کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێڵ جی چەند ئامێرێكی ناو کەوانتەر دیواری نمایشکرد لە بۆنەیەکدا لە بەغداد
2023-06-25
دیزاینی داهێنەرانە و تایبەتمەندی هەرە نوێ لە ئامێرە نمایشکراوەکانی ئەلئەقسادا کە فرۆشیارێکی ئێل جیە، سەرنجی میدیا و خەلکی بەلای خۆیدا راکێشا
لە بۆنەیەکدا لە یەکێك لە فرۆشیارەکانی ئێڵ جی لە بەغداددا بە ناوی ئەلئەقسا، ئێڵ جی نمایشی هەندێك لە ئامێرەکانی ناو کەوانتەری کرد. ژمارەیەک کەسایەتی گشتی و میدیا ئامادەی بۆنەکە بوون و بۆنەکە بە نمایشکردنی ئامێرە نوێیەکانی ئێڵ جی بۆ چێشتخانە دەستی پێکرد کە دیزاینکراون تێکەڵبن لەگەڵ چێشتخانە سەردەمیەکاندا و ببنە جوانکردنی شێوەی چێشتخانەکە و باشترکردن و ئاسانکردنی کارەکانیش لە هەمان کاتدا
فڕنەکەی ئێڵ جی ناو کەوانتەر قەبارەیەکی گەورەی هەیە و چەندان شێوازی کارکردنی هەیە، ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی لێنانە. ئەوەی دیارە سیستەمی کارکردنی ئەم فڕنە دڵنیایی دەدات لە کارێکی یەکسان لە ناو فڕنەکەدا، تایبەتمەندی سکەکەی و دەرگا شوشەییەکەی وادەکات کارپێکردنی ئاسان بێت و پاککردنەوەی بە ئاسانی بکرێت. تایبەتمەندی EasyCleaning بۆ پاککردنەوەیەکی بێ کیمیایی و تایبەتمەندی قفڵی دەرگاکەی بۆ سەلامەتی وادەکەن کاری فڕنەکە بەرەوپێشتر ببەن.
تەباخە هیتەریە سەرکەوانتەرە ٦٠ سانتیمیەکە چوار چاوی هەیە و سیستەمی کۆنترۆلکردنەکەی بە لەمسە، ئەمە کارئاسانی دەکات بۆ کارپێکردنی. تایمەرێکی وردکاری لەسەرە لەگەڵ شوشەی SCHOTT و ئاماژەدەرێکی گەرمی کە هەموو ئەمانە تایبەتمەندی ئاسانکاری و سەلامەتی دەبەخشن بە تەباخەکە.
تەباخە غازیە ناوکەوانتەرەکەی ئێڵ جی بەوە جیادەکرێتەوە لە جۆری تر کە شوێنی کۆنترۆلەکەی لە پێشەوەیە و تایبەتمەندی خود داگیرساندنی تیایە و پشکنەری کوژانەوەی چاوی تەباخەکەی هەیە، ئەمانە هەمووی دەبنە باشترکردنی ئەزموونی کارئاسانی و سەلامەتی. ئەم تەباخە لە پارچەی بەهێز دروستکراوە کە بەڵێنی درێژ مانەوە دەدات.
کۆتا ئامێر مرەشەحەکەی ئێڵ جی بوو کە سێ جۆری کارکردنی هەیە لەگەڵ جۆری خێرا. ئەم مرەشەحە فلتەری ئەلەمنیۆمی هەیە و رووناکیەکەی بە لیدە بۆ ئاسانی بینین و کارابوون لە کاردا.
تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی ئێل جی لە عێراق وتی "نوێترین ئامێرە ناوکەوانتەرەکانی ئێل جی وا دیزاین کراون کە هەم سەرنجراکێش بن هەم پێشکەوتوو، رەچاوی کارە زۆر و فشارە زۆرەکانی چێشتخانە و دیزاینی چێشتخانەی سەردەمیانەی تیادا کراوە. ئەم ئامێرانە بە ڕێکی تێکەلی دیزاین و دیکۆری چێشتخانەکە دەبن و چەندان تایبەتمەندییان تێدایە کە وادەکات لێنان خۆشتر و ئاسانتر و کاراتر بێت."
ئەم ئامێرانە ڕەنگدانەوەن بۆ پابەندبوونی ئێڵ جی بە داهێنان و دیزاین و دابینکردنی ئامێری ئاست بەرز بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەردەوامەکانی بەکارهێنەران.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە www.Lge360.com
-کۆتا-
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media
زۆرترین سەردان
1
لە قەزای حەمدانیە چی ڕوویدا؟ بۆچی ئاهەنگەكە بوو بە كارەسات؟
2
كهس ههیه به بافڵ تاڵهبانی بڵێت
3
کاریگەریی هونەری ڕوونمای OLED ی ئێڵ جی وزەیەکی گەشاوە و گەورە دەداتە سیئۆل
4
کۆمپانیای ئێل جی ڕوونمای یاریکردنی (UltraGear) ی نمایش کرد کە بڕێکی سنوردارە بۆ یاری League of Legends
5
زنجیرەی Mobility Labworks (کاری تاقیگەی جوڵە)ی ئێل جی خەلکی بانگهیشت دەکات بۆ ئەزموونکردنی داهاتووی جوڵە
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێل جی ڕوونمای یاریکردنی (UltraGear) ی نمایش کرد کە بڕێکی سنوردارە بۆ یاری League of Legends
زنجیرەی Mobility Labworks (کاری تاقیگەی جوڵە)ی ئێل جی خەلکی بانگهیشت دەکات بۆ ئەزموونکردنی داهاتووی جوڵە
کاریگەریی هونەری ڕوونمای OLED ی ئێڵ جی وزەیەکی گەشاوە و گەورە دەداتە سیئۆل
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی دیدی ئەزموونی بەکارهێنەری پێشکەش کرد لەسەر داهاتووی جوڵە لە بۆنەی IAA Mobility 2023 دا
کۆمپانیای ئێڵ جی چەند خەڵاتێكی پێبەخشرا بۆ دیزاینی داهێنەرانەی بەرهەمەکانی لە بۆنەی IDEA 2023
کۆمپانیای ئێڵ جی هەڵمەتی 'ژیان خۆشە' دەخاتە گەڕ بۆ گەیاندنی پەیامی گەشبینی بۆ کڕیارانی لە هەموو جیهاندا
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine