کۆمپانیای ئێڵ جی ئەزموونی یاریە ئەلکترۆنیەکان لە عێڕاقدا دەگەێنێتە ئاستێکی نوێ بە تەلیفیزیۆنی جیهانی شاشە ٤٢ی OLEDی نوشتاوە کە یەکەمینە لە جیهاندا.

2023-05-31

تەلەفیزیۆنی نوێی OLED Flex (نوشتاوە) ئەزموونی دڵخوازی یاری ئەلیکترۆنی دابین دەکات بە خواستی بەکارهێنەران بە روونمایەکی کوالێتی نایابی وێنەو چەند تایبەتمەندیەکی نوێی یاری ئەلکترۆنی.
 
بەغداد، عێڕاق ٣١ ی ئایاری ٢٠٢٣- کۆپانیای LG تازەترین بەرهەمی  لە بازاڕی عێڕاقدا بڵاوکردەوە ، OLED Flex مۆدێلی (LX3) نوشتاوە،  ئەم تەلیفزیۆنە داهێنەرە یەکەم تەلەفیزیۆنی شاشە ٤٢ی OLEDی نوشتاوەیە. بێ کێشەیە بۆ یاریکردن بە کۆنسۆڵ (وەکو پلەی ستەیشن و جۆرەکانی) ، کۆمپیوتەر، و کلاود (سەر ئینتەرنێت)، وە بۆ چێژ بینین لە پەخشی ڕاستەوخۆ و خزمەتگوزاریە دەنگ و رەنگەکانی تر،-OLED Flex سەردەمێکی تەواو تازەی گونجاندنی روونما دەهێنێتە کایەوە. روونمای نایابی LX3 دەتوانێت لە تەواو تەختیەوە بگۆڕێت بۆ نوشتاوە (900R)1 . ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە نوشتاوەیی دلخوازی خۆیان هەڵبژێرن لە بیست ئاستی نوشتانەوەدا، بۆ ئەزموونێکی بینین بە پێی خواستی بەکارهێنەر.
 
هۆکاری داهێنەرانەی OLED Flex دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە روونماکە بێ رەونەقە (تیشکدانەوە لەسەر روونماکە دیار نیە) لەگەڵ تەکنەلۆژیای OLED ە کە خود-ڕووناککارەوەیە. روونماکە تەخت بێت یان نوشتاوە، تەکنەلۆژیای LG OLED evo کە LX3ی هەیە هەمان کوالێتی ناوازەو توانای کارکردنی هەیە کە وای کردوە LG OLED هەڵبژاردەی بەکاربەرە سەرسەختەکان بێت لە جیهاندا. جیاوازی بێ کۆتای ڕەنگەکان، ڕەنگە ڕەشە قوڵەکان، ڕەنگی زۆر ورد دابین دەکات،(١٠٠٪ جوان دەرخستنی ڕەنگ دان پێدانراوە)2، کاردانەوەی خێرای ٠،١ ملی چرکەو جام نەبوون  OLED Flex  وا لە بەکاربەرەکانی دەکات کە هەست بکەن بەشێکن لە دیمەنی ناو تەلەڤیزۆنەکە.
 
سەرەڕای ڕاستەقینەیی جۆری وێنەکەی، بە پرۆسێسەری زیرەکی α (Alpha) 9 Gen 5 کار دەکات و ژمارەیەک ئەلگۆرثمی وێنەی تایبەتی هەیە، OLED Flex ئاسوودەیی زۆر باشی چاو پێشکەش دەکات کە سەلمێنراوە بە بڕوانامەکانی نەبوونی ترپە ترپ و پەرچ دانەوە3. سوکترە لەسەر چاوەکان، شاشەی LX3 OLED یارمەتی بەکارهێنەرەکان دەدات چێژ وەربگرن لە یاری ئەلکترۆنی بۆ ماوەی زیاترو بەرنامە تەلفیزیۆنیەکانی دڵخوازی خۆیان سەیر بکەن بەبێ هیلاکبوونی چاو. لە هەمان کاتدا،  بەرنامەکەی بەرگەی دژە پەرچ دانەوە کە LG (SAR)ە یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی ئەو شتانەی سەرنج دەبەن، بۆ ئەوەی بەکارهێنەرەکان بتوانن سەرنج بدەنە ئەوەی لەسەر روونماکەیە.
 
