یەکەم بۆنەی ' Life’s Good- باشیەکانی ژیان' ی کۆمپانیای ئێڵ جی خەندە دەکاتە سەر لێوی فەرمانبەران

2023-07-06
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئاراستەی نوێی براندەکەیان و شوناسی بینراویانی بڵاوکردەوە کە دیمەن و رووخسارێکی زیاتر جوڵاو و گەنجانەیە بە بەرهەم و خزمەتگوزاری و پەیوەندیەکانی ئێڵ جی. ئەم گۆرانکاریە نوێیە پەیامی ئەرێنی و پشتراستکاری ئێل جی بۆ 'باشیەکانی ژیان' دوپات دەکاتەوە و لەسەر هەموو کالا و بەرهەمە بەرجەستەیی و دیجیتاڵیەکانی ئێل جی دەبینرێن لە جیهاندا. 
فەرمانبەران هێندەی کڕیاران و بەکارهێنەرانی ئێڵ جی گرنگن، لەبەر ئەوە گرنگ بوو کۆمپانیای ئێل جی وابکات فەرمانبەران کە ئەم گۆڕانکاریە نوێیانەیان بەرجەستە کردووە بە راستی و دروستی هەست بکەن بە ئاراستەی نوێی کۆمپانیاکە و ئامانجی سەرەکی کۆمپانیاکە بێننە دی کە باشی لە ژیاندا هەیە و ئەزموونی بکەن.


 
بۆ ئەم کارە، ئێڵ جی یەکەم بۆنەی 'Life’s Good' ی سازکرد تەنها بۆ فەرمانبەرانی ئێل جی لە کۆریای باکوردا کە لە ١٢ ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستی پێکرد و تا کۆتایی حوزەیران  بەردەوام دەبێت. ئەم بۆنە داخراوە دروستکرا بۆ ئەوەی بەهای براندی ئێل جی برەو پێبدات و دەرفەتێك بدات بە هەموو فەرمانبەرانی ناوخۆیی و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاریش کە تێگەیشتنێکی قوڵتریان هەبێت بۆ ئەوەی مەبەست چییە لە ' Life’s Good'


 
ئەم بۆنەیە لەسەر بنەما و بەهاکانی ئێل جی بنیادنرا و پلانی بۆ دانرا، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە فەلسەفەی ئێڵ جی بەبیری فەرمانبەران بێنێتەوە. هاوشانی یەکەم بەها کە "سازشنەکردنە لەسەر ئەزموونی کڕیار" ئێڵ جی دڵنیایدا لەسەر ئەوەی تەواوی جۆرایەتی و دیزاینی بۆنەکە و ئەو کاڵایانەی دابەشکران لە بۆنەکەدا لە باشترین جۆر بن. هاوشانی بەهای "داهێنان بۆ مرۆڤایەتی" ئێل جی بۆنەیەکی دروستکرد کە بەهادار و واتابەخش بێت بۆ فەرمانبەرەکانی. هاوشانی بەهای "گروتین بۆ خەندە بەخشین" ئێل جی بۆنەکەی بەشێوەیەک کرد هەموو بەشداربووان بتوانن پشوویەک لە کارەکانیان وەربگرن و چێژ ببینن لەم بۆنە تایبەتە. 



 
لەم مانگەدا، چەندان بارهەڵگر بە دروشمی ' Life’s Good' و رازاوە بە چەندان کاڵا کە بەرجەستەکردن بوو بۆ ئاراستەی نوێی براندی ئێل جی و شوناسی بینراوی ئێل جی، گەشت دەکەن بۆ ١١ ناوچەی بازرگانیی ئێڵ جی لە کۆریای باشور، بە دامەزراوەی زانستیی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئێل جی لە ماگۆک و کامپی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە سۆشۆ و بنکەی باخی زیرەکی بەرهەمهێنانی ئێل جی لە شانگۆن. 


 
لە هەر یەک لەم شوێنانە بارهەلگرەکان دەبنە شوێنی بۆنەکە و بەرنامەی هاندەری براند دەدەنە فەرمانبەرانی ئێل جی لەماوەی پشووی رۆژانەی نیوەروانیان و لە تەواوی پاشنیوەرۆدا. بارهەلگرەکان روونمایەکی گەورەی LED لەسەرە بۆ نمایشکردنی تۆماری ڤیدۆی پیشاندانی شوناسی نوێ و سەرنجراکێش و هەوڵی بەردەوام و ماندونەناسانەی ئێڵ جی بۆ باشترکردنی ژیان پەخش دەکەن. 


