کۆمپانیای ئێڵ جی لە چاوی کامێرای هاوڵاتیانەوە نمایشی کەلەپوری عێراقی دەکات : پێشانگەی وێنەی دیجیتاڵی بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕوونمای

LG Screens دەبێتە پیشاندەری وێنەگرە عێراقیەکان
2023-06-25


بەغداد، عێراق - کۆمپانیای ئێڵ جی کە کۆمپانیایەکی هەمە نەتەوەیی ئامێری ئەلیکترۆنیە، میوانداری پێشانگەیەکی یەک هەفتەیی دەکات بۆ وێنەی دیجیتاڵی لە ٢٢ ی حوزەیرانەوە تا ٢٩ ی حوزەیران لە حەوت فرۆشیاری ئێل جیدا لە بەغداد. ئەم پێشانگەیە کاری وێنەگریی وێنەگرە عێراقیەکان نمایش دەکات لەسەر LG Screens بۆ نمایشی کەلەپور و کەلتوری دەوڵەمەندی عێراق. 

ئەم بۆنەیە کە یەکگرتنی تەکنۆلۆژیا و هونەرە، ئامانجی برەودانە بە وێنەگرە عێراقیەکان لە پیشاندانی توانای ڕوونما ئێڵ سی دیە ئاساییەکانی ئێڵ جیدا. ئەم ڕوونمایانە کە ناسراون بە تەکنۆلۆژیای پەناڵی IPS و ڕوونی فول ئێچ دی (١٩٢٠*١٠٨٠) ئەزموونێکی بینینی نایابی بۆ بینەران دابین کرد. وێنەگرەکان وێنەکانیان نمایش کرد لەسەر LG Screens لەماوەی بۆنەکەدا بۆ پیشاندانی دەوڵەمەندیی و هەمەچەشنێتی کەلتوری عێراقی. وێنەکان چەندین باسیان لەخۆ گرتبوو بۆ نمایشکردنی دابونەریت و کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و ناوچە مێژووییەکان و وێنەی ناوچە دانسقەکان. هەر لە شاری دێرینی بابل و باخچە هەڵواسراوەکانیەوە بۆ تێکەڵبوونی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و هەر لە بازاڕە جەنجاڵەکانی بەغدادەوە بۆ قەڵای گەورەی هەولێر و ناوچە کەلەپوریە دڵرفێنەکانی هەترا و ئاشورەوە کرۆکی بابەتی پێشانگەکە بوو، پێشانگەکە نمونەیەک بوو لە گەشتێکی ئەلیکترۆنی بە کەلەپور و ناوچە گەشتیاریەکانی عێراقدا. 

"روونما ئێل سی دیە بنەرەتیەکانمان باشترین ستاند بوون بۆ نمایشکردنی ئەم کارانە. ڕوونماکان قەبارەیان گەورەیە و ڕوونێتیان بەرزە و وردێتی هەموو وێنەکانیان دەردەخست، ئەمەش وایکرد بینەران بە تەواوەتی لە وێنەکان بڕوانن و کارامەیی وێنەگرە ناوخۆییەکان بەرز بنرخێنن."

وێنەگر ئەحمە کەزوم وتی "من بەراستی سوپاسگوزاری ئەم دەرفەتەی ئێڵ جیم بۆ بینینی نمایشی کارەکانم لەسەر ڕوونماکانی ئێلجی، کە توانایان چەندە بەرزە، ئەزموونێکی نایاب بوو. ئەم ڕوونمایانە تەنها نەبوونە دەرخستنی کاریگەرێتی وێنەکانم، بەڵکو بوونە هۆی گەشتنی وێنەکانم بە بینەری زیاتر."

وێنەگر وەدا عبدالکریمیش هەمان بۆچوونی ئەحمەدی هەبوو، وتی "ئەم پێشانگەیە بە شێوەیەک بڵاوکردنەوە و نمایشکردنی کارەکانمانی بۆ دابین کردین کە تەنها لەو خەونماندا هەبوو. ڕوونما بەهێزەکانی ئێل جی وایکرد وێنەکانمان راستەقینە دەربکەون و ببنە پەنجەرەیەک بۆ دیمەنە راستەقینەکان."

بۆنەکە بە سەرکەوتووی کۆتای هات و ئامادەبوان دەستخۆشییان کرد لە ئێڵ جی بۆ پشتیوانیکردنی لە هونەرمەندە ناوخۆییەکان لە نمایشکردنی دیمەنەکانی عێراقدا کە زۆرکەس لێی بێ ئاگا بوون.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە  www.Lge360.com  


-کۆتا-


کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media