کۆمپانیای ئێڵ جی خەندە بۆ جیهان دەکات بە شوناسی براندە نوێکەیەوە

2023-04-15

لەڕێی داهێنانەوە و داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی براندەکەیەوە، کۆمپانیای ئێل جی ئامانجی ئەوەیە چالاکانە پەیوەندیبگرێت لەگەڵ بەکارهێنەرەکانیدا بە تێپەڕاندنی سنورەکان و شێوازە باوەکان
 
سیئۆل، ١٣ ی نیسانی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی ئاڕاستەیەکی براندێکی نوێ و شوناسێکی بینراوی نمایش کرد کە تیشکی زیاتر دەکاتە سەر بەهای دروشمی Life’s Good (ژیانێکی باشتر) ئەویش بە داڕشتنەوەی شێوازی بینراوی گەنجانەتر و جوڵاوتر لە خاڵەکانی پەیوەندیگرتنی ڕووبەڕوو و دیجیتاڵی لەگەڵ بەکارهێنەراندا.
 
لەڕێی ئەم ڕێنماییە نوێیانەی پەیوەندیگرتنی براند کە دابینکراوە بۆ فەرمانبەرانی لە هەموو جیهاندا، کۆمپانیای ئێڵ جی چوارچێوەی ئاراستە نوێیەکەی داڕشتووە بۆ براندەکە تا لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە خۆشبویسترێت لە هەموو وڵاتان و لەنێو هەموو نەوەکاندا، بە نەوەی گەنجیشەوە (لەدایکبووانی ١٩٩٧ تا ٢٠١٣)، ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە براندێکی ناسراو لە هەموو شوێنێکدا. ڕێنماییەکانی پەیوەندیگرتنی براند بەرجەستەکردن و دووبارە کردنەوەی بەها کرۆکیەکانی ئێڵ جی دەبێت بۆ "سازشنەکردن لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەران" و "داهێنان بۆ مرۆڤایەتی" و "گڕوتین بۆ بەخشینی زەردەخەنە".
 
دروشمی براندی Life’s Good  بەرجە ستەی پەیامی کۆمپانیاکەیە کە چۆن دەیەوێت بەکارهێنەرانی توانادار بکات و دەرفەتیان بداتێ لە چێژبینین لە ژیانێکی ئاست بەرزتر و ساتە نایابەکان لەڕێی بەرهەم و خزمەتگوزاری و پەیوەندیگرتنەکانی ئێڵ جییەوە. هەروەها وەکو ئەرکی براندەکە کۆمپانیا لە هەوڵی بەدەستهێنانی (داهێنان بۆ ژیانێکی باشتر) دایە بە بەشداریکردن لە دابینکردنی ژیانێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەسارەی زەوی.
 
ئەم ئاڕاستە نوێیەی براند داڕشتنەوەی شوناسی بینراوی ئێڵ جی و دووبارە لێکدانەوەی بوونی گڕوتین و هەستی پێکەوەبوونی براندەکە لە خۆ دەگرێت. کۆمپانیاکە ئامانجی برەودانە بە پەیوەنیگرتن لەگەل بەکارهێنەری زیاتردا لەرێی شوناسێکی نوێی بینراوەوە کە زیندوویەتی و کارلێکی زیاتر و جۆشێکی نوێش دەدات بە وێنا و بەهای براندەکەی ئێستا.
 
لە جیهانی دیجیتاڵیدا، هێمای کۆمپانیاکە دێتە ژیانەوە و لەڕێی دەربڕینی زیاتر و نوێترەوە کارلێكی زیاتر لەگەڵ بەکارهێنەران دەکات. هێمای براندەکە کە پێكهاتووە لە پیتەکانی L و Gی ئینگلیزی، ئەم دوو پیتە هەشت جوڵەی تایبەتی دروست دەکەن، بە لەقاندنی بەشی سەرەوەیان و خولانەوە و چاوداگرتن. لەڕێی ئەم جوڵە نوێیانەوە، هێمای براندەکە دەتوانێت بەخێرهاتنی بەکارهێنەران بکات بە زەردەخەنەیەکی دۆستانە و لەگەڵ موسیقای پاشخانی سەکۆ دیجیتاڵیەکەدا جوڵە و سەمای ناوازە و سەرنجڕاکێش بکەن.
 
لەگەڵ ڕەنگی سوری تایبەت بە ئێڵ جیدا، کۆمپانیاکە ڕەنگێکی چالاکتری جۆری  Active Red بەکاردێنێت لە هەموو شوێنەکانی پەیوەندیگرتن لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا. هەروەها چەندان سێبەری ڕەنگی جۆراوجۆر لەم ڕەنگەدا هەیە و ڕەش و سپیش بوونیان هەیە، هەموو ئەمانە هەمەجۆرییەک دروست دەکەن کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت بەپێی تایبەتمەندیە نایابەکانی هەریەك لە بەرهەم و خزمەتگوزاریەکان.
 
کۆمپانیای ئێڵ جی شێوازێکی نوێی پیتەکانی دیزاینکردووە بۆ دروشمی Life’s Good براندەکەی، کە بە شێوەیەکی فراوانتر بەکاردێت وەکو براند لەسەر کارتۆن و پاکەتی بەرهەمەکانیدا. ئەوەی بە زیرەکانە تێکەڵی شێوازی پیتەکان کراوە ئەو شێوانەن کە بە ئیلهامی بەرهەمە هەمەجۆرەکانی ئێڵ جی خۆیانەوە داڕێژراون.
 
ستراتیژیەتی براندی نوێی ئێڵ جی تەنها شوناسە تایبەتیەکەی کۆمپانیاکە بەهێز ناکات، بەڵكو ئاماژەیە بۆ ئامادەبوون و توانای کۆمپانیاکە بۆ گەشەکردن و گەورەبوون لەگەڵ نەوەکاندا، هاوشانی پابەندبوونە نایابەکەی بە داهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەر لە هەموو جیهاندا. کۆمپانیا پلانی هەیە لەم ساڵدا ئەم براندە تایبەتیە بێوێنەیەی لە هەموو شوێنەکانی پەیوەندیگرتن لەگەڵ بەکارهێنەراندا بخاتە گەڕ لە هەموو جیهاندا.
 
ویلیام چۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، وتی "هەبوونی ستراتیژیەتێکی بەهێز و بەردەوام وادەکات بتوانین باشتر بەهاکانمان و شوناسە تایبەتیەکەمان بخەینە بەر چاو و گوێ، کە بە شێوازێکی نایاب داهێنان و گڕوتین تێکەڵ دەکات." هەروەها وتیشی "بە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیەتی براندە نوێیە کۆمپانیای ئێڵ جی ئامانجی بوونە بە براندێکی ناسراو و دیار کە پەیوەندیبگرێت و تێبگات لە تەواوی بەکارهێنەرانی بەبێ سنوربەندی تەمەن و شوێنەوە."
 
 
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٢ دا زیاتر لە بڕی ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com