بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێڵ جی هانی مسۆگەرکردنی مامەڵەی بازرگانی نوێ و دەرفەتەکانی فراوانکردنی بازرگانی دەدات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و هیندستاندا

2023-06-18
ویلیام چۆ، لەوکاتەوەی کراوەتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێل جی، چەندان گۆڕانکاری لەناوخۆی کۆمپانیاکە کاری بازرگانی کۆمپانیاکە کردووە. هەروەها ویلیام سەردانی نوسینگە و ناوچەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆی کۆمپانیای ئێل جی کرد لە جیهاندا. تەنها لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێز ویلیام سەردانی ١٢ وڵاتی کردووە لە ئەوروپا و ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەمریکای باکور و ناوەراست و باشوردا کە هەمووی بڕی ١٤٥،٠٠٠ کیلۆمەتر گەشتی کردووە، هاوتای سێ جار و نیو خولانەوەیە بە دەوری زەویدا!


 
لە سەرەتای مانگی شەشدا ویلیام سەردانی سعودیەی کرد، یەکەمجار چووە هۆڵی پێشانگەی ڕیاز بۆ بینینی پرۆژەی شاری NEOM، لەوێ ویلیام دەرفەتی بازرگانی بۆ سێ پرۆژە پێشکەشکرد، The Line کە شارێکی ئاسۆیی ژینگە دۆستە بە درێژایی ١٧٠ کیلۆمەتر، و Oxagon کە دامەزراوەیەکی سەرئاوکەوتووی هەشت پاڵی تەکنۆلۆژیا بەرزە، لەگەڵ Trojena کە پرۆژەیەکی گەشتیاریی شاخاوییە. دوابەدوای گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر پرۆژەکانی NEOM بەڕێز ویلیام ئامادەی کۆبونەوەی بەڕێوەبردن بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژیەتە بازرگانیە ماوە مامناوەند و درێژەکان لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقادا. 
ویلیام چۆ وتی : کۆمپانیای ئێل جی چەندان دەرفەتی بازرگانی مسۆگەر دەکات لە چەندان بواردا وەکو جوڵە و ئامێری هەواگۆڕین و ڕوونمای بازرگانی و هەروەها ئامێرەکانی ناوماڵ و تەلەڤیزۆن و تەکنۆلۆژیای زانیاریدا بۆ پرۆژەی شاری NEOM لەڕێی بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیای داهێنەری کۆمپانیا کە لەماوەی چەندان ساڵی رابردوودا ئەزبەری کردووە.


 
بەڕێز ویلیام پاشان گەڕا بەناو کارگەی ئامێرە هەواگۆڕەکان لە ڕیازدا، ئەم کارگەی بەرهەمهێنانە ئامێری هەواگۆڕی پێشکەوتووی ئێڵ جی دروست دەکات کە پارچەکانی بەهێز و کەموزەن. ئامێرە هەواگۆڕەکانی ئێل جی کارکردنیان نایابە و کەموزە بەکاردەبەن کە باشترین ئامێرن لە هەرێمی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقادا، چونکە داواکاریەکی زۆر هەیە لەسەر ئامێری هەواگۆڕ بەهۆی کەشە گەرمەکەیەوە بە درێژایی ساڵ. 


 
بەڕێز ویلیام وتی: بوونی ئێمە وەك ئێڵ جی لە سعودیەدا زۆر گرنگە، تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش. کارگە ناوخۆییەکانمان هاوتان لەگەڵ دیدی سعودیە بۆ ٢٠٣٠ کە رۆلێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی ئامێری کەموزە و ژینگە دۆست و لەهەمان کاتدا پێکهێنانی بنکەیەکی بەرهەمهێنانی ناوەندی بۆ هەرێمەکە و لێرەوە هەناردەکردن بۆ ١٦ وڵاتی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقادا، ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە دەستپێشخەریەکان بۆ بەدەستهێنانی گەشەکردنێکی بەردەوام و بەهێزترکردنی پێگەی کۆمپانیاکە وەکو پێشەنگێكی بازار. 
دەواتر بەڕێوەبەری جێبەجێکار گەشتی کرد بۆ هیندستان، کە ولاتێکە زۆرترین دانیشتوانی هەیە و بازاڕەکەی لە گەشەکردنێکی بەردەوامدایە بۆ ئێڵ جی، لەوێ بەڕێز ویلیام وتاریدا بۆ کارمەندانی ناوخۆیی لەسەر رووگە و کاری داهاتووی کۆمپانیای ئێل جی. 
کۆمپانیای ئێڵ جی لە هیندستان ئەمساڵ یادی ٢٦ ساڵەی خۆی کرد و پێگەیەکی باڵادەستی بەدەستهێنا لە بازاڕی هیندستاندا بە بەهێزترکردنی ژێرخانی خۆی ئەویش بە پتەوکردنی بازرگانیەکی تەواوەتی ناوخۆیی بۆ باشترکردنی فرۆش و دامەزراندنی سەنتەرەکانی بەرهەمهێنان و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان. 