بە چەندین هەڵبژاردەی گونجاندن بۆ ئەزموونێکی دڵخوازانەتر بۆ بەکارهێنەر، روونما ٤٢ ئینجیە نوشتاوەکە وەک هیچ شتێکی تر نیە لە بازاڕدا. بەکارهێنەرەکان دەتوانن بە خێرایی نوشتانەوەی LX3 ەکە ڕێک بخەن بە بەکارهێنانی ئەو ڕێکخستنانەی کە بەردەستن بۆ چەماندنەوەکە بۆ زیادبوونی لە سەدا پێنج لە ناو ٢٠ ئاستی جیاوازدا. سەرەڕای ئەوە روونمای OLED Flex   دەتوانرێت ١٠ پلە بۆ سەرەوە با بدرێت یان ٥ پلە دوور بخرێتەوە لە بەکارهێنەرەکەو قاچێکی بەرزی هەیە کە ڕێک دەتواندرێت ڕیکبخرێت بۆ سەرەوە یان خوارەوە بە ١٤٠ ملی مەتر، ئاسوودەیی بە مسۆگەری دابین دەکات بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت پاڵبدەنەوە و ئەوانەی دەیانەوێت پاڵبکەون.
 
لەگەڵ ئەمەشدا، LX3 چەندین تایبەتمەندی و کرداری تایبەتی هەیە کە کۆنترۆلی زیاتر دەبەخشێت بە بەکارهێنەرەکان لە ئەزموونی یاریە ئەلکترۆنیەکانیاندا. بۆ نموونە، دەتوانن قەبارەی وێنەی سەر روونماکە ڕێک بخەن بەپێی هەلبژاردەی تایبەتی خۆیان یان جۆری یاریەکە4 کە یاری پێ دەکەن. هەوادارانی یاریەکانی جۆری(RPG) (رۆڵبینین بە کەسایەتی تر) یاری پێشبڕکێکان ڕەنگە بیانەوێت هەموو ٤٢ ئینچی روونماکە بەکاربهێنن، لە کاتێکدا هەوادارانی یاریەکانی ستراتیژی (RTS) یان یاریەکانی کەسی یەکەم (FPS) لەوانەیە وێنەی ٣٢ یان ٢٧ ئینچ هەڵبژێرن کە یارمەتیان دەدات هەموو شتێک ببینن کە ڕوودەدەن لە ژینگەی یاریەکەدا بە یەکجاری. تایبەتمەندی گۆڕینی قەبارەی وێنەکە دەتواندرێت بە ئاسانی بەکاربێت لە لیستی داشبۆردی گەیمینەکەوە کە زۆر گونجاوەو تێیدا بەکارهێنەرەکان دەتوانن جێگای وێنە بچوکەکە بەرز، نزم یان لە ناوەڕاستدا هەڵبژێرن.
 
بەرنامەی نوێی Game، کە تایبەتە بە LX3، پشتگیری وێنەی جوڵاوی تەرخانکراو دەکات، ڕێگای کورت بۆ گەیشتن بە بەرنامە بەناوبانگەکان پێشکەش دەکات، وەک Twitch، YouTube، وە لیستێکی بەستنی دەرەکی ئامێرەکان دابین دەکات، هەمووی لەسەر هەمان ڕێژەی نوێبونەوە لە OLED Flex ڕێکخستنی ئامادەکراوی دەنگی زیاد کردووە بۆ جۆری دیاریکراوەکانی یاری بە پێی مەودا جۆراوجۆرەکانی تایبەت بە وێنەی یاریە ئەلکترۆنیەکان و هەڵبژاردەکانی دەنگ. پەیجی ڕێکخستنەکانی دەنگی تایبەت بە گەیمین پێکدێت لە یەکسانکەری دەنگ (Equalizer)، سویچەکانی گۆڕین بۆ AI Game Sound و Dolby Atmos وە ژمارەیەک ڕێکخستنی پێشکەوتووی دەنگ پێشکەش دەکات کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات ئەزموونی یاریە ئەلکترۆنیەکان بگونجێنن بەو شێوازەی خۆیان دەیانەوێت.
گەیمەران هەروەها مۆدی LX3’s Multi View mode (بینینی فرە بابەت لە یەک کاتدا) بەرز دەنرخینن، کە ڕێگایان پێ دەدات بابەتەکە لە دوو سەرچاوەی جیاوازەوە ببینن لە هەمان کاتدا وە ئەو دەنگە هەڵبژێرن کە دەیانەوێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانن یاریەکی کۆمپیوتەر یان کۆنسۆڵ بکەن و لە هەمان کاتدا سەیری ڤیدیۆکانی 5YouTube بکەن کە لە مۆبایلە زیرەکەکانیانەوە پەخش کراوە.
 
