کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە بۆنەیەکی نمایشکاریدا چەند ئامێرێکی پێشکەوتووی چێشتخانەی نمایشکرد لە بەغداد

2023-06-26
زنجیرەیەکی نوێ لە ئامێری چێشتخانەی نایاب بڵاوکرانەوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەردەوامەکانی ماڵەکانی عێراق
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بۆنەیەکی تایبەتی ڕێکخست لە یەکێك لە فرۆشیارەکانی خۆی بە ناوی ئەلئەقسا لە بەغداد بۆ نمایشکردنی نوێترین زنجیرە ئامێری چێشتخانە. کەسایەتی سۆشیال میدیا ئایە فەتلاوی نمایشێکی راستەوخۆی چێشت لێنانی پێشکەشکرد بۆ پیشاندانی کارایەتی و نایابێتی دیزاینی نوێی ئەم ئامێری چێشتخانانە. ژمارەیەک کەسایەتی راگەیاندن ئامادەی بۆنەکە بوون ژمارەیەک بینەریش کە حەزیان بە ئامێری ناوماڵ هەیە لە بۆنەکەدا سەرنجیان لە کاری ئامێرەکان دەدا. ئەم بۆنە پڕ چالاکی و جوڵاوە هەنگاوێکی گەورەبوو بۆ کۆمپانیای ئێڵ جی لە پیشاندانی پابەندبوونی خۆی بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەردەوامەکانی ماڵەکانی عێراق. 
کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرەیەک ئامێری چێشتخانەی نمایش کرد وەکو تەباخی غازی سەر کەوانتەر و مرەشەحی سەر دیوار و فڕنی ناو کەوانتەر، وەکو بەشێك لە ئامێرە نوێیەکانی خۆی. ئەم ئامێرانە وا دیزاینکراون کارێکی باش و بێ كێشە و دیمەنێكی سەردەمیانە و سەرنجراکێش بدەنە چێشتخانەی ماڵەکان. 

تەباخە غازە سەر کەوانتەرەکە بە ستیلی دژە ژەنگ دروست کراوە و پارچەکانی تری ئاسنی حەوت جۆشن. ئەم تەباخە چوار چاوی هەیە بە قەبارە و هێزی جیاواز. چاوی چەپی دواوە قەبارەکەی ١٠٠ ملمە و هێزی ٣ کیلۆواتی هەیە، چاوی راستی دواوە و پێشەوە قەبارەیان ٧٥.٥ ملمە و بە هێزی ١.٧٥ کیلۆوات کار دەکەن. چاوی چەپی پێشەوە قەبارەکەی ٥٥ ملمە و بە هێزی ١ کیلۆوات کاردەکات. کێشی ئەم تەباخە ١٢.٥ کیلۆیە بە گشتی و خۆی ١٠.٥ کیلۆیە، ئەمەش بەهێزی و پتەوی داوەتە تەباخەکە. تایبەتمەندی ئاسانکاریان تێدایە وەکو هەڵکردنی ئۆتۆماتیکی و پشکنەری بەرزبونەوەی گڕی تەباخ. بۆ کاری زیاتر، دەمی زیادە و وایەرێکی کارەباش لەگەڵ تەباخەکەدا بەردەستن. 



لەگەڵ ئەم تەباخەدا مرەشەحێکی شێوەی T سەر دیواریش نمایش کرا کە لە ستیلی دژە ژەنگ دروست کراوە. سێ هێزی کارکردنی هەیە و دۆخی خێرای هەیە بۆ پێویستیەکانی چێشتلێنانی ماڵەکان. توانای گوژمی هەوا دەرکێشانەکەی لە دۆخی ١ دا ٣٠٠ مەتر سێجا/کاتژمێر و دۆخی ٢ ٤٧٠ مەتر سێجا/کاتژمێر و دۆخی ٣ ٦٢٠ مەتر سێجا/کاتژمێرە، هەروەها لە دۆخی خێرادا بڕی ٨٠٠ مەتر سێجا/کاتژمێر هەوا دەردەکێشێت. ئەم بژاردانە وادەکات هێزی هەوا دەرکێشان بەپێی پێویستی و زۆرێتی چێشتلێنانەکان پڕ بکاتەوە. ئەم مرەشەحە گلۆپی لیدی لەگەڵە بە بڕی ٢٠٠ لەکس (یەکەی رووناکی)، بۆ دابینکردنی بینینی تەواوەتی بۆ شوێنی چێشتلێنانەکە. لەگەڵ ئەم هێزە گەورەیەدا مرەشەحەکە دەنگێکی نزمی هەیە کە ٥٠ دێسبڵە لە دۆخی ١ و ٦٦ دێسبڵە لە دۆخی ٣ و ٧١ دێسبلە لە دۆخی خێرا. کێشی ئەم مرەشەحە ١١.٤ کیلۆیە بە گشتی و ١٣.٧ کیلۆیە خۆی. فلتەرە ئەلەمنیۆمەکەی دەشۆردرێت بۆ پاککردنەوەی چەوری و باشترکردنی ئاسانێتی پاککردنەوە. 

کۆتا زنجیرە ئامێرەکانی چێشتخانە فڕنی ناو کەوانتەر/دیوارە کە قەبارەکەی ٧٢ لیترە. لایەکانی ئەم فڕنە ٥٩٥*٥٩٥*٥٦٥ ملمن و کێشی خۆی ٣٥.٦ کیلۆیە. وا دیزاینکراوە کە بە ئاسانی و بە نایابی تێکەڵی چێشتخانەکەت ببێت قەبارەکەی لە شوێنی خۆیدا ٦٠٠*٥٦٥*٥٦٥ ملمن.
تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتیی ئێڵ جی لە عێراق وتی "باوەرم وایە چێشتخانەی کڕیارە عێراقیەکانمان ئامێری نایاب و دیزاینی نایابیان بۆ دێت کە کاری چاک پێشکەش دەکەن. ئەم زنجیرە نوێیەی ئامێری چێشتخانەمان کار و شێوازی نایاب دەبەخشن بە شوێنەکان و تایبەتمەندی پێشکەوتوویان تێدایە و دیمەنێکی سەردەمیانەیان هەیە."

ئەم زنجیرە ئامێرە نوێیانە لەلایەن کەسایەتی سۆشیال میدیا ئایە فەتلاویەوە پێشکەش کران کە خۆی لە بۆنەکەدا وتی "ئەم ئامێرە نوێیانەی ئێڵ جی تەنها دیزاینی سەرنجراکێشیان نیە بەڵكو بە شێوەیەکی بەرچاو کارئاسانی پێشکەش دەکەن لەکاتی چێشتلێناندا. بەراستی کاتێکی خۆشم بردە سەر لەم نمایشکردنی تایبەتمەندیانەدا بۆ بینەران، باوەرم وایە ئەم بەرهەمانە لەگەڵ ماڵە سەردەمیە عێراقیەکاندا یەکدەگرنەوە کە دەیانەوێت دیمەنی ناوازەی چێشتخانەیان هەبێت."
هەموو ئەم ئامێرە نوێیانە گرەنتی ١٢ مانگیان لەگەڵە کە پابەندبوونی ئێڵ جی نیشان دەدات بۆ جۆرایەتی و رەزامەندکردنی کڕیارانی. 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە:  www.Lge360.com