێت بەکاربێت لەسەر کۆنترۆڵەکە. پرۆسێسەرە نوێیەکانی زنجیرەی ئەلفا زیرەکیە دەستکردە پێشکەوتووەکەی ئێل جی بەکاردێنێت بە ناوی Deep Learning (فێربوونی قوڵ) بۆ دڵنیایدان لە بوونی وێنە و دەنگی ئاست بەرز. AI Picture Pro وادەکات وێنەکان ڕوونتر بکرێن و OLED Dynamic Tone Mapping Pro وادەکات هەر وێنەیەك بە تەواوەتی دەربکەوێت و وردەکاریەکانی بێنە بەرچاو. ئەم پرۆسێسەرە AI Sound Pro یشی لەسەرە کە وادەکات دەنگەکان بە تایبەتمەندی 9.1.2 پەخش ببن بە هەموو لایەکدا لە بڵندگۆی تەلەڤیزۆنەکەوە بۆ ئەوەی بینەر بەتەواوەتی ڕۆبچێت لەوەی تەماشای دەکات.
 
بەڕێز کیم تایچەنگ، سەرۆکی لقی ئێل جی لە عێراق وتی "عێراق بازاڕێکی سەرەکیی کۆمپانیای ئێل جیە و ئێمە خۆشحاڵین کە نوێترین تەلەڤیزۆنە OLED ەکانمان بێنین بۆ بەکارهێنەران لێرە. بەهۆی داواکاریە زۆرەکەی سەر ئامێری کارەبایی کاتبەسەربردنی ئاست بەرزەوە، ئێمە ئاسودەین لەوەی تەلەڤیزۆنە مۆدێل ٢٠٢٣ کانمان زیاتر پێشکەش دەکەن لەوەی بەکاهێنەرە عێراقیەکانمان چاوەرێی دەکەن. هەروەها باشترکردنی بەرچاویشمان کردوە بۆ روونماکانمان تا چاوەکان سەلامەتتر بن ئەمەش وادەکات تەلەڤیزۆنەکانمان بژاردەیەکی نایاب بن بۆ ئەو خێزانانەی سەلامەتییان بەلاوە گرنگە، هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەی جۆرایەتی وێنەکانمان تێک بچن.
 
 
تەلەڤیزۆنە OLED ە مۆدێل ٢٠٢٣ کان زنجیرەی ئیڤۆ Z3 و G3 و C3ی نوێکراوەن. بەهۆی تەکنۆلۆژیا و پرۆسێسەری زیرەکی Gen6 کە بەهێز و وردکارن لەم تەلەڤیزۆنە مۆدێل نوێیانەدا وایانکردووە رووناکی و وردیی رەنگ و وێنەکان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بن. تەلەڤیزۆنەکان تیشکی شینیان نزمە ئەمەش ئاسودەیی بۆ چاو دابین دەکات، روونماکانی تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێل جی مۆدێل ٢٠٢٣ بڕوانامەی Eyesafe® پێدراوە لەلایەن TÜV Rheinland ەوە. شێوازی Eye Comfort (ئاسودەیی چاو) لە تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی مۆدێل ٢٠٢٣دا وادەکات توندیی تیشکی شین بگونجێنێت کە لە هەر پیکسلێکەوە دەردەچێت بۆ کەمکردنەوەی تێكچونی رەنگ و دروستکردنی رەنگێکی گەرمتر (تێر)، ئەمەش رەنگەکان سروشتیتر و جوانتر دەردەکەون. تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێل جی بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی وێنە و دەنگی Dolby Vision و Dolby Atmos. مۆدێلەکانی ئەمساڵ شوێنی بڵندگۆکانیان ڕێک و ورد گونجێنراوە لەگەڵ شێوەی تەلەڤیزۆنەکەدا، وادەکات دەنگێکی چواردەور دابین ببێت بە جۆرایەتی دەنگی باشترکراو لەلایەن IMAX کە   DTS:Xدروستی کردووە.
 
لەم مۆدێلە نوێیە OLED انەدا، ئێل جی پێش رکابەرەکانی دەکەوێت بەو ئەزموونە نوێ و رێکخراو بەپێی خواستی بینەرەی پێشکەشی دەکات لە مۆدێلە ٢٠٢٣ کانیدا. ئەم مۆدێلانەی ئەمساڵ نوێترین وەشانی webOS ی تێدایە و رووکاری بەکارهێنانی نوێکراوەتەوە کە چەندان بژاردە و ئاسودەیی لە بەکارهێناندا دابین دەکات بۆ بەکارهێنەر. هەروەها تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئەمساڵ بە شێوەیەک ئەزموونی بینین دابین دەکەن کە تەنها تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێل جی بتوانن کارێکی وەها بکەن. ئەم مۆدێلانەی ئەمساڵ تەکنۆلۆژیای جۆرایەتی وێنەی خود رووناککار و پرۆسێسەری بەهێز لەخۆ دەگرن هەوەها چەندان خزمەتگوزاری تر زیادکراوە بۆ تەلەڤیزۆنەکان. تەلەڤیزۆنە ئێل جیە OLED ەکان مۆدێلی نوێکراوەی Z3 و G3 و C3ئیڤۆ لەخۆ دەگرن کە پێشکەوتووترین مۆدێلەکانی کۆمپانیاکەن هەموو ئەمانە بۆ دابینکردنی بینێکی باشتر بۆ بەکارهێنەر.
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەری ئێل جی بکە www.lge360.com