 
بۆ زۆرترین ئاسودەیی بەکارهێنان، کرداری Switching Hub بەکارهێنانی مایکرۆفۆنی تایبەت بە OLED Flex کە لەناو خۆیدایە شیاو دەکات یان هەر ئامێرێکی تر کە بە USBەکان بەستراون وەک هێد سێت، کیبۆرد، یان ماوس بە کۆمپیوتەرەکەوە کە بە کێبڵی HDMI بەستراوە. بە دەست پێدانانی دوگمەی گۆڕینی سەرچاوەکە لەسەر تەنیشتی LX3ەکە، بەکارهێنەرن دەتوانن پەیوەندی ئامێرەکە بگۆڕن لە نێوان کۆمپیوتەر وOLED Flex، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەدەست هیچ شتێک لێ بکرێتەوە یان دووبارە پێوە بکرێتەوە. سەرەڕای ئەوە، ئەو مایکەی لە ناو خۆیدایە نەهیشتنی دەنگدانەوە دابین دەکات بۆ قسەکردنی زۆر ڕوون لە کاتی گەیمیندا.
 
هەروەها LX3 دەنگی نایابی هەیە بە دوو بڵندگۆی ٤٠ واتی کە یارمەتی دەدات ئەزموونی گەیمین و سەیرکردنی بابەتەکان ئاستی بەرزتر بێت. هەروەها بە پشتگیریکرد ن بۆ Dolby Atmos کە لە خۆیدا هەیە، تەلەفیزیۆنەکە ڕوونی گەورەترو قوڵی و چالاکی بۆ دەنگ زیاد دەکات لەسەر ناونیشانی گونجاودا.
 
زنجیرە مۆدێلە نایابەکەی تەلەفیزیۆنەکانی OLED، بە تەلەفیزیۆنی OLED Flex ی نوێشەوە، باشترین ئەزموونی گەیمین لەسەر روونما گەورە کە پێشکەس دەکات، بە پشتگیریکردنی گەیمینی بە 4K Dolby Vision ١٢٠ هێرتز و تازەترین تایبەتمەندیەکانیHDMI 2.1 وەک ڕێژەی ریفرێشکردنەوەی گۆڕاو (VRR) وە مۆدی (ALLM) . سەرەڕای ئەوە روونما نوشتاوەکەی LG گونجاوە لەگەڵ G-SYNC® و دان پێدانراوی AMD FreeSync™ Premiumە، کە پیشاندانی بێ گرتن و زبربوون دەستبەر دەکات کە یارمەتی دەدات یاریەکان بە تەواوی بهێنێتە ژیانەوە.
 
بۆ تەواوکردنی ئەزمونێکی بەکارهێنان بەپێی خواست، OLED Flex تایبەتمەندی رووناککردنەوەی داناوە لە ناو دیزاینی دواوەیدا کە لە زرێپۆش دەچێت. لایتی LX3 کەشەکە باشتر دەکات بە ڕێکخستن لەگەڵ ڤیدیۆ و دەنگی بابەتەکە کە لەسەر روونماکە بیشان دەدرێت، وە ٥ مۆدی6 تایبەت بۆ بەکارهێنەران پێشکەش دەکات تا هەڵیان بژێرن.
 
دەتوانیت زیاتر بزانیت دەربارەی تەلەفیزیۆنی LG OLED Flex و بەرهەمی زیاتری OLED لە ڕێی ئەم بەستەرەوە. https://www.lge360.com/iraq_ar/tv-audio/tvs/oled-tvs.htm