 
لە هیندستان بەڕێز ویلیام سەردانی فرۆشگەکانی ئێل جی و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و کارگەکانی بەرهەمهێنانی تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵی کرد و شایەتحاڵی کارە ناوخۆییەکان بوو، زانیاری وەرگرت لەسەر ستراتیژیەتەکانی لقی ئێل جی لە هیندستان بۆ بەرزکردنەوەی ڕکابەرایەتی بازرگانی و مسۆگەرکردنی گەشەکردن لە داهاتوودا. 
یەکەم وێستگەی بەڕێز ویلیام لقی ئێل جی بوو لە نیو دەلهی کە تیایدا قسەیکرد لەگەڵ کارمەندانی سەرەکی دەربارەی دەرفەتە نوێیەکانی بازرگانی وەکو ئامێری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و تەکنۆلۆژیای پەروەردە بۆ دروستکردنی تەختەی ئەلیکترۆنی ناوپۆل و تەکنۆلۆژیای زانیاری. 
بەڕێز ویلیام وتی: لە هیندستان کە بازاڕێکی گەورە و دەرفەتێکی بەرچاوی گەشەی ئابوری هەیە، ئێل جی کاردەکات لەسەر پشکی خۆی کە گەورەترینە لە بازاڕدا و بە شێوەیەکی ستراتیژی کارە بازرگانیەکانی پەرەپێدەدات لە داهاتوودا. 
هەروەها بەڕێز ویلیام قسەیکرد لەگەڵ کارمەندانی ناوخۆیی و جەختی کردەوە لە گرنگی گەشەی براندی ئێل جی لە بازرگانی ئینتەرنێتدا. ئێل جی کاردەکات لەسەر زیادکردنی ڕێژەی فرۆش لەڕێی ئینتەرنێتەوە لە هیندستاندا بە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتێکی ئەلیکترۆنی جیاواز کە دامەزراوە لەسەر تێگەشتنێکی قوڵ و هاوسۆزی بۆ کەلتوری هیندی. لە سەرەتای ئەمساڵدا و وەکو کارکردن لەسەر بەناوبانگیی فرۆش لە ڕێی ئینتەرنێتەوە لە هیندستاندا، کۆمپانیای ئێل جی فرۆشگەیەکی ئەلیکترۆنی دروستکرد و دەستی کرد بە کاری D2C (راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر)
گەشتەکەی بەڕێز ویلیام لە هیندستان شارەکانی نۆیدا و پونیشی گرتەوە کە تیایاندا سەردانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئێل جی بۆ ئامێری ناوماڵ و تەلەڤیزۆن کرد و ڕووانی لە کاری ئێستای کارگەکان بۆ گۆڕینیان بە کارگەیەکی ژینگە دۆستی زیرەک. ئێل جی بەڵێنی داوە بە گۆڕینی ڕێژەی ٪١٠٠ ی ئەو وزەیەی بەکاریدێنێت لە هەموو کارگەکانی لە جیهاندا بە وزەی نوێبۆوە تا ساڵی ٢٠٢٥. ئێڵ جی وەبەرهێنان زیاد دەکات لەم دوو کارگەیەیدا لەمساڵدا بۆ فراوانکردنی توانستی بەرهەمهێنانی ئامێری پێشکەوتووی ناوماڵ. جلشۆر و هەواگۆڕ و تەلەڤیزۆن و ڕوونماکانی ئێل جی کە بەرهەمهێنراون لەم کارگانەدا نەك تەنها لەناوخۆدا بەڵكو هەناردەی وڵاتانی هەرێمی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقاش دەکرێن. 
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە www.Lge360.com 

# # #


کۆمپانیای ئەلیکترۆنیی ئێل جی 
کۆمپانیای ئێل جی داهێنەرێکی جیهانییە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا کە لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری نێودەوڵەتی هەیە کە زیاتر لە ٧٥،٠٠٠ کرێکارە. چوار کۆمپانیاکەی ئێل جی: ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی، ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media بکە