کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی خۆی لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا بڵاو دەکاتەوە

2023-05-19

دووهەم زۆرترین داهات لە چارەکی یەکەمدا و قازانجی زۆر ڕەنگدانەوەی کار و پلانن بۆ بەرەوپێشبردنی هەگبەی کارسازی و کارابوونی کردارەکی لە بازاڕی کاردا
 
سیئۆل، ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ داهاتی خۆی لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بڵاوکردەوە، کە نزیکەی ٢٠،٤ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (نزیکەی ١٥.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی) بوو کە دووهەم زۆرترین داهاتە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کرابێت، هەروەها نزیکەی ١.٥ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (١.١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) قازانجی کار بووە کە سێهەم زۆرترین قازانجی کارە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا و لە تەواوی مێژووی کۆمپانیای ئێل جیدا. ئەم تۆمارە گەورانەی فرۆش رەنگدانەوەن بۆ پلان و کاری بنەڕەتی کۆمپانیاکە بۆ باشترکردنی پەیکەربەندی کارسازی و کارابوون لە کاردا، هەرچەندە دۆخە ئاستەنگدارەکانی ئابوری جیهان کاریگەری گەورەشی هەبووە لەسەر قازانجەکانی ئەمساڵ.
 
پەیکەربەندی کارسازی کۆمپانیای ئێڵ جی بە شێوەیەکی بەرچاو باشترکراوە و بەرەوپێش براوە لەڕێی بەردەوام فراوانکردنی بڕی بەهای کارسازیەکانی و بواری کارەکانی تری کە پەیوەندی بە ڕەقەکاڵاوە نیە، وەکو خزمەتگوزاری و بڵاوکراوەکان، کە گەشەسەندنێکی بەرچاویان هەیە.
 
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و ئامێری هەواگۆڕ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی ٨.٢ تریلیۆن وەنی کۆری (زیاتر لە ٦.٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی) داهاتی هەبووە و بڕی ١.٢ تریلیۆن وەنی کۆری (١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) قازانجی کارسازی هەبووە. یەکەی کارسازی لە کۆمپانیاکەدا بەرزترین داهاتی چارەکی یەکەمی ساڵی هەبووە، قازانجی کارسازیەکەی زیاتربووە لە ١ تریلیۆن وەنی کۆری (کەمتر لە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی) کە بۆ یەکەم جارە ئەم فرۆشتنە ڕوبدات . گەشەی بەردەوامی کۆمپانیاکە بە گشتی لەلایەن فراوانبوونی خێرا و پڕتاوی پەیوەندیە کارسازیەکانی کۆمپانیاکەوە بووە و پاڵنەر بووە، هەروەها لەلایەن فرۆشی بەرهەمە کەموزەکان و بەرهەمە پەمپدارەکانەوە بووە، هەروەها چەندان بەرهەمی تری سیستەمی ئەزبەرکردنی وزە. ئامێرە پێشەنگەکانی هەواگۆڕ و گەرمکردن و هەواسازکردنی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ناوماڵ و شوێنەکانی کار بە نایابانە کاریان کردووە و کەم وزەیان بەکارهێناوە کە رەنگدانەوەیە بۆ شێوازی باوی بازاری ئەوروپی بنەما لەسەر سنوربەندیە توندەکانی ژینگەپارێزیدا. ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر مانەوە لە هێڵێ ڕکابەریدا لەڕێی بەرهەمە نایابەکانیەوە هەروەها لەڕێی بەهێزکردنی بەرهەمەکانیەوە بۆ هەموو چین و توێژەکان وەکو وەڵامێك بۆ جەمسەربەستوویی داواکاری بازاڕ، هەروەها لەڕێی بەڕێوەبردنی پەیکەربەندی تێچوون بۆ باشترکردنی قازانج. ئێڵ جی پێشبینی دەکات گەشەی بەردەوام بەخۆوە ببینێت لەڕێی جەختکردنەوە سەر فراوانکردنی پەیوەندی نێوان کارسازیەکانی خۆی و خێڕاترکردنی بەشی خزمەتگوزاریەکانی بە کارسازیەکانی بەکرێدان و بایەخپێدانیشەوە، کە گەشەی سالانەی بە تێكڕا گەشتۆتە ٪٣٠ لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە کۆریای باشوردا.
 