 
فەرمانبەرانی بۆنەکە بە دەستی بەتاڵ نەگەرانەوە، چونکە ئەم بارهەلگرانە چەندان کاڵایان پێبو بە دروشمی ' Life’s Good' کە بە هەماهەنگی دروستکرابوون لەگەڵ براندێکی بەناوبانگی قاوە بۆ دڵنیاییدان لە دابینکردنی باشترین تام و قوتوی قاوە کە لەکاتی بۆنەکەدا دابەش دەکرا بە سێ رەنگی جیاواز، هەر یەک لە دیزاین و رەنگەکان بەرجەستەکردنی بەها کرۆکیەکانی ئێڵ جی بوون. 


 
هەروەها لەڕێی بۆنەی یانسیبێکی دیجیتاڵییەوە بەشداربووان یاریان دەکرد بۆ بردنەوەی کاڵا و بەرهەمی نایاب ەب دیزاین و رەنگی هاوشانی شوناسە نوێیەکەی ئێڵ جی و بەهای براند و وەرزەکانەوە. بۆ نمونە چەند کاڵایەک هەبوو بۆ چێژ وەرگرتن لە خۆشیەکانی ژیان لەڕێی چالاکیەکانی کات بەسەربردنەوە، وەکو کورسی دەرەوە و چەند کاڵایەکی تر کە رەنگدانەوەی بەها کرۆکیەکانی کۆمپانیا بوو بۆ خەندە بەخشین، وەکو خاولی کەناردەریا بۆ گەشتەکانی هاوینە. هەروەها چەند کاڵایەکی بەسوودی تر هەبوو بۆ وەرزی ئێستا، وەکو چەتر. 


 
لە بۆنەی ' Life’s Good' ی ئێل جیدا کە لەم دواییانەدا لە توین تاوەری ئێڵ جی کرا لە یویدۆ، کاڵای ئێل جی درا بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی، ویلیام چۆ. ویلیام هەندێك وێنەی گرت لەگەڵ فەرمانبەران کە دلخۆش و سەرسامبوون بەم ئامادەبوونە چاوەڕواننەکراوەی ویلیامەوە. 
ویلیام چۆ وتی "هیوام وایە بۆنەی Life’s Good ببێتە دەرفەتێك بۆ فەرمانبەرانی ئێڵ جی کە زیاتر و قوڵتر هەست بە براندەکە بکەن و زیاتر هەماهەنگ بن لەگەڵ ئەوەی ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین، با پێکەوە هەوڵ بدەین ببینە گەشبینی ئازا و بەجەرگ کە بەردەوام زاڵ دەبن بەسەر ئاستەنگیەکاندا بۆ ئەوەی کڕیاران ژیانێکی باشتریان هەبێت. "



 
ئەو فەرمانبەرانەی بەشداریان کرد لە بۆنەکەدا باسی ئەزموونە ئەرێنیەکەی خۆیان کرد لەسەر بۆنەکە، یەکێك لە فەرمانبەرەکان وتی هیوای زۆر و پێشبینییان هەیە بۆ هەوڵی ئێڵ جی بۆ ئەوەی ببێتە براندێکی چالاکتر و گەنجانەتر، فەرمانبەرێکی تری ئێل جی وتی هەوڵ و دیدی ئێڵ جی بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ کڕیاران لەڕێی دڵخۆشکردنی فەرمانبەرانی ئێڵ جیەوە وای کردووە دڵی پڕ بێت و دڵخۆش بێت. فەرمانبەرێکی تر وتی خۆشحاڵبوە بە وەرگرتنی کاڵای نایاب بە براندی ئێل جییەوە کە لە دوکانەکاندا بوونی نیە.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە www.Lge360.com 

# # #


کۆمپانیای ئەلیکترۆنیی ئێل جی 
کۆمپانیای ئێل جی داهێنەرێکی جیهانییە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا کە لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری نێودەوڵەتی هەیە کە زیاتر لە ٧٥،٠٠٠ کرێکارە. چوار کۆمپانیاکەی ئێل جی: ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی، ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media بکە