ئەزموونێکی بەهێزتری یاری ئەلیکرترۆنی بکە لەگەڵ بەرهەمە دەنگیە ئاست بەرزەکانی ئێڵ جیدا: بەرەوپێشبردنی ئەزموونی یاری ئەلیکترۆنی لە هەموو عێراقدا 

2023-05-24

بەغداد، عێراق- ٢٤ ی ئایاری ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی جیهانیە بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی، خۆشحاڵە ڕایبگەیەنێت کە بەرهەمە دەنگیە پێشکەوتووەکانی بەردەست دەبێت کە بە تایبەتی دیزاین کراون بۆ باشترکردنی ئەزموونی یاری ئەلیکترۆنیی بەکارهێنەران لە هەموو عێراقدا. ئێڵ جی درکی کردووە بە داواکاریی زۆر بۆ ئامێرە پاشکۆکانی یاری ئەلیکترۆنی بۆیە هەستا بە دروستکردنی چەندان ئامێری دەنگیی ئاست بەرز و داهێنەرانە کە دەنگێکی نایاب و بێخەوش دروست دەکەن و ئەزموونی راستەقینە و پەیوەستبوونی نەپچڕاو بەردەست دەخەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئامانجی ئێڵ جیە بۆ دەوڵەمەندکردنی ژیانی هاوڵاتیانی هەموو عێراق لەڕێی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە زیرەکەکانیەوە.

تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی ئێڵ جی لە عێراق، وتی " گەیمەرانی ئەمڕۆ (یاریکارانی ئەلیکترۆنی) بەدووی ئامێری دەنگیی نایابەوەن تا هاوپێچی ئامێرە پێشکەوتووەکانی یاریکردنەکانیان بکەن، کۆمپانیای ئێڵ جی پابەندە بە دابینکردنی ئامێری دەنگیی ئاست بەرز و پێشکەوتووەوە کە ئەزموونی یاریکردن بەرەو پێش ببات، ئامێرە دەنگیەکانمان وا دیزاینکراون کە تەواو گونجاوبن بۆ گەیمەران و دەنگێکی بەهێز و دروست بە تەواوەتی بدەنە گوێی بەکارهێنەران و بە تەواوەتی نقوم ببن لە یاریە دڵخوازەکانیاندا."
پابەندبوونی ئێڵ جی بە دەوڵەمەندکردنی ژیانی هاوڵاتیانەوە لەڕێی تەکنۆلۆژیای ئاست بەرزەوە لە ئامێری یاریکردن تێدەپەڕێت، لەڕێی بەردەوام پەرەپێدان و پێشکەشکردنی ئامێری داهێنەرانەوە ئێڵ جی پابەندە بە دابینکردنی ئەزموونی نایاب و ژیانێکی باشتر بۆ بەکارهێنەران لە عێراق و لە هەموو جیهاندا.
 
هەندێك لە ئامێرە دەنگیەکانی ئێڵ جی پەیوەندیدار بە یاری ئەلیکترۆنیەوە:
 