کۆمپانیای ئێڵ جی هۆم ئینتەرتەینمەنت ((LG Home Entertainment یەکەمین داهاتی چارەکی یەکەمی تۆمارکرد بە بڕی ٣.٥٦ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی) بووە لە فرۆشدا و بڕی ٢٠٠.٣ ملیار وەنی کۆری (١٥١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) لە داهاتی کارکردن دا هەبووە. قازانجکردن باشترکراوە بەهۆی بەڕێوەبردنی کاریگەری تێچووی بەکاربردن لەڕێی باشترکردنی پێشبینیکردنی داوای بازاڕ. هەرچەندە داوای بازاری جیهان بۆ تەلەڤیزۆن کەمبۆتەوە بەهۆی دۆخە ئابوریە سەختەکانەوە لە ئەوروپادا، بەڵام ئێل جی فرۆشی زیاتر بووە لە بواری خزمەتگوزاری و بڵاوکراوەکاندا بنەما لەسەر سەکۆی webOS بۆ تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی، لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی ڕکابەریەکانی بەکاربردنی ئەنجامداوە. بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئێڵ جی لە ٢٠٢٣ دا کە لە پێشەنگییاندا بەرهەمە داهێنەرەکانی وەکو تەلەڤیزۆنی LG OLED evo وا پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە لە پێشەنگی ڕکابەرێتیەکەیدا بهێڵێتەوە. هەروەها بڵاوکردنەوەی  Lifestyle Screens دەرگای شەبەکەیی ناوازەیە و دیزاینی جیاواز و تایبەتمەندی نایاب پێشکەشی کڕیارانی دەکات و پێشبینی دەکرێت رێژەی فرۆش زیاد بکات ببێتە پاڵنەر بۆ بازاڕی تەلەڤیزۆن. تەلەڤیزۆنی LG OLED Objet Collection Posé  کە وەکو تابلۆی هونەری دیزاینکراوە لەمساڵدا لە ٤٠ وڵاتدا بڵاو دەکرێتەوە.
 
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچە و کەلوپەلی ئۆتۆمبیل لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕێ ٢.٣٩ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ١.٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشی هەبووە و بڕی ٥٤ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی) قازانجی کارکردنی کۆمپانیاکە بووە. یەکەی کارسازیەکەی زۆرترین داهاتی لە چارەکی یەکەمی ساڵدا تۆمار کردووە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا. بەردەوامێتی قازانجی چارەکی چوارەمی ساڵی پار بۆتە هۆی هەوڵی بەردەوام بۆ بەهێزکردنی زنجیرە دابینکردنی جیهانی و ئەمەش بۆتە هۆی زیاترکردنی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کە بەهای داواکاریە کەڵەکەبووەکانی پارچەی ئۆتۆمبیل وای کرد بڕی فرۆشیان بگاتە ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٦٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی). سەرباری ئەو ناڕوونی و نادڵنیاییەی کاریگەری کردۆتە سەر پیشەسازی ئۆتۆمبیل لە جیهاندا، داواکاری بۆ ئۆتۆمبیلی کارەبایی وا پێشبینی دەکرێت فراوانتر و زۆرتر ببێت. کۆمپانیاکە خۆی لە ڕکابەری بازاردا دەهێڵێتەوە بنەما لەسەر کۆمەڵە وەبەرهێنانە جێگیرەکانی خۆی کە لە سیستەمەکانی کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و درایڤ شەفتی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و لایتی ئۆتۆمبیل و پارچەی تردا خۆی دەبینێتەوە.  
 
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کارسازی داهاتی بەرچاوی هەبووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بڕی ١.٤٨ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ١،١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) و ٦٥.٧ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٤٩،٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی) لە قازانجی کار. گەشەی جێگیری کۆمپانیا بەهۆی دابینکردن و پڕکردنەوەی پێویستی و داواکاری وەرزیی بووە بۆ ئەکادیمیا بە بەرهەمی ڕکابەری وەکو کۆمپیوتەری هەرە تەنکی Ultraslim LG gram، لەکاتێکدا ڕکابەرێتی بەرهەمەکان و کارابوونی کارسازیش باشتر کراوە. کۆمپانیاکە پلانی هەیە جەخت بکاتە سەر فراوانکردنی کارسازیی ڕوونمای پیشاندانی زانیاری لەڕێی پەرەپێدان بە ئامێری دەستکاریکراوەوە و دۆزینەوەی داواکاریی کڕیاری مسۆگەر. ئێڵ جی پلانیشی هەیە پەرەپێدانی کارسازی نوێ خێراتر بکات بەتایبەتی لە کۆریای باشوردا، بەتایبەتی کاتێك رۆبۆتی کارکردن بە تەواوەتی یەکدەخرێنە کارگەکانی سیستەمی بەرهەمهێنانەکانی ئێل جیەوە، وەکو LG Future Park لە ناوچەی گومی و LG Digital Park لە پیۆنگیانگ کە بۆ بواری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییە