کەیوان نوری
ڕۆژگارێک حکومه‌ت به‌ناوی په‌تای (ئه‌نفلۆنزای باڵنده) گوندنشینه‌کانی ناچارکرد تا هه‌رچی مریشک و په‌له‌وه‌ریان هه‌یه له‌ناوی به‌رن. زۆربه‌مان قه‌تڵوعامی مریشکه‌کانمان له‌یاده له گونده‌کانی کوردستان. ئه‌م پرۆسه‌ی قه‌تڵوعامه هه‌ندێک له‌و کێڵگه په‌له‌وه‌ریانه‌شی گرته‌وه که هیچ پشتوپه‌نایه‌کیان له‌ناو حکومه‌تدا نه‌بوو تا پێش له ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌که ئاگاداربن له پلانێکی له‌و شێوه‌یه تا خۆیان له زیان به‌دور بگرن. ئه‌م پلانه‌ی حکومه‌ت ده‌کرێت ناوببرێت به یه‌که‌مین پرۆسه‌ی ئه‌نفالی باڵنده‌کان.
له‌ناوبردنی په‌له‌وه‌ره ماڵیه‌کان به‌تایبه‌تی له گونده‌کان یه‌ک له میکانیزمه‌کانی سه‌رمایه بوو که ده‌یتوانی له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه به دوو ئامانج بگات:
یه‌که‌م/ ده‌رهێنانی به‌شێک له ئامرازه‌کانی بژێوی له‌ده‌ستی گوندنشینه‌کان و لێدان له ئابووری نیمچه خۆبژێوی جوتیاران و به‌ستنه‌وه‌یان به بازاڕه‌وه.
دووه‌م/ به‌کاڵایکردنی هێلکه و گۆشتی مریشک. یان باشتره بڵێین سه‌رمایه ده‌ست ده‌گرێت په‌سه‌ر ئه‌و پانتایه ئابووریه و ئیدی مریشک و هێلکه وه‌ک سه‌رمایه به‌رهه‌م دێن نه‌ک به‌رهه‌مهێنانی کاڵای ساده. بۆرژوازی تازه‌پێگه‌یشتو له هه‌رناوچه و وڵاتێک‌دا سه‌ره‌تا په‌لاماری پانتاییه ئابووریه لاوه‌کیه‌کان ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که توێژی ئۆلیگارشی ده‌وڵه‌تی نایانپه‌رژێته سه‌ریان یان ئه‌و پانتایانه‌یان بۆ گرنگ نیه. سه‌رمایه به هێواشی و به‌سه‌برێکی زۆره‌وه و سه‌رکزانه له په‌راوێزه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات به‌ڵام ناوه‌ستێت تا هه‌رچی هه‌یه و نیه کۆنترۆڵی ده‌کات
پرۆسه‌ی ئه‌نفالی باڵده ماڵیه‌کان و به‌کاڵایکردنی گشتگیری هێلکه و مریشک له دوای مێژوویه‌کی کورت له گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له کۆمه‌ڵگایه‌کی نیوه گۆشتخۆر بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی گۆشتخۆر ئه‌نجامدرا. ئه‌م پرۆسه‌یه جۆرێک له یه‌کێتی و هاوکاری کاتی بوو له نێوان سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکاری حکومه‌تی و ده‌زگای ئایدۆلۆژی و ته‌ندروستی) هه‌موان پێکه‌وه توانیان ئه‌و پانتاییه له‌ده‌ستی گوندنشینان و کۆمه‌ڵگا ده‌ربهێنن و بیخه‌نه باوه‌شی سه‌رمایه. له‌و قۆناغه به‌دواوه ئیدی سه‌رمایه کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێنانی مریشک و هێلکه‌ی کرد ئیدی چی له‌ناوخۆدا به‌رهه‌می بهێنن چی له ده‌ره‌وه هاورده‌ی بکه‌ن.
(نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون)هه‌مان پلانی جه‌هه‌نه‌می سه‌رمایه‌یه بۆ داڕوخانی ئاژه‌ڵداری خۆبژێوی و له‌ناوبردنی فۆرمی کۆنی ئاژه‌ڵداری له گونده‌کان که مه‌به‌ست له به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ ته‌نها دابینکردنی ژیانی ئاژه‌ڵداره‌کانه و ئابووری کاڵای ساده تیایدا باڵاده‌سته.
گۆڕینی ئه‌م فۆرمه له ئاژه‌ڵداری بۆ شێوازی سه‌رمایه‌داری مۆدێرن ماوه‌یه‌ی چه‌ند ساڵێکه ده‌ستی پێ کردووه، ئێستا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پلانه‌وه بۆرژوازی و سه‌رمایه‌که‌ی به‌هاوکاری ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان و پزیشکه به‌کرێگیراوه‌کانیان ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پانتاییه‌دا بگرن و هێنده‌ی دیکه گوندنشینان و ئاژه‌ڵداره‌کان له ئامرازه‌کانی ژیانیان بێبه‌ش بکه‌ن. له‌مڕۆدا بینه‌ری ئه‌وه‌ین که له نزیک هه‌ر شارێک پرۆژه‌ی گاوداری و کێڵگه‌ی ئاژه‌ڵداری مۆدێرن له قوتبونه‌وه‌دان...... به‌رپرسی یه‌که‌م له له‌ناوچون و مردنی فۆرمی ئاژه‌ڵداری کۆن سه‌رمایه و بۆرژوازی و سیسته‌مه‌که‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر په‌تای (ئه‌نفلۆنزای باڵنده) تراژیدیا بێت ئه‌وا په‌تای (تای خوێنبه‌ربوون) کۆمیدیاکه‌یه........