• LG Soundbars توڵی دەنگ: توڵی دەنگی ئێڵ جی وەکو SN11RG و SN7CYدەنگێکی بەهێزی چڕ دابین دەکەن بە تەکنۆلۆژیاکانی Dolby Atmos® و DTS:X™. ئەم توڵی دەنگانە دیزاینکراون بۆ دابینکردنی ئەزموونی دەنگی سینەمایی و گۆڕینی یاریکردن بۆ سەرکێشیەکی بەجۆش. تایبەتمەندیەکانی وەکو High-Resolution Audio و AI Sound Pro(دەنگی ئاست بەرز) و (زیرەکی دەستکرد بۆ دەنگ) وا دەکەن گەیمەران چێژێكی چڕ و تایبەت ببینن لە ئەزموونی دەنگی و بە خواستی خۆیان دەستکاری بکەن.
• LG XBOOM Go بڵندگۆی جوڵاو: LG XBOOM Go دەکرێت لەڕێی بلوتوسەوە پەیوەست بکرێت و بڵندگۆیەکی تایبەت و نایابە بۆ یاریکردنێکی خێرا. دەنگێکی بەهێزی هەیە و پاتریەکەی ماوە درێژی هەیە و دیزاینەکەی تایبەتە، گەیمەران دەتوانن چێژ لە دەنگێکی چڕ و نایاب ببینن لە هەر کوێیەک بن. ئامێری LG XBOOM Go تەکنۆلۆژیای Meridian Audio تێدایە کە دەنگێکی بەیس (قوڵ  وگرمە) ی  تایبەت و ڕوون دابین بکەن بە خێرایی و لە هەرکەوێیەک گەیمەر خوازیاری بێت.
• LG TONE Free Earbuds (بیستۆکی ناو گوێ): ئەم ئامێرە بیستۆکی ناوگوێیە و بێ تەلە، دەنگێکی ئاسودە و نایاب و بێ خەوش بۆ گەیمەران دابین دەکات و تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاوی هەیە و بەپێی خواست دەستکاری ڕێکخستنی دەنگەکانی دەکرێت. ئەم بیستۆکانە دیزاینێکی نایابیان هەیە و بڕوانامەی IPX4 هەیە واتە بەرگری ئاوی هەیە و بە تەواوەتی لەناو گوێیەکاندا دەوەستێت بۆ کاتی یاریکردن. پاتریەکی بەهێزی هەیە و بە پەیوەستکراوی دەمێنێتەوە، ئەم بیستۆکە ناوگوێیانە کاڵایەکی تایبەتی و پێویستن بۆ کاتی یاریکردن.
• LG UltraGear™ Gaming Speaker (بڵندگۆی جێگیر): ئەم بڵندگۆیە بە تایبەتی بۆ گەیمەران دروست کراوە، بڵندگۆی LG UltraGear™ Gaming Speakerدەنگێکی بەهێزی هەیە و رووناکی لیدی هەیە بەپێی دەنگەکە دەجوڵێت بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی چڕی یاریکردن. تەکنۆلۆژیاکانی 3D Gaming Sound و DTS Headphone:X™ (دەنگی چواردەورینە و بیستۆکی سەرگوێ) وادەکات گەیمەران لە یاریە دڵخوازەکانیاندا خۆشترین و بێ خەوشترین دەنگ ببیستن و لە ئەزموونی یاریەکانیاندا قوڵتر ببنەوە.
 
جەمیل ئەلموعتەز، گەیمەرێکی بەجۆش لە عێراق، باسی ئەزموونی خۆی لەگەل بەرهەمەکانی یاریکردنی ئێڵ جی کرد و وتی "وەکو گەیمەرێکی بەردەوام، هەمیشە بەرهەمەکانی ئێڵ جی دڵخوازم بوون بۆ کاتی یاریکردن بەهۆی کوالێتی بەرز و کاراییەکەیان. خۆم و هاوڕێ گەیمەرەکانم بە تەواوەتی هەست بە جیاوازیەکان دەکەین کاتێك بەرهەمە دەنگیەکانی ئێڵ جی بەکاردێنین. ئەم بەرهەمانە وادەکەن ئەزموونی یاریکردنەکانمان بچێتە ئاستێکی بەرزتر و چڕتر و بەهێزتر و وادەکات زیاتر و زیاتر حەز بە یاریکردن بکەین."
 
بەرهەمەکانی ئێڵ جی بۆ دەنگی یاری ئەلیکترۆنی لە ئێستادا بەردەستە لە هەموو فرۆشیارە گەورەکانی عێراقدا. بۆ گەڕان بەناو بەرهەمە دەنگیە داهێنەرە نایابەکانی ئێڵ جیدا و وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەوەی چۆن ئەزموونی یاریکردنت بەرەوپێش دەبەن، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
https://www.lge360.com/iraq_ar/tv-audio.html
 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە  www.Lge360.com