ئامێری هەوا پاکژکاری ئێڵ جی (PuriCare): هەوایەکی پاکژ بۆ ماڵێکی تەندروست

2023-04-05

٥ ی نیسانی ٢٠٢٣: هەوای پیس و ڤایرۆس تەواوی کەشی چواردەورمانی تەنیوە، پاراستنی ماڵەکانمان بە سەلامەتی و تەندروستی هیچ کات هێندەی ئێستا گرنگ نەبووە. کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئامێری هەواپاکژکاری (PuriCare) ی بڵاوکردەوە، ئەم ئامێرە دەتوانێت هەوای ماڵەکەت پاکژ بکاتەوە و ژینگەیەکی سەلامەت بۆ خێزانەکەت دروست بکات.
تەنانەت جۆرایەتی هەوای ناوماڵەکانیش بەو ڕادەیە تەندروست نیە کە بیری لێدەکەینەوە. هاتنە ناوەوەی تەنۆلکە و گازە ژەهراویەکان هەواکەیان پیس کردووە، PuriCareی ئێل جی هەوایەکی پاکژ و بێ خەوش بۆ تەواوی ناوماڵەکەت دابین دەکات بە هەوا پاکژکارەوەی ٣٦٠ پلە وادەکات تەواوی ڕۆژەکانی ساڵ هەوایەکی تەندروست و ژیانێکی تەندروستت هەبێت.
ئەم ئامێرە تەنۆلکە ژەهراویەکان بە ٣٦٠ پلە هەڵدەمژێت و هەوایەکی پاک دابین دەکات بۆ هەموو ئەندامانی ناوماڵ، گرنگ نیە ئامێرەکە لەکوێدا دابنرێت. پاڵنەرە پاککارەکان هەواکە دەسوڕێنێتەوە بۆ ئەوەی هەوایەکی پاک بە هەموو لایەکدا بڵاو ببێتەوە. پاڵنەرە پاککارەکان هەوای فلتەرکراو و پاک بە دووری ٧.٥ مەتر دابین دەکات.
تەوژمی هەوا بە سیستەمێکی فلتەرکردنی ٣٦٠ پلەییدا تێپەڕ دەبێت کە پێکهاتووە لە پرۆسەیەکی شەش قۆناغی بۆ لابردنی چەندان جۆری تەپوتۆز و گاز و تەنۆلکە. ئامێری PuriCare™ بە ژمارە جۆرایەتی هەواکە پیشان دەدات بە شێوەیەکی خودکارانە لەڕێی هەستەوەری PM1.0 و هەستەوەری غازەوە بە شێوەیەکی زۆر ورد و بەهێز.
 
هەروەها دەرچە دووانیەکەی تەوژمی پاکژکاری هەوا تایبەتمەندی Baby Care (بایەخدان بە منداڵ) ی تێدایە کە دوو یەکە ستوونیەکەی PuriCare دەرچەکانی خوارەوە دەکاتە کار بۆ پاکژکاردنەوەی هەوای ئەو ناوچانەی منداڵ تیایدا زۆر گاگۆڵکە دەکات و یاری دەکات.
پاکژکاری هەوای PuriCare 360° تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی تێدا دانراوە کە یارمەتیدەری بەکارهێنەرە لە کۆنترۆلکردن و دەستکاریکردنی ئامێرەکە لە هەر کات و شوێنێکدا بە بەکارهێنانی بەرنامەی ThinQ ی مۆبایل.
سوودەکانی PuriCare 360 تەنها سنوردار نەکراوە بە پاکژکردنەوەی هەواوە، بەڵكو جۆرایەتی هەواش پیشان دەدات لەڕێی نیشاندانی ژمارەوە بە شێوەیەکی خودکارانە لەڕێی هەستەوەرەکانی PM1.0 و غازەوە بە وردییەکی زۆر بەرز.
ڕاستە هەوای پیس لە هەموو لایەکەوە چواردەوری داوین، بەڵام دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ماڵەکانمان چیتر کارێکی گران نیە بەهۆی ئەم ئامێرەوە. لەڕێی سەردانکردنی ئەم لینکەوە زیاتر بزانە لەسەر پاکژکاری هەوای PuriCare: https://www.lg.com/levant_ar/air-purifiers/lg-as95gdwv0
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە: www.Lge360.com